وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

دوو خێزانی داعشی بیانی خۆیان تەسلیمی پێشمەرگە دەكەن

لەلایەن ناسر عەلی 29/8/2017
سەرچاوەیەکی پێشمەرگە دەڵێت پێش کۆنترۆڵکردنەوەی 300 داعشی بیانی لە تەلعەفەر بوون
سەرچاوەیەکی پێشمەرگە دەڵێت پێش کۆنترۆڵکردنەوەی 300 داعشی بیانی لە تەلعەفەر بوون

رووداو- زوممار

قەزای تەلعەفەر دوایین شوێن بوو لە سنووری پارێزگای نەینەوا كە رۆژی یەكشەممە 27/8/2017 كۆنترۆڵكرایەوە، ئەو چەكدارە داعشانەی لە نێو قەزاكەدا مابوون، هیچ رێگایەكیان لەبەردەم نەمایەوە، جگە لە خۆبەكوشتدان، یان تەسلیمبوون. هەندێك لەوانە خۆیان تەسلیمی پێشمەرگە كرد، لەوانەش دوو خێزانی بیانیی داعش كە یەكێكیان چینییە و ئەوەی دیكەشیان ئەڵمانی.
 
فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە سنووری قەزای تەلعەفەر، زانیاری لەبارەی راكردنی چەكدارانی داعش لە تەلعەفەر دایە (رووداو) و گوتی "مانگێك لەمەوبەر گرووپێكی داعش كە لە 14 چەكدار پێكهاتبوون، پەیوەندییان بە عەرەبێكی رەبیعەوە كردبوو بۆ ئەوەی بیانگەیەنێتە سووریا، بەڵام عەرەبەكە هێزەكانی پێشمەرگەی ئاگادار كردەوە، دواتر پلانێكمان دانا بۆ ئەوەی دەستگیریان بكەین، بەڵام كە گەیشتنە لای پێشمەرگە تەقەیان كرد، بۆیە هەر چواردەمان كوشتن".

بە گوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە كە حەزی نەكرد ناوی بڵاوبكرێتەوە، دوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی تەلعەفەر، چەكدارانی داعش دەرفەتی هەڵاتنیان نەما، بۆیە ناچاربوون خۆیان تەسلیم بە هێزەكانی سوپای عێراق و پێشمەرگە بكەن. گوتیشی "هەندێكیان دەیانویست لە رێگەی ئاوارەكانەوە خۆیان دەرباز بكەن بۆ سووریا، بەڵام دەستگیركران". 

بەپێی زانیاری ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە "هەتا ئێستا نزیكەی 200 چەكداری داعش لە تەلعەفەر رایانكردووە و خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كردووە، دوو لەوان خێزان بوون و بیانین".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە چیرۆكی ئەو دوو خێزانەی گێڕایەوە و گوتی: " بەرەبەیانی رۆژی 21 ئەم مانگە خێزانێك لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە نزیك بوونەوە لە نزیك گوندی حوقنە، دیار بوو عەرەب نەبوون، تەنیا ژنەكە كەمێك عەرەبی دەزانی، دەركەوت ئەوانە چینین".

خێزانەكە دوای خۆڕادەستكردنیان، چیرۆكی هاتنیان بۆ نێو داعش بۆ فەرماندەكەی پێشمەرگە گێڕاوەتەوە "پیاوەكە ناوی ئەبوو توركستانی چینی بوو، گوتی دوو ساڵ لەمەوبەر لە رێگەی شانە نووستووەكانی داعشەوە رەوانەی عێراق كراین، لەوێ‌ پێیانگوتین بڕۆن شەڕ بكەن تاوەكو شەهید ببن و بچنە بەهەشت. هەروەها گوتی باری داراییمان باش نەبوو، لەوێ‌ گوتیان مانگانە 300 دۆلارتان دەدەنێ‌، بۆیە بڕیارماندا بێینە عێراق".

پێدەچێ‌ ئەبوو توركستانی چینی هەر زوو پەشیمان بووبێتەوە و بە پێشمەرگەكانی گوتووە "لە هەر شوێنێك شەڕی لێ‌ بووایە جێمدەهێشت، لە مووسڵ چووم بۆ تەلعەفەر، دواتر بۆ ئەوەی خێزانەكەم نەبێتە قوربانی، خۆم رادەستی ئێوە كرد".

هاوژینی ئەبوو توركستانی چینی رۆڵی وەرگێڕی لە نێوان هاوژینەكەی و پێشمەرگەكان بینیوە. ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە باسی ئەو ژنەی كرد و گوتی "لە چین رێگە نادەن منداڵی زۆرمان هەبێ‌، كاتێك زانیم لە ئاینی ئیسلامدا رێگە بەوە دەدرێ‌ كە هەرچەندی  حەز دەكەی منداڵت ببێ‌، بڕیارمدا لەگەڵ هاوژینەكەم بێمە عێراق بۆ ئەوەی منداڵی زۆرمان ببێ‌".

300 داعشی بیانی لە تەلعەفەر بوون

ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە باسی لەو چەكدارە بیانیانە كرد كە لە تەلعەفەر بوون و گوتی "جگە لەو خێزانە چینییە، هەفتەی رابردوو خێزانێكی ئەڵمانییش لە تەلعەفەر خۆیان رادەستی پێشمەرگە كرد، ئەوانیش ژنێك و پیاوێك بوون. بەپێی زانیاریی ئێمە نزیكەی 300 خێزانی بیانی كە مێردەكانیان داعشن، ئێستا لە نزیك ناحیەی عیازیە خۆیان حەشارداوە و باوەڕیان بە داعشە عێراقییەكان نەماوە".

ئاشتی كۆچەر، بەرپرسی ئاسایشی رۆژهەڵاتی دیجلە سەبارەت بەو داعشانەی خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەكەن، گوتی "ئەوان زۆر لە حەشدی شەعبی دەترسێن، بۆیە خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەكەن".

 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

إمتحان | 20/11/2017 05:34:49 م
سلاو كاك عارف ..... بابةتةكةت تفسيرةكةى لة ووشةكانى جةنابتدا دروست دةكةم ، (((( آيا هةلپةرستيةكة گشتى بوو ))) .... پيم واية هةريةكة لة آوازيك...
zana | 21/11/2017 09:47:40 ص
کاکی برا ئیتر ته‌واو هه‌موو شتی کۆتایی هات ئه‌مانه‌ زیاتر له بیست و پێنچ ساله‌ به‌ ئیمه‌ ده‌ڵین خه‌متان نه‌بێ که‌س ناتوانی کوردستان داگیربکات تا...
ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (6)
حسێن هرنی | 21/11/2017 08:36:37 ص
هەر بژیت و بە راستی جێ دەستی دیارە و بە هیڤیا سەرکەفتن بو بەرێزیان و هەمی تێکوشەرانی رووداو
 دلبخوین دارا: ئەو ئازادییەی لە رووداو هەیە، لە هیچ تەلەڤزیۆنێکم نەدیوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/11/2017 06:47:07 ص
dastxosh
ره شید | 21/11/2017 07:27:11 ص
کا ک ریبوار راست ده فه رمووی ، من خوم له ماموستا مه لا ره شیدی بورهانی که له قایری مه رگه وه ر دائه نیشت و زیاتر له سه د مه لای به ناو بانگی به ده...
پارتیش تابیعی ئێرانە!
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
حسێن حسن هرنی | 21/11/2017 06:41:54 ص
دەست خوش کاک کاوە زور زور راستە و بە هیوای خوا چەرخی گەردوون لە گەریان ناوەستێت و روژەک دێت کە حەکەمە نا دادپەروەرەکان بە هوش خویان بێنەوە .
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کەمی هۆرمۆنی نێرینە تووشبوون بەشێرپەنجەی پڕۆستات کەمدەکاتەوە 8 کاژێر لەمەو بەر |

کەمی هۆرمۆنی نێرینە تووشبوون بەشێرپەنجەی پڕۆستات کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
پسپۆڕێک: کەمخەوی دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی مێشک 11 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێک: کەمخەوی دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی مێشک

بە چاودێری هەزاران خانەی مێشک دەرکەوتووە زۆرتر
کحول دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانە سەرەتاییەکانی مێشک 11 کاژێر لەمەو بەر |

کحول دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانە سەرەتاییەکانی مێشک

کحول هۆکارێکی دیاری مردنە زۆرتر
0.657 seconds