وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

ئەردۆغان: فەیسبووك و یوتیوب دادەخەین.. گویل: شتی وانییە

لەلایەن فەرهاد چۆمانی 7/3/2014
عەبدوڵڵا گویل و ئەردۆغان
عەبدوڵڵا گویل و ئەردۆغان

رووداو-Ahaber

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند دوای هەڵبژاردنەكانی شارەوانییەكان لە 30 ئاداری 2014  گۆڕانكاریی تازە لە یاسای ئینتەرنێت لە وڵاتەكەیدا دەكات و ئەگەری هەیە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و یوتیوب دابخات.

ئەردۆغان لە میانی بەشداریكردنی لە دیدارێكی هاوبەشی تەلەفزیۆنی Ahaber ی توركی گوتی: "ئێمە میللەتەكەمان ناكەینە خۆرەی فەیسبووك و یوتیوب و هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ هەمواركردنەوە و گۆڕانكاری تازە لە یاسای ئینتەرنێت كە داخستنی فەیسبووك و یوتیوب-یش لەخۆ دەگرێت".

ئەردۆغان گوتی: "لەگەڵ بەشێك لە هاوڕێكانم بڕیارمانداوە هەر هەنگاوێك پێویست بێ دەینێین و داخستنی ئەو دوو تۆڕەش لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوانە دەبێت، چونكە هەندێك كەس و  دامەزراوە هەوڵی زۆر بێڕەوشتانە دەدەن و سنوورێكیان بۆ ئەمە نەهێشتۆتەوە".

لەبەرامبەردا عەبدوڵڵا گویل، سەرۆكی توركیا دوای هاتنەدەرەوەی لە نوێژی هەینی لە ئەنقەرە رایگەیاند: "داخستنی یوتیوب و فەیسبووك بە هیچ شێوەیەك لەئارادا نییە، ئەگەر تاوانێك، یان دەستدرێژی بۆ سەر ژیانی كەسیی لەرێگەی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانەوە بكرێت، دەكرێ لە رێگەی دادگاكانەوە دابخرێن، ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە لە هەموو دونیا بەشێوەیەكی بەرفراوان بەكاردەهێنرێن و پێویست بە داخستنیان ناكات".

وێڕای ناڕەزاییە نێوخۆیی و دەرەكییەكان، یاسای ئینتەرنێت لە 18-2-2014 لەلایەن عەبدوڵڵا گویل، سەرۆك كۆماری توركیاوە پەسەندكرا و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەپێی یاساكە هەموو سەنتەر و كۆمپانیایەكی ئینتەرنێت ناچاردەكرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ زانیاری بەكارهێنەران لای خۆی گلبداتەوە و هەر كاتێك پۆلیس پێویستی پێ بوو رادەستی بكات.

لە بڕگەیەكی دیكەی یاساكەدا ئاماژە بەوەكراوە، هەر هەواڵێك بڵاوبكرێتەوە‌و هێرش بێت بۆ سەر ئازادی تاكەكەسی و بەپێی هەمواری ئەو یاسایە، دوای 4 كاژێر بە شێوەیەكی خۆكاری دەكرێ لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە بسڕدرێتەوە.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.234 seconds