وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەیەوێت بە نێوەندگیری رووسیا لەگەڵ دیمەشق رێکبکەوێت

لەلایەن عەلی زەڵمی 4/1/2019
بەدران چیا کورد: ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی رووسیا و دیمەشقدایە و دەتوانین دەست بە دیالۆگ بکەین
بەدران چیا کورد: ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی رووسیا و دیمەشقدایە و دەتوانین دەست بە دیالۆگ بکەین

رووداو- هەولێر 

بەرپرسانی باڵای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەیانەوێت لەگەڵ حکومەتی سووریادا رێکبکەون و بۆ ئەو مەبەستەش پێیانباشە حکومەتی رووسیا رۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت. 

بەدران چیا کورد، راوێژکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە میانی سەردان و کۆبوونەوەی ئەمجارەی شاندێکیاندا بۆ رووسیا نەخشەڕێگەیەکیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریادا داوەتە لایەنی رووسیا و چاوەڕێی وەڵامیان دەکەن. 

راوێژکارەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەوەی لەو بوارەدا رۆڵی نێوەندگیرێک بگێڕێت. 

بەدران کورد گوتی، "دواین بڕیار بریتییە لە رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق. ئێمە بەم ئاراستەیە کاردەکەین، بە بێ لەبەرچاوگرتنی باجەکەی، تەنانەت ئەگەر ئەمریکییەکانیش ناڕازی بن".

راوێژکارەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی رووسیا و دیمەشقدایە و دەتوانین دەست بە دیالۆگ بکەین". 

بەدران کورد گوتیشی، هەندێک لایەنی "نەریتخواز" لە دیمەشق دەیانەوێت گۆڕانکارییە سیاسییەکان فەرامۆش بکەن و "کۆنتڕۆڵ و کاریگەری" خۆیان بسەپێنن، ئەوەش لە رێگەی ئەو جۆرە رێککەوتننانەی بەسەر ناوچەکانی دیکەدا دەسەپێندران کە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنیان تێدابوو، بەڵام "ئەمە لە لایەن ئێمەوە رەتدەکرێتەوە". 

بەدران دەربارەی بڕیاری ئەمریکاش بۆ کشاندنەوەی هێواشی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا قسەیکرد و پێشوازی لەو هەنگاوە کرد، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیدارەی ترەمپ پێش بڕیاری تایبەت بە کشاندنەوەی هێزەکانی، ئەو بابەتەی لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تاوتوێنەکردووە. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 12 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.469 seconds