وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

لە شاشەی رووداوەوە ئەو داعشەی ناسییەوە كە كڕین و فرۆشتنی پێوە كرد

لەلایەن نوێنەر فاتيح 30/8/2017
ئیڤانا وەلید و ئەبوو عەلی
ئیڤانا وەلید و ئەبوو عەلی

رووداو- هەولێر

لە ئەوروپاوە و لەڕێی تەلەفزیۆنەوە ئەو كەسەی ناسییەوە كە پێشتر وەك كۆیلەیەك كڕین و فرۆشتنی پێوە كردبوو، بەڵام لەناو ئاوارەكاندا وەكو لێقەوماوێك قسەی دەكرد.

رۆژی 20ی ئاب ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر دەستیپێكرد، لەگەڵ پێشڕەویی هێزەكاندا شەپۆلی ئاوارە ناوچەكانی شەڕیان چۆڵ دەكرد. 

رۆژی 21ی ئاب ئیڤانا وەلید، لە شاشەی رووداوەوە لەناو شەپۆلی ئاوارەكانی تەلەعفەردا كەسێك دەبینێت و دەیناسێتەوە، دواتر ئیڤانا وێنەكەی لە فەیسبووكدا بڵاوكردەوە و نووسی "ئەمە ئەبوو عەلییە، ئەم كەسە زیاد لە جارێك كڕین و فرۆشتنی پێوەكردم و لێپرسراوێكی كڕین و فرۆشتنی كچانی ئێزدی بوو لە تەلەعفەر". پاشان ئەبوو عەلی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دۆزرایەوە و دەستگیر كرا.

كە داعش لە سێی ئابی 2014 هێرش دەكاتە سەر شنگال ، ئیڤانا لەگەڵ ماڵباتی مامی، روویان لە چیای شنگال كرد، بەڵام بەر لەوەی بگاتە سەر لوتكەی چیاكە لەلایەن داعشەوە دەستگیر دەكرێن.
ئیڤانا دەڵێت: "ژمارەمان گەیشتە 600 كەس، ژن و پیاوەكانیان جیاكردنەوە، ئەوانەی عەرەبی سوننە بوون رێگەیان پێدرا بڕۆن، ئێزدییەكانیشیان گواستەوە بۆ بارەگای فەرمانگەی باری شارستانی لە شنگال".

داعش كچەكان لە خێزانەكانیان جیادەكاتەوە، سەرەتا سێ پاس لە كچانی ئێزدی دەنێرن بۆ مووسڵ، تا كاژێر هەشتی ئێوارە كچەكان جیادەكرێنەوە، ئیڤانا كە لەگەڵ دوا كاروان بوو، بۆ قەزای بەعاج گواسترایەوە.

پاش دوو رۆژ ئیڤانا دەبەن بۆ تەلەعفەر، ئەو دەڵێ "سێ شەو لەوێ ماینەوە، دواتر گواستراینەوە بۆ شوێنێكی دوور، وامانزانی سووریایە، بەڵام گرتووخانەی بادۆش بوو، لە گۆڕەپانەكەی كۆكراینەوە و نزیكەی 2000 كەس دەبووین".

لە بادۆش داعش رۆژانە یەك ژەم خواردنی دەدایە ئێزدییەكان، لەو كاتەدا فڕۆكەكان گرتووخانەكەیان بۆردومان كرد، بۆیە ئێزدییەكان گەڕێندرانەوە تەلەعفەر، لەوێ كچەكانیان جیاكردنەوە و بە حەوت پاس گواسترانەوە بۆ مووسڵ.

لە موسڵ، لە باڵەخانەیەكی چوار نهۆمیدا ئیڤانا لەگەڵ نزیكەی 1000 كچی ئێزدی دەستبەسەر بوون، رۆژێك ژمارەیەك ئەمیری داعش سەردانیان دەكەن و هەر یەكێكیان چوار بۆ پێنج كچ  بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. ئەمیرێكی داعش دەیەوێت ئیڤانا بۆ خۆی ببات، بەڵام ئیڤانا بیردەكاتەوە و بە داعشەكە دەڵێت كە هاوسەرگیریی كردووە و هاوژینەكەی لای ئێوە دەستبەسەرە، ئەو كەسەشی ئیڤانا لە خەیاڵی خۆی وەك هاوژین داینابوو، ئامۆزاكەی خۆی بوو.

ئەمیرەكە ئیڤانا دەگەڕێنێتەوە بۆ تەلەعفەر و داوا دەكات لە زیندانەكە بكۆڵنەوە ئایا ئەو ناوەی ئیڤانا دەڵێت هەیە، لە بەختی ئەودا ئامۆزاكەی لە زیندانەكە بووە و نەكوژراوە.

ئیڤانا لە قوتابخانەیەك دادەنێن كە پڕە لە ژن و منداڵی دەستبەسەری ئێزدی، بۆ رۆژی دواتر پیاوەكانیش دەهێنن و ئیڤانا ئامۆزاكەی دەدۆزێتەوە و چیرۆكەكەی بۆ دەگێڕێتەوە.

ئیڤانا دەڵێت: "داعشەكان رۆژانە دەهاتنە سەرمان و بەدوای كچاندا دەگەڕان، چوار جار هاتنە لامان، چونكە گومانیان هەبوو كە من و ئامۆزكەم هاوژین بین، هەر چوار جارەكە دوو كەس هاتن بە ناوەكانی باقر و ئەبوو عەلی".

لە تەلەعفەر داعش ئێزدییەكان لە گەڕەكەكاندا نیشتەجێ دەكات و داوایان لێدەكات مەڕوماڵاتیان بۆ بەخێو بكەن و كشتوكاڵیان بۆ بكەن.

ئیڤانا لەگەڵ 33 كەسی دیكە لە ماڵێكدا دەمێننەوە، ئەو دەڵێ "رۆژانە هەواڵی هەڵاتنی خێزانەكانمان دەبیست، ئێمەش تەلەفۆنێكمان پێبوو و ژمارەی قاچاخچییەكمان پەیداكرد و بڕیارماندا هەڵبێین".

قاچاخچییەكە شوێنێكیان بۆ دەستنیشان دەكات كە خانوویەكی تەواونەكراوە، بە دوو ئۆتۆمبێلەوە دەگاتە لایان و 18 كەس دەبات و 15 كەس دەمێننەوە، پێیان دەڵێت بەر لە خۆرهەڵات دەگەڕێتەوە، ئیڤاناش یەكێك دەبێت لەوانەی كە ماوەتەوە "تا بەیانی نەهاتەوە، پێنج رۆژ تێپەڕی بەبێ نان و ئاو، دەترساین داعشەكان پێمان بزانن چونكە منداڵەكان دەگریان". ئیڤانا دەیگێڕێتەوە. بەناچاری بڕیاردەدەن داوای هاوكاری لە خەڵكی تەلەعفەر بكەن، بەڵام ئەو كەسانەی ئەمان داوای هاوكارییان لێدەكەن، دووبارە رادەستی داعشیان دەكەنەوە.

چەكدارانی داعش دەیانبەنە زیندانێك و لەوێ پیاوەكان دەكوژن، ئەبوو عەلی ئیڤانا بە كەسێك دەفرۆشێت بەناوی خەلو تەبابە "دەستدرێژی كردە سەرم و لێیدام" ئیڤانا دەڵێت "دوای دوو رۆژ لای ئەو هەڵاتم".

ئەمجارەیان ئیڤانا داوای هاوكاری لە سەوزەفرۆشێك دەكات تا رزگاری بكات، ئەویش رازی دەبێت و دەیباتەوە بۆ ماڵەكەی خۆی، بەڵام لەوێ دووبارە رادەستی داعشی دەكاتەوە.

ئیڤانا دەكەوێتەوە دەستی خەلو تەبابە و دەیباتەوە ماڵ و ئەشكەنجەی دەدات، دواتر وەك دیاری پێشكەشی بە كەسێك دەكات بەناوی حاجی حەسەن "ئەویش دەستدرێژی كردە سەرم، دواتر فرۆشتمی بە باقر كە خۆی بازرگانی بە كچانی ئێزدییەوە دەكرد".

ئیڤانا بەو حاڵە سێ مانگ دەمێنێتەوە و كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت، بەڵام جارێكی دیكە لەگەڵ هاوڕێیەكی بڕیاری هەڵاتن دەدەن، ئەمجارەیان پلانەكەیان سەردەگرێت و لە 15ی تەمووزی 2015 لەدەستی داعش رزگاریان دەبێت.

کۆمێنتەکان

 
Khoshi Tahir | 30/8/2017
سوپاس لۆ رووداو ، بە ڕای من دەبی ڤیدیۆی هاتنی ئاوارە بە تایبەتی پیاوەکان لۆ کوردستان نیشانی ڕزگاربووانی دەستی داعش بدرێ پێش ئەوەی لە تەلەفزیۆن دەریان بکەن
سوله یمان | 7/10/2017
سلاو له روحی سپی پیشمه رگه

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێکوتەیەکی نوێ دژی شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکرێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەکی نوێ دژی شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکرێتەوە

تەمەنی تووشبووان درێژدەکات زۆرتر
جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
0.453 seconds