وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

حکومەتی سووریا داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەکات

لەلایەن سەرباز سیامەند 14/11/2017
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا و هەسەدە لە ناوچەکانی باکووری سووریا، فۆتۆ: AFP
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا و هەسەدە لە ناوچەکانی باکووری سووریا، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بوونی رووسیا و ئێران لە سووریا یاساییە و رێککەوتن بۆ کشانەوەی ئێران لەو وڵاتە نەکراوە. حکومەتی سووریا داوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەکات و بە "داگیرکەر" ناویدەبات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ گفتوگۆی لەسەر بابەتی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر کشانەوەی ئێران یان هێزەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە نەهاوتووەتە ئاراوە.

لاڤرۆڤ راشیگەیاند رێککەوتنەکە رووسیا، ئەمریکا و ئوردن تیایدا بەشدار دەبن و مەبەست لێی چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکانە لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای سووریا.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، بەرگریی لە بوونی هێزەکانی وڵاتەکەی و هێزە ئێرانییەکان لە سووریا کرد و رایگەیاند، بوونی ئەوان لەسەر داوای سووریایە و بە پێچەوانەی بوونی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە، بوونێکی یاساییە. 

لاڤرۆڤ دەڵێت "ئێمە ئاگاداری ئامادەیی نایاسایی ئەو هاوپەیمانێتیەین کە لەلایەن ئەمریکاوە درووستکراوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدەدات، لەناویشیاندا ئۆپەراسیۆنی سەربەخۆیانە، بەڵام بە پلەی یەکەم پاڵپشتیی لە یەکەکانی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار دەکات".

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سووریای وەڵامی قسەکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، بوونی سەربازەکانی ئەمریکا بەبێ مۆڵەتی دیمەشقە و ئەوەشی وەکو "ھێرشی داگیرکەرانە" باس لێوەکرد.

وەزارەتی وەزارەتی سووریا داواشیکرد، ھەرچی زووە ئەمریکا سەربازەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە.

جەیمس ماتس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا پێشتر گوتبووی، نەتەوە یەکگرتووەکان مۆڵەتی داوەتە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی لە سووریا شەڕ بکات، تاوەکو کۆبوونەوەکانی جنێڤ بەئەنجام نەگەن ئەمریکا لە سووریا دەمێنێتەوە. 

لە لێدوانەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریادا ھاتووە "بوونی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا بەبێ رەزامەندی سووریایە و ئەوەش دژی سەروەری خاکی سووریا و رێبازەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

یاسین حەمە غریب | 11/06/2018 07:00:33 م
دەست خۆش کاک ڕێبوار، ھەموو ھەفتەیەک شپێکی جوان و سەرنج ڕاکێش دەھەژێنی، بە بڕوای من، ھەندێک لە لایەنەکانی سلێمانی، سیاسەت نازانن، ھەر ھاوار و ناڵەیانە...
Azad Azad | 19/06/2018 03:34:44 م
ده‌ست خۆش به‌ڕێز كاك رێبوار بابه‌ته‌كه‌ت زۆر جوانه‌ باسی مه‌ترسی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیت كردوه‌ زۆر ڕاسته‌ ئه‌مڕۆ له‌ مه‌ترسیایه‌ وه‌له‌وه‌ش زیاتر...
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی
| 11/6/2018 | (4)
ره شید | 19/06/2018 09:29:03 ص
ئه م ئافره ته " فریشته یه کی" جووله که یه هاتوته هانای خوشک و برا کورده کانی ؛ با ئه و خانمه کوردانه ی له هه نده رانن و ده سرویشتووی مالی دونیا یان...
ژنێکی ئیسرائیلی سەنتەرێکی رۆشنبیری لە کەمپی شاریا دەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شیخ محمد امین | 19/06/2018 09:19:20 ص
ئه فسانه ی ئه وه ی که میلله تی ئیسرائیل جاسووس یان جاشی نیه به سیحره که ی کوماری ئیسلامی پووچه لکرایه وه جا که وه زیریکی ئیسرائیلی جاشه تی و جاسووسی...
وەزیری پێشووتری وزەی ئیسرائیل بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیرکراوە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Pasha fayaq | 18/06/2018 02:24:18 ص
Bzhit mamosta gyan
ره شید | 19/06/2018 08:38:51 ص
کوردیش ئه بی وه ک هه موو گه لانی جیهان به ش و حیسسه ی خوی هه بیت له بواره جواراو جوره کانی وه رش و ریازه له دونیا دا کوورد نابی هه تا هه تایه به ناوی...
كوردێك له‌ ئیتاڵیا 2 مه‌دالیای زێڕ ده‌باته‌وه‌
| 3/6/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک دوێنێ کاژێر 01:29 |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن دوێنێ کاژێر 07:50 |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا دوێنێ کاژێر 03:39 |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.406 seconds