وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

سەرکردەیەکی بەدر داوای دەرکردنی فوئاد مەعسوم و وەزیرانی کورد دەکات

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 31/8/2017
 محەممەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر
محەممەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر

رووداو-هەولێر

سەرکردەیەکی رێکخراوی بەدر، داوای دەرکردنی سەرۆککۆمار و وەزیرانی کورد لە بەغدا و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کوردانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات. گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت ئەم بیرکردنەوەیە بوو، گەلی کوردستانی گەیاندە ئەو باوەڕەی، کە پێویستە گشتپرسی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ رابگەیێنێت و داواش لە سەرۆککۆمار دەکات بێدەنگی بشکێنێت و هەڵوێستی هەبێت.


محەممەد مەهدی بەیاتی، سەرکردە لە رێکخراوی بەدر، کە هاوکات تورکمانێکی شیعە مەزهەبە لە بەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان، داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات کۆمەڵێک رێوشوێن لە دژی کورد بگرێتەبەر، لەوانە "پێویستە هاوشێوەی ئەوان مامەڵە لەگەڵ کوردانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام نەک پەنابردن بۆ جەنگ، چونکە لە 50 ساڵی رابردوو حکومەتی ناوەندی شەڕی کردووە و هیچ ئەنجامێکی نەبوو".

محەممەد مەهدی بەیاتی، وەزیری مافەکانی مرۆڤ بوو لە سەرەتای کابینەکەی حەیدەر عەبادی، بەڵام دواتر وەزارەتەکەی بەر گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی عەبادی کەوت و نەما، دەڵێت "پێویستە سەرۆککۆمار بەغدا بەجێبهێڵێت، چونکە هیچ مانایەکی نییە سەرۆککۆمار کورد بێت، هەروەها دەبێت وەزیرە کوردەکانیش بەغدا بەجێبهێڵن، سەرجەم موڵکەکانی کورد لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەستیان بەسەردابگیرێت". 

بەیاتی، هەروەها داواش دەکات"هەر لە ئێستاوە وڵاتینامەی عێراقی و پاسپۆرت لە کورد  بسەندرێتەوە و، دان بە دەوڵەتەکەشیان نەنرێت".

رێناس جانۆ، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم بیرکردنەوەی محەممەد بەیاتی و هاوشێوەکانی بوو، گەلی کوردستانی گەیاندە ئەو باوەڕەی کە گشتپرسی بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ رابگەیێنێت، بەڵام بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بە دیالۆگ نەک بە تووندوتیژیی".

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "ئەو کاتەی بووینە دەوڵەتی سەربەخۆ ، بەخۆمان پاسپۆرت و وڵاتینامەی عێراقی-یان رادەست دەکەینەوە و پێویستمان پێی نابێت". 

لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کوردانی دەرەوەی باشووری کورستان، ئاماژەی بەوەکرد "ئەمانە هەر بە بیری داگیرکاری بیردەکەنەوە و، مافی هیچ کەسێکیش نییە دەستبەر موڵک و ماڵی کورد دابگرێت".

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە د.فوئاد مەعسوم سەرۆکۆماری عێراق دەکات،" بێدەنگی بشکێنێت و وەڵامی ئەو تۆمەت و قسانە بداتەوە کە لەدژی دەکرێن، هەروەها پێویستە وەڵامی خەڵکی کوردستانیش بە ئاشکرا بداتەوە لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی، چونکە خودی خۆی هەموو تەمەن و خەباتی بۆ رزگارکردن و سەربەخۆیی کوردستان بووە و پێویستە هەڵویستی فەرمی هەبێت".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

 
ته نكه | 4/10/2017
ئه م وه زيره بيشتر وه زير بوو وتى سليمانى سه ر به ئيرانه ئاماده يه تسليمى ئيرانمان بكات منيش وتم به لى ده ميكه ئيران داواى ده كات.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات 8 کاژێر لەمەو بەر |

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات

چەرەسەکان بە برێکی زۆر لە ماددە دژەئۆکسێنەکان زۆرتر
غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون 21 کاژێر لەمەو بەر |

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون

خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل زۆرتر
0.828 seconds