وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

عێراقییەکان گومانیان لە تواناکانی حکومەتی نوێ هەیە

لەلایەن رووداو 31/10/2018
لەو بڕوایەدانین حکومەت بتوانێت گۆڕانێکی گەورە ئەنجامبدات

رووداو-هەولێر

چوارشەممەی رابردوو، دوای گفتوگۆیەکی زۆر و لە درەنگانی شەو، 14 وەزیر لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەنگی پەرلەمانتارانیان بەدەستهێنا و عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق سوێندی دەستووری خوارد.


حکومەتێک وەک لە کارنامەکەیدا هاتووە، ئامانج لێی خزمەتکردنی خەڵکی عێراقە و لەلایەن کەسێکی بێلایەن سەرۆکایەتی دەکرێت، بەڵام شەقامی عێراقی گومانیان هەیە، ئەم حکومەتە بتوانێت وەک پێویست لە ئاست داواکانی خەڵکی عێراق بێت.

هاووڵاتییەکی عێراقی دەڵێت: "ئەوانەی پێشووتر باشتربوون، چونکە بەراستی خزمەتی عێراقیان کرد، بەڵام ئەوانەی سوێندیان خواردووە بۆ وەزارەتەکان ناتوانن داواکانی خەڵکی عێراق بەجێبێنن. خەڵکی عێراق لە دۆخێکی خراپدان و پێویستیان بە چارەسەرییە. وەک هاووڵاتییەک، پێموانییە هیچ شتێک بگۆرێت."

دەستبەکاربوونی ئەم حکومەتە لەکاتێکدایە کە عێراق رووبەڕووی دەیان کێشە و قەیران و گیروگرفت بووەتەوە، هاوکات بەم دواییانە لە شەڕی داعش دەرچووە و حکومەتی پێشووی چەندین ئەرکی قورسی لەدوای خۆی بۆ بەجێهێشتووە، بەتایبەتیش بەهێزکردنی پایەکانی ئاسایش، ئابووری و نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەوتووەکانی شەڕی داعش.

هەرچەندە عێراقییەکان هیوایەکی زۆریان بە تواناکانی حکومەتەکەیان نییە، بەڵام بەشێک لە خەڵک لەگەڵ ئەوەدان بڕیاری پێشوەختە لەبارەی ئیدارەکەی نەدەن و لانیکەم ساڵێک دەرفەت بەم حکومەتە بدرێت و بزاندرێت دەتوانن چی بکەن.

هاووڵاتییەکی دیکە دەڵێت: "پێویستە ماوەی ساڵێک دەرفەت بدەین بەم حکومەتە تاوەکو خزمەتی خەڵک بکەن، خۆتان دەزانن خۆپیشاندانەکان لە عێراق بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری بوون، دکتۆر عەبدولمەهدی دەبێت هەنگاوبنێت بۆ هێنانەدەرەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە دەرەوەی ناوچەی سەوز، ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت و لە بەرژەوەندی دکتۆر عەبدولمەهدیش دەبێت."

لەدوای ساڵی 2003ەوە هەرجارێک هەر حکومەتێک هاتبێتە سەرکار خەڵک هیوای زۆری پێهەڵچنیوەو دوای تەواوبوونی ماوەی حکومەتەکەش بەدەر لە بێهیوابوون، خەڵکی عێراق هیچی دیکەی بۆ نەماوەتەوە، ئەمەش وایکردووە دانیشتووانی عێراق لە تواناکانی ئەم حکومەتەش گومانیان هەبێت و نەتوانن هیچ هیوایەکی لەسەر هەڵچنن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.875 seconds