وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستیپێکرد

لەلایەن سەمیع زوبێر 29/9/2017
هێزە عێراقییەکان لە حەویجە AFP / AHMAD AL-RUBAYE
هێزە عێراقییەکان لە حەویجە AFP / AHMAD AL-RUBAYE

رووداو ـ هەولێر

سەرۆكوەزیرانی عێراق قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە و ناوچەكانی دەوروبەری لەدەست چەكدارانی داعش راگەیاند و جەختیكردەوە" كۆتاییهاتنی داعش زۆر نزیك بووەتەوە".

ئەمڕۆ هەینی 29-9-2017 حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا "دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە و سەرجەم ناوچەكانی دەورووبەری لەرۆژئاوای شاری كەركووك لەدەست داعش راگەیاند".

هاوكات فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەویجە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنەكە قەزای حەویجە و ناحیەی رەشاد و ناوچەكانی دەوروبەری دەگرێتەوە".

سەبارەت بە ژمارەی ئەو سەربازانەی بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن لیوا عەلی فازڵ عیمران فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی دیجلە لە بەیاننامەیەكدا گوتی "40 هەزار جەنگاوەر لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، بەرپەرچدانەوەی خێرا، فرقەی 9ی زرێپۆش و دەزگای دژە تیرۆر بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە و ناوچەكانی دەورووبەری دەكەن، بەهۆی داڕووخانی چەكدارانی داعش لە نێو قەزاكە ئۆپەراسیۆنەكە خێرا دەبێت".

قەزای حەویجە لە باكووری شاری بەغدا و هەردوو قەزای عانە و قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دوایین ناوچەن لە عێراق بەدەست داعشەوە ماون.

دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەی زاب و ژمارەیەك ناوچە و گوندی نزیك قەزاكە، لە 23-9-2017 هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر كۆتاییهاتنی قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەی راگەیاند.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 18 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.281 seconds