وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەللاوی لەبارەی کوردستان نامەیەک ئاراستەی عەبادی دەکات

لەلایەن محەممەد خۆشناو 29/9/2017
 ئەیاد عەللاوی و حەیدەر عەبادی
ئەیاد عەللاوی و حەیدەر عەبادی

هەولێر ـ بەغدا 

ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق، لە نامەیەکدا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەند خاڵێک بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دیاری دەکات. داواش لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەرپەرشتی دانوستاندنەکان بکات.

عەللاوی کە هاوکات سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانییە دەڵێت: لە رۆژی 25ی ئەم مانگە دەستپێشخەرییەکمان خستەڕوو، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی ئەرێنی بۆ دەستپێشخەرییەکە دەربڕی، ئەمڕۆ هەینیش (29-9-2017) نامەیەکم بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق نارد". 

عەللاوی داوا لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات سوود لەو پێشهاتە وەربگرن و دۆخەکە بۆ قۆناخێکی دیکە بگوازنەوە. بەپێویستیشی دەزانێت لەسەر ئەو بنەمایانە رێکبکەون: 

یەکەم: دەستپێکردنی دانوستاندنی بێمەرجی پێشوەختە. 

دووەم: بنەمای دانوستاندنەکان دەستووری کۆماری عێراق بێت.

سێیەم: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پشتیوانی دانوستاندنەکان بکات و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تیمێکی شارەزایان بنێرێت. 

چوارەم: راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندن و بڕیارەکان کە دۆخەکە تێکدەدەن. 

پێنجەم: چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری لە ناوچە جێناکۆکەکان، لەپێش هەموو ناوچەکانیشەوە پارێزگای کەرکووک. 

شەشەم: دۆزینەوەی چارەسەری نیشتمانی و دوورخستنەوەی عێراق لە دەستوەردانی دەرەکی و وڵاتانی دراوسێ، کە ئەگەری ئەوە هەیە کێشەکان قووڵترببنەوە و عێراق بکەوێتە نێو کۆمەڵێک کێشمەکێشی زیاتر. 

عەللاوی بەپێویستی دەزانێت هەموو لایەنەکان بۆ ئاشتەوایەکی نیشتمانی سەرانسەری و دەرچوون لەو پشکپشکێنە و بنیاتنانی دەوڵەت لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون و یەکسانی و سەروەری یاسا ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
Mohammed | 29/9/2017
ئه مه ش پيلانه كى تره دژ به كورد.تكايه گوى مه ده نى. ئيمه ئيستا ده وله تين.
نیشانەکردن : گشتپرسی, عەللاوی, عەبادی
30234 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵی رابردوو 10 ملیۆن کەس تووشی سیل بوون 18 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵی رابردوو 10 ملیۆن کەس تووشی سیل بوون

کۆمەڵەی گشتی یو ئێن گەنگەشەی سیل دەکات زۆرتر
خاوێنکەرەوەکانی ماڵ دەبنەهۆی قەڵەوی! 23 کاژێر لەمەو بەر |

خاوێنکەرەوەکانی ماڵ دەبنەهۆی قەڵەوی!

باڵانسی میکرۆبیی جەستە دەشیوێنێ زۆرتر
منداڵپارێزی جیهانیی: نەوەیەک لە منداڵانی یەمەن لە مەترسی مردندان دوێنێ کاژێر 02:30 |

منداڵپارێزی جیهانیی: نەوەیەک لە منداڵانی یەمەن لە مەترسی مردندان

منداڵەکان هێندە لاواز و بێهێزن، چیدیکە توانای زۆرتر
0.453 seconds