وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق: بەمنزیکانە بەری چەپی موسڵ پاکدەکەینەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 31/12/2016
عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق

رووداو - هەولێر

فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دەڵێت: " لەچەند رۆژی داهاتوودا بەری چەپی موسڵ  بە تەواوەتی پاکدەکەینەوە". گوتیشی: "بەربەستێکی وەها سەرەکی و بنەڕەتیمان لەبەردەمدا نییە ببێتە هۆی ئاستەنگ لەبەردەم پێشڕەوییەکانمان".


عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی، لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی نوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی پێشڕەوی هێزەکانیان لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، رایگەیاند: "دەرگاکان بەڕووی داعش داخراون، ئەمەش دوای ئەوەی لە گەڕەکەکانی قودسی یەکەم و دووەم دەرکران، ئێستاش کەرتە سەربازییەکانمان دەستیان بە پشکنین و گەڕان بەدوای ئەو چەکدارانە کردووە کە خۆیان لەنێو خێزانەکان شاردووەتەوە، ورەی هێزەکانمان بەرزە و چەکدارانی داعش لە گەڕەکی قودس نەماون و ئێستا هێزەکانمان بە ئاراستەی گەڕەکی کەرامە دەستیان بە جووڵە کردووە".

سەبارەت بە ژمارەی چەکدارە کوژراوەکانی داعش، عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی، دەڵێت: "داعش تا ئەمڕۆ زیاتر لە دوو هەزاریان لێکوژراوە، تەنیا لە میحوەری رۆژهەڵات و لە میحوەری هێزەکانی دژەتیرۆر، قوربانیەکانی ئێمەش شتێکی وەها نییە، ئەوەی لە میدیاکانیشەوە باسی لێوە دەکرێت ورد و راست نین".

سەبارەت بە گەیشتنی هێزە عێراقییەکان بە رووباری دیجلە عەبدولغەنی ئەسەدی، گوتی: " ئەوەی ماوەتەوە زۆرە کەمە، پشت بەخوا ئێمە لە هاوئاهەنگی داین لەگەڵ ئەو هێزانەی لە میحوەری باکوور و باشوورن، پشت بەخوا لە چەند رۆژی داهاتوودا بەری چەپ بە تەواوەتی پاکدەکەینەوە".

لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەمیان، فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی، گوتی: "بەربەستێکی وەها سەرەکی و بنەڕەتیمان لەبەردەمدا نییە ببێتە هۆی ئاستەنگ لەبەردەم پێشڕەوییەکانمان، بەڵام دۆخی شەڕەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە، چونکە شەڕەکە لەگەڵ دوژمنێکی نارێکخراوە، بێگومان ئەوەش وادەکات دۆخەکە سەقامگیر نەبێت، سەرەڕای ئەوانەش پلانەکانمان هەردەم لە بەرەوپێشچوون و نوێبوونەوەدایە".

سەبارەت بەو ماوەیەی پێوستە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی بەری چەپی موسڵ، عەبدولغەنی ئەسەدی، دەڵێت: "پشت بەخوا چەند رۆژێک نەک چەند مانگێک، چونکە ئەوەی ماوەتەوە بەشێکی کەمە، بەشێکی زۆری بەری چەپی موسڵ کۆنترۆڵکراوەتەوە".

سەبارەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش لە نێو موسڵ، فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی، ئاماژە بەوە دەدات "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانمان کە بەر لە دەستپێکردنی قۆناخی یەکەم بەدەستمان گەیشتبوو، ژمارەی چەکدارانی داعش نزیکەی 5 بۆ 6 هەزار دەبوو، بەڵام ئێستا ژمارەیان بۆ زیاتر لە نیوە کەمبووەتەوە".

لەبارەی هەبوونی رێگایەک بۆئەوەی هەردوو بەری موسڵ بە یەکەوە ببەستێتەوە و چەکدارانی داعش جموجۆڵی تێدا بکەن و پشتیوانی بە چەکدارەکانیان بگەیێنن، عەبدولغەنی ئەسەدی، ئاماژە بەوە دەدات: "پردە سەرەکییەکان هەمووی لەکارکەوتوون، بەڵام بەلەم هەیە، ئەو کەلوپەلانەشی پێ دەگوازنەوە، ماددەی سادە و ساکارن نەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، ئەمانیش لە رێگەی هێزە ئاسمانییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێنە ئامانج".

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Emir Doski | 21/02/2017 09:36:43 ص
Hîvîdarîn ew girê best ji di nava çaksazîyê dabît û horî dahatê wê bihête vegeandin bo nav xezîna hikûmeta herêmê
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كاوە | 20/02/2017 08:17:45 م
ئێران حسابی تەواوبووە لە ناوچەکەدا روژ دوای روژ بەرەو تەمەنی خۆرئاوابوون دەروات ناشتوانێت هیچ بکات دژ بە هەرێمی کوردستان تەنها ئەوە نەبێ قبولی بکات و...
سیروان | 21/02/2017 12:02:39 ص
ئێران پێش سەربەخۆیی کوردستان دەیهەوێ هەندێک ئیمتیاز وەربگرێ، چونکە پاش سەربەخۆیی دەستی ناکەوێ. وای دابنێین کوردستان سبەی سەربەخۆیی رابگەیەنێ، ئێران...
ئاڵای کوردستان لە تاران
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (2)
كاوە | 20/02/2017 07:57:32 م
بە رای من ترامپ سەرکەوتوو نابێ جۆنکە، نەیزانی سیاسەت سیاسیی دەوێ نەك بزنسمان بە هیچ شتێکی سیاسی ئاشنا نیە تەنانەت نازانێت چۆن هاوسەنگی دەپارێزێت لە...
ترەمپ بەرامبەر دی سی
| دوێنێ کاژێر 01:10 | (1)
Azad Azad | 20/02/2017 07:54:25 م
به‌ڕاستی چیرۆگێگی دڵ ته‌زێنه‌ .....هه‌موڵاێك سوپاسی ڕوداوو ده‌كات بۆ كارێگی زۆر ئینسانی و كوردایه‌تی.
هاونیشتمانییەکی کەرکووک دوای 42 ساڵ لە سوودان دۆزرایەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات 1 کاژێر لەمەوبەر |

قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات

رۆژی زمانی دایک پیرۆزدەكات زۆرتر
دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو 1 کاژێر لەمەوبەر |

دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو

بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە زۆرتر
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)

هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد

روسنەفت سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕێت زۆرتر
0.266 seconds