وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

ئاوارەکانی دێرەزوور و رققە لە کەمپی قانایە نیشتەجێکراون

لەلایەن رووداو 7/10/2017
ژیانێکی سەخت بەڕێ دەکەن و داوای خزمەتگوزاری دەکەن

رووداو- قانایە  

بە هەزاران ئاوارەی پارێزگاکانی رەققە و دێرەزوور لە کەمپی ئاوارەکانی قانایە لە 30 کیلۆمەتری باشووری حەسەکە نیشتەجێکراون. ژنێکی ئاوارەش دەڵێت، داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت بۆ ئەوەی کەمپە بەجێبهێڵن. 

ئەمە لە کاتێکدایە پێکدادانەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی دێرەزوور لە سێ مێحوەرەوە بەردەوامە و  ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور رایگەیاند، لە 17ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا 8 چەکداری دیکەی داعش کوژراون. 

کەمپی قانا، لە 30 کیلۆمەتری باشووری شاری حەسەکە هەڵکەوتووە. هەزاران کۆچبەری رەققە و دێرەزوور لەو کەمپەن و لە ژیانێکی سەختدا دەژین. 

ژنێکی شاری رەققە دەڵیت؛ خۆیی و منداڵەکانی لەژێر سێبەری ئۆتۆمبێلەکاندا دەخەوتن. هەروەها داوا دەکات رێگایان بۆ بکەنەوە بۆ ئەوەی کەمپەکە جێبهێلن. 

جەمیلە حەسەن، کۆچبەری شاری رەققە دەڵێت: "ئێمە لەدەست داعش رامانکرد، ئەوان خەڵکیان دەکوشت، هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانیش ناوچەکەیان بۆمباران دەکرد. ئێمە هاتینە ئێرە بۆ ئەوەی دۆخمان باشتر بێت، وەک ئێوە دەبینن لە چ رەوشێکدا دەژین. منداڵەکانی من نەخۆشن و ماوەی 5 رۆژە لەژیر سێبەری ئۆتۆمبێلەکاندا دەخەون. هیچ کەسێکم نییە، تەنیا خۆم و منداڵەکانمین. ئێرە زۆر خرابە، شتێک نییە و خزمەتگوزاری نییە. تەنیا داوای چادرێک دەکەم. دەبا یان دۆخی ئێمە باشتر بکەن یانیش ئەوەتا رێگە بدەن لێڕە بڕۆین."

لەژێر تۆز و گەرمای تینی رۆژدا، نیشتەجێبووەکانی ئەم کەمپە رۆژەکانیان بە ئاسانی بەسەر نابەن. کۆچبەرێکی خەڵکی حمس دەڵێت ، ماوەی مانگێکە منداڵێكیان لەدایکبووە ، دۆخی کەمپەکە زۆر خراپە بۆیە هیوا بەوە دەخوازن کەوا کەمپەکە جێبهێلن.

باوکی حوسام، کۆچبەرێکی خەڵکی حمس دەڵێت "دۆخی حمس خراپ بوو، بۆیە چووینە تەدموور و ماوەی چەند ساڵێك لەوێ ماینەوە و پاشان چووینە مەیادین. ئێمە لەوێش رامانکرد و ئێستا لەم کەمپە دەژین. دەمانەوێت بۆ حمس بگەڕێینەوە، بەڵام رێگەمان پێ نادەن. ئەمە دۆخی ئێمەیە و منداڵەکانمان لەگەڵماندان، منداڵێکم 1 مانگانە و ئەوانەی دیکە ساڵێك و دوو ساڵانن. خزمەتگوزاری لێرە خراپە و تەنیا داوای ئەوە دەکەین رێگە بدەن لێرە دەربچین."

ژنێکی کۆچبەر کەوا لە شاری ئەلبوکەمال کۆچبەری کەمپ بووە، باس لەوە دەکات لە کەمپەکەدا تەنیا ئاویان دەست دەکەوێت ئەوەش بە ئاسانیی نییە. هەروەها ئەو دەشڵێت هاوکاری و خواردنیان پێشکەش ناکرێت.

کەمپی قانا لەژێر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دایە و زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەری شارەکانی رەققە، ئەلبوکەماڵ و دێرەزووری لێ دەژین. لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هەسەدە و سوپای سووریا بەرەو دێرەزوور بۆ شەڕی داعش، رۆژانە بە سەدان کۆچبەر رادەکەن و روو دەکەنە ئەو کەمپە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.297 seconds