وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

خولووسی ئاكار: ئەمریکا سێ فڕۆکەی F-35 رادەستی تورکیا کردووە

لەلایەن هێمن عەساف 6/4/2019
"پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر هەڕەشەکان گرنگترین ئه‌ركه‌ به‌لامانه‌وه‌"

رووداو-ئەنقەرە 

وه‌زیری به‌رگری توركیا، باسی له‌وه‌ كرد تاوەکو ئێستا سێ فڕۆکەی  F-35 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ راده‌ستی وڵاتەکەی کراوە و‌، بڕیاره‌ چواره‌مین فڕۆكه‌ش ئه‌مڕۆ راده‌ستبكرێت.


خولووسی ئاكار وەزیری بەرگریی تورکیا باسی له‌ پرۆژه‌ی کڕینی فڕۆکەی F-35 كرد لە ئەمریکا و، گوتی تاوەکو ئێستا سێ فڕۆکەی  F-35 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ راده‌ستمانکراوە، بڕیاره‌ چواره‌مین فڕۆكه‌ش ئه‌مڕۆ راده‌ستبكرێت. گوتیشی "كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ماف و ره‌وایه‌تییه‌كانمان، له‌ رۆژانی داهاتوودا ئه‌و ره‌وشه‌ یه‌كلاده‌بێته‌وه‌". 

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڕەشه‌ی مووشه‌كی و ئاسمانیی كرد له‌سه‌ر توركیا و رایگه‌یاند "پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ گرنگترین ئه‌ركه‌ به‌لامانه‌وه‌".

ئاكار باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كاریان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ببنه‌ خاوه‌نی چ سیستەمێكی به‌رگری ئاسمانیی مۆدێرن، و گوتی "له‌و كاته‌ی زۆربه‌ی وڵاتان به‌ئه‌مریكاوه‌ داواكارییه‌كانمانیان ره‌تكرده‌وه‌، رووسه‌كان به‌ئه‌رێنی وه‌ڵامی توركیای دایه‌وه‌ و ئاسانكاری له‌ هه‌موو روویه‌كدا كرد و دوای سێ مانگیش ئه‌م سیسته‌مه‌ راده‌ستی توركیا ده‌كرێت".

وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتیشی "كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرا، توركیا هه‌م ببێته‌ خاوه‌ن سیسته‌می ئێس 400 هه‌میش پاتریۆته‌كانی ئه‌مریكاش بكڕین. كۆبوونه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه". ‌ 

ئەو گوتانەی وەزیری بەرگری تورکیا لەکاتێکدایە، کڕینی سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی رووسی ناسراو بە S-400 لەلایەن تورکیاوە نیگەرانی لای ئەمریکییەکان دروستکردووە و بۆ ئه‌مریكا جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌ بۆیه‌ بڕیاریداوه فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی F-35 به‌ توركیا نه‌دات تاوه‌كو له‌ كڕینی چه‌كه‌ رووسییه‌كه‌ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.203 seconds