وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا؛ گریانی دایک و باوکێک لەسەر لاشەی کۆرپەکەیان

لەلایەن رووداو 10/1/2018
5730 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

دایک و باوکێک لەسەر لاشەی یەکێک لە منداڵەکانیان دەگرین، کە بەهۆی بۆردوومانی سوپای سووریا بۆ سەر شاری دووما کوژراوە. ئەو منداڵە یەکێک بوو لەو دەیان کەسەی بەهۆی بۆردوومانەکانەوە کوژران یان بریندار بوون.

کۆرپەکە ناوی ئەمیر" بوو، ئەو بەهۆی بۆردوومانەکانەوە لە شارۆچکەی سەقبا بریندار دەبێت و دواتر لە نەخۆشخانەی دووما گیانلەدەستدەدات.

شاری دووما  10 کیلۆمەتر لە دیمەشقی پایتەختەوە دوورە و سەنتەری ریفی دیمە‌شقە، ئێستا لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندایە و بەو هۆیەوە لەلایەن سوپای سووریاوە گەمارۆدراوە. 

سوپای سووریا بە هاوکاری هێزی ئاسمانی رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆپۆزیسیۆن زیاتر کردووە، ئێستا ئامانجی سوپای سووریا کۆنترۆڵکردنەوەی غوتەی رۆژهەڵات لە نزیک دیمەشق و باکووری پارێزگای ئیدلیبە.

شاری دووما لە ئۆکتۆبەری 2012ـەوە لەدەست سوپای سووریای ئازاددایە، تاوەکو ئێستاش شەڕ لەو ناوچەیەدا بەردەوامە.

لە ئەنجامی هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دووما، سوپای سووریا بە کۆمەڵکوژی لەو شارە تۆمەتبار دەکرێت، کە بەهۆیەوە سەتان کەس کوژراون و بریندار بوون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

0.344 seconds