وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

پۆستی وەزیری بەرگری ناکۆکی دەخاتە نێو لایەنە سوننەکان

لەلایەن رووداو 31/10/2018
پۆستی وەزیری بەرگری عێراق کە لەدوای ساڵی 2003وە، وەک عورفێکی سیاسی لەلایەن عەرەبە سوننەکانەوە پڕکراوەتەوە

رووداو-بەغدا

سوننەکان لەم کابینەیەدا 6 وەزارەتیان بۆ دەستنیشانکراوە، بەڵام پۆستی وەزارەتی بەرگری، کە پشکی سوننەکانە بووەتە هۆکاری قووڵبوونەوەی ناکۆکیی لایەنە سوننەکان، دوو هاوپەیمانی میحوەری نیشتمانی و هاوپەیمانی وەتەنیە لەسەر ئەو پرسە هەریەکە و سێ بەربژێریان هەیە و ململانێیانە لەسەر پۆستەکە. 


هاوکات چەند کەسێك لەنێو سوننەکان بەربژێرن بۆ پۆستی وەزیری بەرگری. لە 24ی ئەو مانگەدا لە کۆی 22 وەزیر ، 14 وەزیر لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندکرا ، بەگوتەی سەرچاوەیەک هیچکام لە بەربژێرانی ئەو وەزارەتانەی کە لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر نەدرا، نەگۆڕدراون.

لەنێوان سوننەکانی عێراق، کێشەیەکی سیاسی قووڵبووەتەوە و پێکهێنانی هەموو کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دواخستووە. پۆستی وەزیری بەرگری عێراق کە لەدوای ساڵی 2003وە، وەک عورفێکی سیاسی لەلایەن عەرەبە سوننەکانەوە پڕکراوەتەوە، ئێستا خودی عەرەبە سوننەکان لەسەر دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دابەشبوونە.

لەکاتی پێشکەشکردنی وەزیرانی کابینەکەی عەبدولمەهدی لەنێو پەرلەماندا، تەوافوق لەسەر پۆستی وەزیری بەرگری عێراق نەکرا و گوشارێكی زۆریش لەسەر سەرۆکوەزیرانە تاوەکو بەزووترین کات وەزیری بەرگری دابنێت.

عەلی فەزڵوڵڵا، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت: "لەدوای ئەوەی متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا بۆ دەستنیشانکردنی کەسایەتی شیاو لەڕووی ئاستی زانستی و کرداری بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتە ئەمنییەکان، ئەو وەزارەتانە پایەیێکی گرنگن بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق، بەتایبەتی عێراق، چونکە هێشتا رووبەڕووی تەحەدای ئەمنی و سەربازی گەورەی لەبەردەمدایە. بۆیە پێویستمان بەو کەسایەتیانەیە کە دەستپاک و بەتوانا بن، تاوەکو بەباشی ئەو مەلەفە بڕێوەببرێت و دەبێت چیدیکە ئەو پۆستە بە بریکاری بەڕێوەنەبردرێت،  لەڕاستیدا عادل عەبدولمەهدی بەڵێنیدا بە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، بۆیە ئێستا داوای لێدەکرێت پەلە بکات لە دەستنیشانکردنی وەزیر بۆ ئەو پۆستە و هەروەها دەستنیشانکردنی پۆستەکانی دەستە سەربەخۆکان، ئەوەش لەڕێگەی دەستنیشانکردنی خودی کەسایەتییەکان، نەک بریکاریان بۆ دابنرێت و چارەسەری ئەو دۆسیە گرنگە بکات".

لەم کاتەدا، سێ کەسایەتی سوننە هەن، کە بڕیارە یەکێکیان پۆستی وەزیری بەرگریی پێبسپێدرێت، فەیسەڵ جەربا، فڕۆکەوانی سەربازی و خاوەن بڕوانامەی کۆلیژی سەربازی لەلایەن هاوپەیمانی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی پشتگیری دەکرێت،
هیشام دەراجی، خاوەن بڕوانامەی زانستە سەربازییەکان پاڵپشتی میحوەری نیشتمانی لەپشتە و، نەجم جبووری، کاندیدی سێیەم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوایە لە سوپای عێراق.

ئەمیر ئەسەدی شارەزای بواری ستراتیژی، دەڵێت: عەبدولمەهدی دەتوانێت وەزارەتی بەرگری و دەستە ئەمنییەکانی دیکەی وڵات دوور لە ململانێکانی دەسەڵات بپارێزێت.

لە دانیشتنی رۆژی 24ی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراق، لەکۆی 22 وەزیری نێو کابینەکەی عەبدولمەهدی، دەنگ لەسەر 14 وەزیر درا و بڕیارە لە رۆژی 6ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، پەرلەمان دابنیشێتەوە و دەنگ لەسەر وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و داد و پێنج وەزارەتی دیکە بدەن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.812 seconds