وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

جێگرێکی ئەبوبەکر بەغدادی لە سووریا کوژرا

لەلایەن 21/4/2017
ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش
ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش

رووداو - هەولێر

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیدا لە سووریا، یەکێک لە جێگرانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کوژراوە.

لەگەڵ ئەوەی سوپای ئەمریکا هەواڵەکەی راگەیاندووە، بەڵام ئاماژەی بە ناسنامەی ئەو کەسە نەکردووە و شوێنی کوژرانەکەشی دیارینەکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا هەواڵی دەستگیرکردنی  ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا و سووریا لە سووریا بڵاوکرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەواڵەکە بەفەرمی رانەگەیێندراوە.

رۆژی 18-4-2017 میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند، ئەو زانیاریانە دەست نووسینگەی زانیاری و ئاسایشی ئەوروپا کەوتوون و ئەوان زانیارییەکانیان بڵاوکردوونەتەوە. 

لەوبارەوە هەیسەم ئەبوسەعید، بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی زانیاری و ئاسایشی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "پشتڕاستی دەکەمەوە کە بەغدادی لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی رووسیا و سووریا لە سووریا دەستگیرکراوە".

بەڵام نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە هیچ ئاگایەکمان لە دەستگیرکردنی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامیی نییە و هیچ ئاگاداری و روونکردنەوەیەکمان لەوبارەیەوە بۆ نەهاتووە".

ئەبوبەکر بەغدادی کێیە؟

ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم بەدری ناسراو بە (ئەبوبەکر بەغدادی) ، ساڵی 1971 لە قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەلاحەدین لەدایكبووە . ساڵی 2010 بووەتە ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق، لە تەمموزی 2014دا خەلافەتی ئیسلامی راگەیاند و خۆیشی لە رۆژی 5ی تەمموزی 2014دا لە (مزگەوتی نوری گەورە ) وتاری نوێژی هەینی پێشكەش كرد وەكو خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی .

ئەبوبەکر بەغدادی ، بڕوانامەی بەكالۆریۆس و دكتۆرای لە زانكۆی ئیسلامی لە بەغدا بەدەستهێناوە . بەلانیكەم دوو هاوژینی هەیە . لە كۆتایی ساڵی 2004 لەلایەن ئەمریكییەكانەوە دەستگیركرا و تاوەكو ئازادكردنی لەساڵی 2006 لە سەربازگەی بوكا زیندانی بوو لە بەسرا . چەند رێكخراوێكی بچووكی دامەزراندووەو، دوای كوژرانی زەرقاوی لەلایەن ئەمریكییەكانەوە ، بووەتە كەسێكی دیار لەنێو لقی قاعیدەدا لە عێراق . دوای كوژرانی ئەبو حەمزەی موهاجیر ، بووەتە كەسی یەكەمی قاعیدە لە عێراق .

ئەبوبەکر بەغدادی ، تائێستا تەنیا یەكجار بەشێوەی ڤیدیۆیی دەركەوتووە و، چوار كاسێتی دەنگیشی بڵاوكردووەتەوە . خۆی لە دەركەوتن پاراستووە . ئەو كەسێك بووە لەنێو رێكخراوەكەشیدا زۆر جار بە دەمامكداری قسەی بۆ بەرپرسانی رێكخراوەكەی كردووە ، بۆیە ماوەیەك بە ناوی " شێخی دەمامكدار" نێوبانگی دەركردبوو . هەموو ئەوانەی پێش تێكەڵاوبوونی ئەبوبەکر بەغدادی لەگەڵ رێكخراوە چەكدارە توندڕەوەكاندا ئەویان دەناسی، دەڵێن كەسێكی زۆر قسەزان و لەسەرەخۆ و ئارام بوو .
نیشانەکردن : ئەبوبەکر بەغدادی
888 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شهابةدين | 28/06/2017 08:00:22 ص
سوپاس بو كومپانيايةكةتان من وةعد دةدةم بة روداو كة ئيتر نة كيشم زور سوپاس
شهابةدين | 28/06/2017 12:42:35 م
من واز ليدينم من خةلاتةكةم جگةرة نةكئشانيمنة وةعد بؤ ئيوة دةدةم
پرۆژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان
| 22/6/2017 | (8)
صالح وصمان عمر | 26/06/2017 06:11:19 م
سوباس
به ر ده وامين له واز هيناني جگه ره | 28/06/2017 08:46:46 ص
نا بؤ جگه ره كيشان
ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ لە هەڵکشاندایە
| 23/6/2017 | (8)
Dana | 27/06/2017 10:28:27 م
دەستتان خۆش بۆ بلاوکردنەوەی ئەم هەواڵە پیم باشە زیاتر گرینگی بە ناوەڕۆکی بابەتەکان بدەن هەڵیک هەیە لە ژماردەنی خاڵەکان ئیستا ژمارەی خاڵەکانی دالکورد...
داڵكورد له‌ نایابی سوێد نزیكده‌بێته‌وه‌
| دوێنێ کاژێر 06:19 | (1)
rzgar | 27/06/2017 10:42:47 ص
ڕزگار
ڤیدال هێرشی کردە سەر رۆناڵدۆ
| دوێنێ کاژێر 09:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆڵى وزە لە پەیوەندیى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستاندا 7 کاژێر لەمەو بەر |

رۆڵى وزە لە پەیوەندیى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستاندا

تورکیا لەسەر سێ بنەمای سیاسەتی دەرەوەی داڕشتووە: زۆرتر
خەوی باش دژی کاریگەرییەکانی خواردنی ناتەندروستە 8 کاژێر لەمەو بەر |

خەوی باش دژی کاریگەرییەکانی خواردنی ناتەندروستە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
سکۆتلاند پلانی ئەنجامدانی گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی دواخست 22 کاژێر لەمەو بەر |

سکۆتلاند پلانی ئەنجامدانی گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی دواخست

دەیەوێ پرسی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی زۆرتر
0.485 seconds