وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

بەشی رۆژهەڵاتی عەیازیە و گوندێك کۆنترۆڵکرانەوە

لەلایەن سەمیع زوبێر 30/8/2017
هێزە عێراقییەکان لە عەیازییە  / AFP / AHMAD AL-RUBAYE
هێزە عێراقییەکان لە عەیازییە / AFP / AHMAD AL-RUBAYE

رووداو ـ هەولێر

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی هاتین تەلەعفەر كۆنترۆڵكردنەوەی بەشی رۆژهەڵاتی ناحیەی عەیازیە و گوندی قبقيان لە باكووری ناحیەكە راگەیاند.


فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی هاتین نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی تووند ئەمڕۆ چوارشەممە 30-8-2017 هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و بەرپەرچدانەوەی خێرا بەشی رۆژهەڵاتی ناحیەی عەیازیە و گوندی قبقیان لە باكووری ناحیەكە لەدەست چەكدارانی داعش كۆنترۆڵكردەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر دامەزراوەكانی ناوچەكە هەڵكرد و ئەو ئەركەی بەپێی نەخشەی سەربازی تایبەت بە كۆنترۆڵكردنەوەی عەیازیە پێیان سپێردرابوو تەواویان كرد".

پێشتریش یارەڵڵا ئاماژەی بەوەكردبوو كە تاوەكو ئێستا هێزە ئەمنییە هاوبەشەكانی عێراق 40%ی ناحیەكەیان لەدەست داعش كۆنترۆڵكردووەتەوە.

ناحیەی عەیازییە دەكەوێتە باكووری قەزای تەلەعفەر و دوایین ناحیەیە لە سنووری قەزای تەلەعفەر، ناوچەیەكی بچووكە رووبەرەكەی 11 كیلۆمەترە و دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای قەزای تەلەعفەر، 11 كیلۆمەتر بە ئاراستەی باكووری رۆژئاوا لە تەلەعفەر دوورە و 65 كیلۆمەتریش لە باكووری رۆژئاوا لە شاری موسڵ دوورە، ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی 51 هەزار كەس دەبێ و زۆربەشیان توركمان و عەرەبن، دەكەوێتە نێوان چوار شاخ و كانیاوێكی دەوڵەمەند بە مادەی كبریتى تێدایە ، سەرەڕای مەزاری نورەدین زەنكی.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

jaza latif abdula | 18/01/2018 09:29:19 ص
بەهیوای سەرکەوتن
هاوار فرهاد محمد | 18/01/2018 12:15:45 م
هیوا خوازم بگاته شوینی مه به ست
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە 250 هەزار کارمەندە
| 16/1/2018 | (6)
Ahmed | 18/01/2018 07:40:11 ص
سلاو به ريزان، ده ستان خوش بو بة ئاگادار كردنةوى خه لكى له نةهامة تةكاني هاونيشتيمانيان، تكاية ناو نيشان ئه و خيزانةم بو ده نيرن بو هاوكار ى كردنيان....
... | 18/01/2018 10:33:14 ص
Slaw, akre nawnishani yan zhmaray aw kasa ba email bnern.. Supas
گورچیلەی خۆی بۆ
| 18/1/2018 | (4)
احمد حسن زێڕۆ | 17/01/2018 11:41:37 ص
ده‌ستخۆش قوربانی به‌داخه‌وه‌ كورد وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشه‌ وایه‌ كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌ی درێژ خایه‌نی هه‌بێ ئه‌وه‌ مێژووه‌ پێمان ده‌ڵێ كه‌ كورد...
مەترسییە گەورەكەی هەڵبژاردن
| 17/1/2018 | (1)
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 17/01/2018 11:11:40 ص
هه‌ر بژی كاكه‌ سامان به‌ڕاستی تۆ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراوی كه‌ توانیوته‌ به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ داوای نه‌ته‌وه‌یه‌كی 45 ملیۆنی به‌جیهانی...
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.718 seconds