وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەبادی بۆ رووداو: جیابوونەوە نابێت تاکلایەنە بڕیاری لەسەر بدرێت

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 29/8/2017
حەیدەر عەبادی

رووداو- بەغدا

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بە شاندی کوردستانمان گوتووە ، ئامادەین گفتوگۆ لەسەر هەموو بابەتێک بکەین لە چوارچێوەی یەک وڵاتی یەکگرتوودا و ئەگەر ئارەزووێک هەیە بۆ هەموارکردنی دەستوور فەرموون با هەمواریی بکەینەوە. گوتیشی: "جیابوونەوە نابێت تاکلایەنە بڕیاری لەسەر بدرێت".

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە و بەهمەن حەسەن، پەیامنێری رووداویش پرسیارێکی ئاراستەی حەیدەر عەبادی کرد.

رووداو: سەرۆکوەزیران ئەنجامی سەردانی ئەم دواییانەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا چی بوو، ئایا سەردانی دیکە بۆ لای یەکدی دەبێت.

عەبادی: لەگەڵ شاندی برایانی کورد کۆبوومەوە، شاندێکی سیاسی بوو نەک حکومیی لەگەڵ ئەوەی بەرپرسی حکومەتی تێدابوو، شاندەکە لەگەڵ ئێمە و پارت و کوتلە سیاسییەکانی دیکە کۆبوونەوە ، کۆبوونەوەکەی من زۆر راشکاوانە و روون بوو ، هەموو پرسەکانمان بە شەفافی خستەڕوو ، بژاردەی ئێمە ئەوەبوو ، کە هاوکاری یەکدی بکەین لە چوارچێوەی یەک عێراقی یەکگرتوودا ، ئامادەین گفتوگۆ لەسەر هەموو بابەتێک بکەین لە چوارچێوەی یەک وڵاتی یەکگرتوودا ، دەستوور هەیە، ئەگەر ئارەزووێک هەیە بۆ هەموارکردنی دەستوور فەرموون با هاوکاربین بۆ  هەمواکردنەوەی دەستوور و هیچ کێشەیەکمان نییە، لە چوارچێوەی رێکارەکاندا دەستوور با هەموار بکرێتەوە ، دەستوور لە نێوانماندا دادوەرە.

پرسەکانی دیکە پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە ، ئەو بابەتە جەوهەرییەی کە خرایەڕوو، بریتی بوو لەوەی کۆمەڵێک دۆسییە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە ، خستنەڕووی گشتپرسی ئاستەنگ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دروست دەکات نەک چارەسەری دەکات، تۆ دۆخێکی زیاتر نالەبار و لەیەک دوورکەوتنەوە دروستدەکەی ، لەکاتێکدا ئەو دۆسیانە ساڵانێکە بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە، پێویستە چارەسەریان بکەین، بە بۆچوونی ئێمە خستنەڕووی گشتپرسی بەبێ راوێژ لەگەڵ ئێمە و حکومەتی ئیتیحادی بەبێ ئاڵوگۆڕکردنی هیچ بیروڕایەک و تاکلایانە نادروست و ناڕاستە ، بۆیە جارێکی دیکە دەیڵێینەوە گشتپرسی نادەستوورییە و، تاکلایەنە بڕیاری لەسەر نادرێت.

نمونەی زۆر هەیە لە جیابوونەوەی وڵاتاندا بۆنموونە چیک و سلۆڤاکیا، دوای دانوستاندنی چەندین ساڵەی نێوانیان هاتە ئارایەوە ، گەیشتنە تەوافوق و خرایە بەردەم پەرلەمانی ئیتیحادی  و چەندین بژاردە خرایەڕوو لەسەر رێگایەکی دروست تەوافوقیان کرد، نەک تاکلایانە ، لە جیهاندا هەموو سەربەخۆییە تاکلایانەکان شکستخواردووبوونە ، گەمارۆدراون و دانیان پێ نەنراوە لە جیهاندا دابڕێندراون.

من بە برایانم گوت، دۆخەکە لە دۆخی ئێستاتان زۆر خراپتر دەبێت ، تۆ دەتەوێت دۆخی ئێستا پەرەپێبدەی ، ئەمە گەڕانەوەیە بۆ دواوە، سەرکردەی سیاسی پێویستە هاووڵاتیان ئاگادار بکاتەوە ، هاووڵاتیان تەنیا یەک لایەن دەبینن ، بەڵام تۆی سەرکردە لە پێگەی بەرپرسیاریەتی دایت و هەموو لایەنەکان دەبینی ئابووری، سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەموو وڵاتانی دەورووبەرت ، لایەنی بژێوی هاووڵاتیان و سامانەکانت لە کۆتاییدا تۆ ئاگاداریی وردەکارییەکانی و هاووڵاتیان لە وردەکانی هەموو لایەنەکان ئاگادارنین ، بۆیە لە کۆتاییدا گشتپرسی نادەستووری و نادروستە و دۆخەکە و بابەتە ئاڵۆزتر دەکات ، دیالۆگ تەنیا بژاردەیە تاوەکو بەهاوکاری هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین، شاندی کوردی بەم شێوەیە گەڕایەوە ، دۆخەکە زۆر ئەرێنی و کەشێکی ئەرێنی بوو، لە کۆتاییدا دەبێت سەرکردایەتی لە هەرێمی کوردستاندا بڕیار لەسەر ئەو ئاراستەیە بدات.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| 23/4/2018 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| 23/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە 1 کاژێر لەمەوبەر |

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە

کەمپینێک لە ئەڵمانیا ئەو گرفتە رووندەکاتەوە زۆرتر
ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات

گۆڕانكارییەکان ئاكامی گشتپرسییەكەی پارساڵی ئەو زۆرتر
نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن 14 کاژێر لەمەو بەر |

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
0.812 seconds