وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

رووسیا لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی دێرەزوور رۆڵێکی گەورە دەگێڕێت

لەلایەن عەلی زەڵمی 18/9/2017
ئێستا سوپای رووسیا لەناو شەقامەکانی بەشێکی دێرەزووردا دەبینرێت

رووداو- هەولێر

دێرەزوور یەکێک لە پێگە گرنگەکانی داعشە لە سووریا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بە پاڵپشتی سوپای سووریا لە بەرەی رۆژئاوای دێرەزوور توانی گەمارۆی سەر شارەکە بشکێنێت و چەند رێگایەکی سەرەکی بەستنەوەی دێرەزووریش بە ناوچەکانی دەورووبەری کۆنترۆڵ بکاتەوە. 


ئەو پێشڕەوییانەی سوپای سووریا لەکاتێکدایە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەرەی باکوورەوە لە دێرەزوور نزیک دەبنەوە و لە دوو رۆژی رابردووش بنکەیەکی هەسەدە لە لایەن فڕۆکەکانی رووسیا و سووریا کرایە ئامانج و بە گوتەی هەسەدە 6 شەڕڤان برینداربوون.

هەلیکۆپتەرە سەربازییەکانی رووسیا بنکەی سەربازیی نزیک دێرەزوور بەجێدەهێڵن و بە ئاسمانی بیابانەکانی نزیک تەدمووردا تێپەڕ دەبن. 

ئەوان لە یارمەتیدانی سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی دێرەزوورەوە گەڕاونەتەوە و ئێستاش دەیانەوێت چاودێرییەکی وردی بیابانەکان بکەن و رێگا نەدەن هیچ یارمەتییەکی داعش بە هانای چەکدارەکانیانەوە بۆ دێرەزوور بڕوات. 
 
سوپای رووسیا لە سووریا تەنیا رۆڵێکی سەربازیی ناگێڕێت، بەڵکو زۆرجار یارمەتی بواری مرۆیی و تەندروستیش پێشکەش بە خەڵک دەکات. 

ئێستا سوپای رووسیا لەناو شەقامەکانی بەشێکی دێرەزووردا دەبینرێت و یارمەتی بەسەر خەڵکیشدا دابەش دەکات. 

رەشید ئیسگار، دانیشتووی دێرەزوور رایگەیاند: "لە کاتی گەمارۆکەدا، هەموو شت زۆر زەحمەت بوو. ئێستا سوپای رووسیا یارمەتی مرۆییمان بۆ دابین دەکات. ئێستا پێداویستییە سەرەکییەکانمان هەن، هەروەک خەڵکی حمس و دیمەشق. واتە هەموو شت باش بووە". 


شکاندنی گەمارۆکە کاریگەری گەورەی هەبووە لە سەر ژیانی خەڵکی، بەڵام هێشتا شەڕی قورس لە چاوەڕوانی خەڵکی دێرەزووردایە. سەربازانی سوپای سووریا دەڵێن، ئەوان دڵنیان لەم ئۆپەراسیۆنەدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنن، بەڵام شەڕی دژی داعشیش بە قورس ناودەبەن. 

زەکەریا رازی، سەربازی سوپای سووریا دەڵێت: "ئێمە چووینە ناو گوندەکەوە کە ژمارەیەک چەکداری داعشی تێدابوو. ئێمە هەشت سەرباز و فەرماندەکەمان بووین. داعش دەستی بە هێرشێکی پێچەوانە کرد. ئێمە خۆمان لە پشت ئۆتۆمبێلێکەوە شاردەوە، بەڵام دووانمان کوژران و منیش برینداربووم". 

میدیای حکومەتی سوریا دەڵێت، سوپای وڵات و هێزە یارمەتیدەرەکانی لە بەری رۆژئاوای دێرەزوورەوە لە پێشڕەویدان. لەولایشەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە بەرەی باکوورەوە لە دێرەزوور نزیک دەبنەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
دڵشاد | 17/04/2018 08:16:25 ص
به قه‌ولی کۆریس کۆچیرا ، حیزبه کوردیه‌کان هه‌ر یه‌که و بە شوعارێک دێنه مه‌یدانی خه‌بات و پێیان وایه دوژمنانی کورد به پێی شوعار هەڵس و که‌وتیان له گەڵ...
خالد احمدی
خالد احمدی | 18/04/2018 09:13:24 ص
سپاس بۆ لێکدانەوەکەت دەتوانین بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کتێبی توتالیریزم نووسینی هانا ئاڕێنت بەکەن کە کاک حەمە رەشید زەحمەتی کێشاوە وەریگێڕاوەتەوە...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (3)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)
Ayub dara | 17/04/2018 12:50:13 م
وه لا شتيكي سه يره ههههههه
ناوبژیوانی ڤیدیۆیی یاریزانانی لە ژووری خۆگۆڕین گەڕاندەوە ناو یاریگە
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینێکی خوێن لووە شێرپەنجەییەکانی سییەکان دەستنیشاندەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

پشکنینێکی خوێن لووە شێرپەنجەییەکانی سییەکان دەستنیشاندەکات

بە راددەی 98% وردە لە دەستنیشانکردن زۆرتر
ئەوانەی لە هاوژینەکانیان جیادەبنەوە زۆرتر جەڵتە لێیان دەداتەوە 22 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی لە هاوژینەکانیان جیادەبنەوە زۆرتر جەڵتە لێیان دەداتەوە

توێژینەوەیەکی سویدی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوی دوێنێ کاژێر 10:04 |

رێکخراوی "فوودوۆچ": کۆکاکۆلا بووەتەهۆی زیادبوونی قەڵەوی و شەکرە

کۆکاکۆلا: تەنیا بانگەشەمان بۆ خواردنەوە زۆرتر
0.546 seconds