وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عەللاوی داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات شاندێک بۆ دانوستاندن بنێرێت

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 30/9/2017
ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق

رووداو - عەممان

ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات شاندێک بۆ دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا بنێرێت و دەڵێت: عێراق هێشتا ئەندامێکی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانە، بۆیە ئەوان دەتوانن باشتر چاودێری رێککەوتنێکی عێراقی بکەن و بەشداریکردنی ئەوان بۆ دەرچوونە لەو دەستوەردانە هەرێمییەی لە کاروباری عێراقدا هەیە".

ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی، ئێوارەی رۆژی شەممە 30-9-2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە عەممانی پایتەختی ئوردن نێوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکەی ئاشکراکرد و گوتی: "دوێنێ نامەیەکمان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە، ئەمڕۆش نامەیەکی دیکەم بۆ نارد، نامەیەکیشم بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و ئەمڕۆ نامەکەی بەدەست گەیشتووە، هەردوو نامەکەشم بەدەست حەیدەر عەبادی گەیشتوون، هیوادارین رەوشەکە ئارامبێتەوە و گفتوگۆیەکی راستەقینە بکەین".

لەبارەی وەڵامی بارزانیش بۆ دەستپێشخەرییەکە عەللاوی گوتی: "وەڵامی بەڕێز مەسعود بارزانی باسی لە گفتوگۆیەک کرد بۆ ماوەی رەنگە دوو ساڵ، بۆیە ئێمە بەردەوامین لەو هەوڵانەی خۆمان، پێویستە هەوڵەکان بۆ ئارامکردنەوە بەردەوامبن و دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت، دەمانەوێت دەرەچەیەکی باش بۆ هەموو لایەنەکان بدۆزینەوە بەبێ هیچ سازشێک".

لەبارەی نێوەڕۆکی نامەکانیش گوتی: "من لە نامەکەدا پێشنیازم کردووە پێویستە بەبێ مەرجی پێشوەختە نە لەلایەن حکومەتەوە نە لەلایەن بەڕێز مەسعود بارزانییەوە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیالۆگ ئەنجام بدرێت". گوتیشی: "توانای خۆمان لە خزمەتی ئەو ئاراستەیە خستووەتەڕوو، پەنا بەخوا لە هەردوولا وەڵامدانەوە بۆ ئەو داواکاری و بانگەوازەی ئێمە دەبێت، هیوادارین سەقامگیری و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بتوانین گفتوگۆ بکەین، کە عێراق چۆن بێت لە داهاتوودا".

هەروەها عەللاوی مەترسی خۆی لە دۆخی عێراق راگەیاند و گوتی: "سەبارەت بەوەی روودەدات زۆر ترسناکە، ترسناکییەکەی رەنگدانەوەکەی دەبێت لەسەر هەموو کەسێک لە عێراق نەک تەنیا هەرێمێک یان پارێزگایەک، بەڵکو رەنگدانەوەی لەسەر هەموو تاکێک دەبێت، بۆیە دەبێت هۆشیاربین و خۆمان نەخەینە نێو داواکاریی قورس، پێویستە ئارامبگرین و گفتوگۆی لۆژیکی بکەین لەپێناو سەلامەتی و یەکپارچەیی عێراق و گەیشتن بە دەوڵەتی مەدەنی".

لەبارەی کەرکووکیش گوتی: "بەرلەوەی قسەکانم تەواو بکەم دەبێت ئەوە بڵێم و لە بەیاننامەکەشمدا قسەم لەسەری کردووە، هیچ لایەنێک لە عێراق نابێت بە تەنیا خۆی گفتوگۆ بکات، ئێمە بینیمان شاندی کوردستان کە گەیشتە بەغدا لەگەڵ بەشێک لە هاوپەیمانی نیشتمانی لە گفتوگۆدا بوون، ئەمە نابێت رووبدات، چونکە ئەوە گرنگە بۆ عێراق دەبێت هەمووان بەشداربن، ترسی ئێمە ئەوەیە شتێک لە کەرکووک رووبدات و رەوشی عێراق هەمووی تێکبچێت، ببێتە باهۆزێک و هەمووی بگرێتەوە، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا هیوادارین میدیای عێراقی راستییەکان بگوازنەوە و کار بۆ ئارامکردنەوەی رەوشەکە بکەن، نەک گرژکردنی".

نێوەڕۆکی نامەکانی عەللاوی بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم شەش خاڵە لەخۆدەگرێت:

یەکەم: دەستپێکردنی دانوستاندنی بێمەرجی پێشوەختە. 

دووەم: بنەمای دانوستاندنەکان دەستووری کۆماری عێراق بێت.

سێیەم: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پشتیوانی دانوستاندنەکان بکات و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تیمێکی شارەزایان بنێرێت. 

چوارەم: راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندن و بڕیارەکان کە دۆخەکە تێکدەدەن. 

پێنجەم: چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری لە ناوچە جێناکۆکەکان، لەپێش هەموو ناوچەکانیشەوە پارێزگای کەرکووک. 

شەشەم: دۆزینەوەی چارەسەری نیشتمانی و دوورخستنەوەی عێراق لە دەستوەردانی دەرەکی و وڵاتانی دراوسێ، کە ئەگەری ئەوە هەیە کێشەکان قووڵترببنەوە و عێراق بکەوێتە نێو کۆمەڵێک کێشمەکێشی زیاتر. 

 

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا 17 کاژێر لەمەو بەر |

سەرۆکی فەڕەنسا: سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم دەکەمە یەکەم لە جیهاندا

ئیمانوێڵ ماکرۆن گۆڕانکاری لە سیستمی تەندروستی زۆرتر
هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی 20 کاژێر لەمەو بەر |

هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ چاکسازی لە کەرتی تەندروستی

بەهۆی بوونی کەموکورتییەکان 30 کەس دەستگیرکراون زۆرتر
چـــامپــیــۆنــتــرس دوێنێ کاژێر 10:44 |

چـــامپــیــۆنــتــرس

بێ زیدان – دۆنێک لە دۆڵێک زۆرتر
0.5 seconds