وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە قەلەموونەوە بۆ دێرەزوور

لەلایەن هەڵات رێبوار 30/8/2017
46508 ژمارەی بینین
رووداو - AFP

گواستنەوەی چەکدارانی داعش لەسەر سنووری نێوان لوبنان سووریا بۆ سەر سنووری نێوان عێراق سووریا کاردانەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە گومانەوە لە رێککەوتنەکە و گواستنەوەی چەکدارانی داعش دەڕوانێ و دەڵێ "هێنانی ئەو هێزە لە لوبنانەوە بۆ رۆژهەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق جێگەی گومانە و، زۆر بەجددی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین، ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی 2014 دا جێبەجێکرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە".

ئومێد سەباح جەخت دەکاتەوە لەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەماهەنگی و هاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.

بەپێی رێککەوتنەکە سەتان چەکداری داعش و خێزانەکانیان رۆژی دووشەممە لە ناوچەی ئەلجروود کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان بە پاس گوازرانەوە بەرەو پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، بۆ ئەو ناوچانەی پارێزگاکە کە لەدەستی چەکدارانی داعشن.

ئێوارەی دوێنێ (سێشەممە، 29-8-2017) حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبارەی گواستنەوەی چەکدارەکانی داعشەوە رایگەیاند "ئەمە زۆر پەرێشانمان دەکات.. بەهیچ شێوەیەکیش مایەی قبوڵکردن نییە"، جەختیشی کردەوە لەوەی "ئەمە خراپەیە بەرامبەر گەلی عێراق".

عەبادی لە گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە دا "عێراق، رووبەڕووی داعش دەبێتەوە، چەکدارەکانی ئەو گرووپەش بەرەو سووریا نانێرێت. ئێمە ئاگاداری رەوشی ئەمنیی هاونیشتمانیانی عێراق و دراوسێکانیشین... هەوڵنادەین جێگەی داعش بکەینەوە، بەڵکو هەوڵی لەناوبردنی دەدەین".

یەکەمجارە داعش بە ئاشکرایی رەزامەندی دەردەبڕێت لەسەر چۆڵکردنی خاکێکی ژێردەستی. حکومەتی سووریا و چەکدارانی حیزبوڵڵای هاوپەیمانی بەپێی رێککەوتنێکی حیزبوڵڵا و داعش دەستیان بە گواستنەوەی چەکدارانی داعش کردووە لەسەر سنووری نێوان لوبنان و سووریا بۆ دێرەزوور، ئەمەش ئامانجێکی گەورەی حیزبوڵڵا دەهێنێتە دی و سنووری لوبنان پاکدەکاتەوە.
 
بەپێی میدیاکانی سووریا داعش شوێن و بارەگاکانی لەسەر سنوور سووتاندووە، دوای ئەوەی جێیهێشتوون. بەپێی رێککەوتنەکەی داعش و حیزبوڵڵا: دەبێت داعش هەواڵی ئەو نۆ سەربازە لوبنانییە ئاشکرا بکات، کە لەساڵی 2014 رفاندوونی کاتێک شارۆچکەی عرسالی داگیرکردووە.
 
بەڵام بەگوتەی بەرپرسێکی ئەمنیی باڵای لوبنان "ئەگەری زۆر هەیە سەربازەکان کوژرا بن، چونکە لەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشدا بوون، رووفاتی شەش کەس دۆزراونەتەوە و بەدوای رووفاتی دوو کەسی دیکەشدا دەگەڕێین".

لەماوەی ئەم مانگەدا لوبنان دوو شوێنی دیکەی سنووریی بەمشێوەیە بەدەستهێناوەتەوە، دوای ئەوەی رێککەوتنی هاوشێوەی لەگەڵ گرووپی تووندڕەو ئەنجامداوە.

سوپای سووریا لەبارەی ئەنجامی گواستنەوەی چەکدارەکانی داعشەوە رایگەیاندووە "هەموو سنووری لوبنان سووریا ناوچەیەکی پاکە، هیچ گرووپێکی تیرۆریستی و داعشی تێدا نەماوە. داعشەکان بەرەو رۆژئاوای ناوچەی ئەلبوکەمال رۆیشتوون".

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایگەیاندووە "شەڕ لەدژی داعش هەموو ئامانجەکانی پێکا"، وردەکاریی رێککەوتنەکەشی ئاشکرا کرد و گوتی "شەڕی داعشمان راگرت، چونکە رێککەوتنێکمان ئەنجامدا، ئێمە ستەم ناکەین، لەپشتەوە چەقۆ لەکەس نادەین و کەس هەڵناخەڵەتێنین".

بەگوتەی حەسەن نەسروڵڵا ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەی جروود قەلەموونیان جێهێشتووە "670 کەس بوون، 331 کەسیان مەدەنی بوون، 308 کەسیان چەکداری داعش بوون و، لەنێویشیاندا 26 بریندار هەبوون".

لەبەرامبەردا ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ رایگەیاند "ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە گەیشتوونەتە شاری ئەلبوکەمال لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا دەگاتە نزیکەی 700 چەکدار".

ئەلبوکەمال لەژێر دەسەڵاتی داعشە، هەروەها ئەو ناوچەیەی بەرامبەرییەتی لەدیوی عێراقەوە بەهەمان شێوە لەژێر دەستی داعشە، بەڵام گوتەبێژەکەی حەشدی شەعبی دەڵێ "لە ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوودا لەناویاندەبەین و بەتەواوی سنووری نێوان سووریا و عێراق دادەخەین".
0.343 seconds