وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات، دەڵێت لە باشیک ناکشێینەوە

لەلایەن هێمن عەساف 6/10/2017
بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا
بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا

رووداو - ئەنقەرە 

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاشکرای کرد، لەسەر بانگهێشتی عەبادی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکات. دەشڵێت هێزەکانیان لە سەربازگەی باشیک ناکشێنەوە.

بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات. 

یڵدرم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆدەبێتەوە. راشیگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی لە سەربازگەی باشیک ناکشێنەوە.

دوای نوێژی هه‌ینی، بینالی یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌ڤانانی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند "بانگهێشتی فه‌رمی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقم پێگه‌یشتووه‌ بۆ سه‌ردانیكردنی به‌غدا. ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ دیاریكردنی واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان و پێده‌چێت به‌منزیكانه‌ بێت. هاوئاهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی زیاتر له‌ڕووی ئابووری، پیشه‌سازی، ئه‌منی و سیاسی تۆكمه‌تر ده‌كه‌ین. دوای ئه‌نجامدانی گشتپرسیی له‌ باكووری عێراق، توركیا له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند فراوانتر ده‌كات".

له‌باره‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ باشیك، یڵدرم گوتی "ئه‌م پرسه‌ زێده‌ڕۆیی تێدا ده‌كرێت و بووه‌ته‌ مژارێكی رۆژانه‌ی میدیاكان. به‌ڕوونی ده‌یڵێم، سه‌ربازانمان له‌ باشیك مه‌شق و راهێنان به‌و هێزانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه‌. هێزه‌كانی پاراستنی نه‌ینه‌وا و هێزێكی دیكه‌ش مه‌شقیان پێكراوه ‌و ده‌كرێت. بۆیه‌ تاوه‌كو پرسی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و پێشهاته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ناوچه‌كه‌ مابێت، ئه‌م هێزه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چالاكییه‌كانی". 

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا زیاتر گوتی "یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بۆ توركیا زۆر گرنگه‌ و چاودێری ته‌واوی دۆخی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ هیچ قه‌واره‌یه‌ك و گۆڕانكارییه‌ك له‌ دیموگرافیای ناوچه‌كه‌دا بكرێت كه‌ له‌ سنووری باشووری وڵاتمان ده‌بێت". 

له‌باره‌ی سزاكانی عێراق بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، یڵدرم گوتی "ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ رابگه‌یێنم هه‌رگیز پێكهاته‌كانی كورد، توركما، عه‌ره‌ب، كریستیانه‌كان، ئێزیدییه‌كان ئامانجی ئێمه‌ نین. به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بڕیارده‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ باج بده‌ن. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا داوامان لێبكات، سنووره‌كان داده‌خه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو كردووه‌ بۆ ده‌روازه‌ی سنووری فیشخابوور كه‌ ببێته‌ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ده‌روازه‌ی خابوور له‌ ئه‌گه‌ری داخستنی و سه‌رجه‌م كاره‌كان له‌م سنووره‌ نوێیه‌دا بكرێت و چاوه‌ڕانی وه‌ڵامی به‌غداین له‌مباره‌یه‌وه‌". 

چەند مانگێک پێش ئێستا عەبادی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی عێراق لێدوانی تووندیان لەبەرامبەر مانەوەی هێزەکانی تورکیا لە باشیک دەدا و داوای کشانەوەیان دەکرد.

لەبارەی سەردانەکەی یڵدرم، هیشام عەلەوی، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکات، پرسی سەربازگەی تورکیا لە باشیک، هاوئاهەنگی سەربازی و هەواڵگری، دەروازە سنوورییەکان، مانۆڕ و ئامادەییە سەربازییەکان و چەندین پرسی دیکەی تایبەتی نێوان هەردوو وڵات دەبێت. 

رۆژی 7-1-2017 بینالی یڵدرم سەردانی بەغدای کرد و رۆژی دواتریش سەردانی هەولێری کرد.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە

حەشدی شەعبی داوادەکات چۆڵی نەکەن زۆرتر
0.234 seconds