رووداو - AFP
ئاوارەکانی پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە شارۆچکەی بوسرا ئەلشام.
حکومەتی سووریا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان رۆژی هەینی رابردوو گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی ناوچەکانی پارێزگای دەرعا، کە ماوەیەکە سوپای سووریا هێرشەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەستپێکردووە و زۆرینەی ناوچەکانی کۆنترۆڵکردووەتەوە.
دوای رێککەوتنەکە زیاتر لە 30 هەزار ئاوارەی ناوچەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە بوسرا ئەلشام، کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریادایە.