وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

هەسەدە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوایین پێگەی داعش لە سووریا دەکات

لەلایەن رێکار عەزیز 10/2/2019
گوتەبێژی هەسەدە: لە رۆژانی داهاتوو شەڕی داعش کۆتایی پێدێت

رووداو - هەولێر 

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە دوایین پێگەکانی داعش لە باغۆزی دێرەزوور شەڕێکی سەختی چەکداران دەکەن، دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو شارۆچکەیە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە و کۆتایی بە دەسەڵاتی داعش لە ناوچەکانی سووریا بێنێت.

شەڕڤانانی هەسەدە خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنێکی یەکلاییکەرەوە لە رۆژهەڵاتی فوڕات ئامادە دەکەن. ئۆپەراسیۆنەکە بەدوایین هەوڵی پاککردنەوەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات و شارۆچکەی باغۆز لە دەست داعش ناودەبرێت.

گوتەبێژی هەسەدە دەڵێت، بەتەواوی ئامادەن شارۆچکەکە لەدەست داعش دەربێنن، بە تایبەت لە کاتێکدا کە چەکداران خۆیان بەدەستەوە نەدەن.

موستەفا بالی، گوتەبێژی هەسەدە دەڵێت: "لە رۆژانی داهاتوو شەڕی دژی داعش کۆتایی پێدێت. زۆربەی تیرۆریستانی باغۆز بیانین. لە دوو مانگی رابردوودا زۆربەیان یان خۆیان بەدەستەوەدا یان دەستگیرکران. ژمارەیان دەگۆڕێت، بەگوێرەی خەڵکی سڤیل کە لە باغۆز دەژین. لەوانەیە نزیکەی هەزار کەسی سڤیل و لەنێوان 500 بۆ 600 تیرۆریست لەوێ هەبن. لەوانەیە ژمارەی خەڵکی سڤیل لە دوو هەزار تا سێ هەزاریش بڕوات".

تاوەکو ئێستا هیچ وڵاتێک یاخود رێکخراوێکی نێودەوڵەتی بۆی یەکلایی نەبووەتەوە، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لەژیاندا ماوە یاخود لە کوێیە.

گوتەبێژی هەسەدە بەدووری دەزانێت لە سووریا مابێت، موستەفا بالی هەڕەشەی تووندیش لە چەکدارانی نێو باغۆز دەکات و دەڵێت: "تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەسەر بوونی بەغدادی لە سووریا نییە. پێمانوانییە لە سووریا بێت. ئێمە بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ باغۆز دەکەین وەک بڵێی تیرۆریستی لێبن. ئینجا لە هەر پلە و پۆستێک بن. دەبێت خۆیان بەدەستەوە بدەن ئەگەرنا دواین ئۆپەراسیۆن دەستپێدەکەین".

بەڕێوەچوونی هەر ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن هەسەدە لەکاتێکدایە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە پرۆسەی جێبەجێکردنی دایە و هێشتا هەسەدە دۆخی سووریا بۆخۆی لەبار نازانێت تاوەکو هێزەکانی ئەمریکای لێبکشێتەوە. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.281 seconds