وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

سێ رێگە لەبەردەم واشنتندان بۆ کۆنترۆڵکردنی دێرەزوور

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 19/6/2017
دێرەزوور دەکەوێتە سەر ئەو رێگەیەی ئێران بە عێراق، سووریا، لوبنان و دەریای نێوەڕاست دەبەستێتەوە

رووداو - هەولێر 

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققە، پایتەختی داعش لە سووریا، گۆڕەپانەکانی شەڕی گەرمکردووە و بە شای شەڕەکانی ساڵی 2017 دادەنرێت، بەڵام لە باشووری رۆژهەڵاتی رەققە، شاری دێرەزوورە، کە پێدەچێت بەڕەکە لەژێر پێی شەڕی رەققە بکێشێت و سەرنجی جیهان بۆلای خۆی رابکێشێت.

دێرەزوور دەکەوێتە سەر ئەو رێگەیەی ئێران بە عێراق، سووریا، لوبنان و دواجار بە دەریای نێوەڕاست دەبەستێتەوە، رێگەیەکە وەک دەگوترێت، بۆ تاران، چارەنووسسازە.

بەڵام ئەو رێگەیە رێک دەکەوێتە سەر رێگەکەی ئەمریکا، کە نیازی هەیە هەر لە ئوردنەوە بەرەو رۆژهەڵاتی سووریا و بە رۆژئاوای کوردستان تێپەڕبێت و، هیلالێکی سوننی و کوردی لێبکێشێت. بۆیە واشنتن سێ رێگەی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی دێرەزوور، تاوەکو خەونی ئێرانییەکان تەنها لەچوارچێوەی خەوندا بمێنێتەوە.

رەوانەکردنی هێزەکانی لە ئوردنەوە بەرەو دێرەزوور، بەکارهێنانی هێزەکانی کە لە ناوچەی حدێسەی عێراق جێگیرکراون، یان سوودوەرگرتن لەو هێزانەی ئێستا لە موسڵن و دەستیان دوای کۆتاییهاتنی ئەو شەڕە بەتاڵ دەبێت، لەهەموو حاڵەتێکیشدا ئەمریکا ناچارە هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد و، گرووپە چەکدارەکانی دیکەی لایەنگری لە ناوچەکە پڕچەک و بەهێز بکات.

هاوکات لەگەڵ جووڵەی ئەمریکییەکان، رووسیا و ئێرانیش چاویان کراوەیە. حەشدی شەعبیش لە ناوچەی حەزەر لە رۆژئاوای عێراق جێگیربوون و، رایانگەیاند کە چیدیکە ئەو ناوچەیە جێناهێڵن و وەکو بنکە و ناوەندێک بەکاریدەهێنن بۆ رۆیشتن بەرەو ئامانجی داهاتوویان، کە ناوچەی سنووری قائیمە لە سەر سنووری سووریا.

رووسیاش تامەزرۆی نەوت و غازی دێرەزوورە، کە شەش کێڵگەی نەوتی تێدایە و، مۆسکۆ جگە لە بەرژەوەندییە جیۆسیاسییەکانی لە سووریا، چاوی لە دەستەبەرکردن و پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیشیەتی.

پێدەچێت لە قۆناخی یەکەمدا، ئەمریکا و رووسیا لەدوورەوە چاودێری شەڕی داهاتووی پێشبینکراوی دێرەزوور بکەن، ئەگەرهات و شەڕەکە بەسوودی هەرلایەک نزیک ببێتەوە، ئەوا لایەنی بەرامبەر لەوانەیە راستەوخۆ تێکەڵ بە شەڕەکە ببێت.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| دوێنێ کاژێر 03:51 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| دوێنێ کاژێر 09:58 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەئایسلەندا خەتەنەکردنی منداڵان قەدەخەدەکرێ 3 کاژێر لەمەو بەر |

لەئایسلەندا خەتەنەکردنی منداڵان قەدەخەدەکرێ

مسوڵمان و جووەکانی تووڕەکردووە زۆرتر
یەکەم هەنگاو بەرەو دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لە تاقیگەدا 4 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم هەنگاو بەرەو دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لە تاقیگەدا

لە بەریتانیا ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن زۆرتر
ماکدۆناڵدز دەستکاری ژەمە خۆراکییەکانی منداڵان دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

ماکدۆناڵدز دەستکاری ژەمە خۆراکییەکانی منداڵان دەکات

دەیەوێ تەندروستانەتر بن زۆرتر
0.312 seconds