وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

ئەردۆغان لەبارەی نەوتی کوردستان وەڵامی پووتین دەداتەوە

لەلایەن هێمن عەساف 5/10/2017
ئەردۆغان و پووتین، ئەنقەرە، 28-9-2017
ئەردۆغان و پووتین، ئەنقەرە، 28-9-2017

رووداو - هەولێر

ئەردۆغان رایگەیاند، ئەوەی بڕیار لەسەر راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات تورکیایە نەک رووسیا، ئەوەش لە وەڵامی لێدوانەکەی پووتین کە گوتی، کەس نایەوێ نەوتی هەرێمی کوردستان رابگرێت.

لەکاتی گەڕانەوە لە ئێران، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەڵامی لێدوانەکەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای دایەوە کە دوێنی گوتی "لە بەرژەوەندی کەسدا نییە پەیوەندی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ببڕێت و رێگە بگرێ لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.. هەروەها هەموو سزایەکی ئابووری بۆ کوردستان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەسیش ئەو هەنگاوە ناگرێتەبەر". 

لە کاتی گەڕانەوەی لە تاران، ئەردۆغان لەنێو فڕۆکەکەیدا قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و‌ گوتی "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی رووسیایه‌. ئایا به‌ڕێز پوتین نایه‌وێت نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه‌؟ پێده‌چێت گاڵتەی كردبێت. ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت بدات، توركیایه‌ نه‌ك رووسیا. توركیا به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق پێكه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین". 

له‌باره‌ی باجه‌كانی گشتپرسی، ئه‌ردۆغان گوتی "بێگومان باجی ده‌بێت. به‌ به‌غدامان راگه‌یاندووه‌ كێشه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانی سنووری ئێران و سووریا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. واته‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان له‌ باكووری عێراقه‌وه‌ بچنه‌ باشوور بۆ به‌غدا، ئێمه‌ ئه‌ركی گواستنه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌وه‌ ده‌گرینه‌به‌ر". 

له‌باره‌ی كه‌ركووك و موسڵ، ئه‌ردۆغان گوتی "به‌بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ پرسی پێدانی مافه‌كانی برا توركمانه‌كانمان. هه‌روه‌ها له‌ موسڵیش عه‌ره‌ب و به‌شێك له‌ توركمان و ئێزدی و كلدانی و ئاشووری هه‌یه‌. بۆیه‌ نامانه‌وێت لێكدادان و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان ئه‌م پێكهاتانه‌ هه‌بێت. ده‌مانه‌وێت عێراقێكی یه‌كپارچه‌ و یه‌كگرتوو ببینین، كه‌ مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدا پارێزراو بێت. ئه‌مه‌ ته‌نیا به‌رپرسیارێتی عێراق، توركیا و ئێران نییه‌، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی هه‌رێمی باكووری عێراقیشه‌". 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گشتپرسی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە 12 کاژێر لەمەو بەر |

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە

حەشدی شەعبی داوادەکات چۆڵی نەکەن زۆرتر
0.172 seconds