وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

تورکیا؛ لە سێ رووداوی هاتووچۆدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا

لەلایەن هێمن عەساف 7/9/2017
لە هەر سێ رووداوەکەدا 66 کەس بریندار بوون

رووداو - هەولێر

لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە تورکیا و باکووری کوردستان 14 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 60 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان سەختن.

لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێکی نه‌فه‌رهه‌ڵگر و بارهەڵگرێک لەسه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی شارۆچکەی ئینەگۆلی سەر بە پارێزگای بۆرسا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 18 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. 

هەر ئەمڕۆ له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای پارێزگای یۆزگات، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 43 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. 

بەگوێرەی زانیاری پۆلیسی هاتووچۆ، پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری گه‌شتیاری به‌هۆی "خه‌واڵووبوونی شوفێره‌كه‌ی"، له‌ رێڕه‌وی خۆی لایداوە و بووهتە‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی شارۆچكه‌ی ئاكداغماده‌نی سه‌ر به‌پارێزگای یۆزگات، له‌ ئه‌نجامدا سێ سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ دووانیان منداڵ بوون و 43 سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندار بوون. 

تیمه‌كانی فریاگوزاری ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی برینداره‌كان و گواستنه‌وه‌یان بوون له‌ڕێگه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان. 

هاوکات لە شارۆچکەی ئۆزاڵپ-ی سەر بە پارێزگای وان له‌ باكووری كوردستان، له‌ ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو ئۆتۆمبێل، چوار کەس گیانیان لەدەستدا. 

به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 07-09-2017، لەسەر رێگای سەرەکی وان- ئۆزاڵپ، به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبیل بەریەککەوتن، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووداوەدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ برینی دووانیان سه‌خته‌. 

به‌هۆی كۆتاییهاتنی پشووی 10 رۆژی جه‌ژنی قوربان له ‌توركیا، رێگا سه‌ره‌كییه‌كان قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆریان لەسەرە. به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌، 15 ملیۆن هاووڵاتیی له‌ رۆژانی پێش و پاش جه‌ژن له‌ رێگادا بوون، له‌ 132 رووداوی هاتووچۆشدا 81 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 432 كه‌س بریندار بوون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 25/04/2018 07:49:14 ص
dast xosh
ره شید | 25/04/2018 11:58:21 ص
ده ستخوش کاک " مه جید" گرینگترین بابه ت بو ره وتیکی سیاسی و ستراتیجیکتر له پروسه ی هه لبژاردن ئه م موهیممه یه که جه نابتان ئیشاره تتان پیداوه ؛...
ئەو عێراقەی كە كەم كەس پێشبینی دەكات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
کورد | 23/04/2018 07:54:35 م
تا ئه و جیگایه ی من له بیر مه پارتی هه میشه یکیک له حزبه راسته قینه کان له ناو کوردستان دا بو و خه لکیش متمانه ی باشیان پی هه بو له بروا ی ئه و حیزبه...
یاسین حمه‌ غریب | 25/04/2018 09:56:21 ص
بەڕێز دکتۆر یوسف دەیەوێت "ریفراندۆمچییەكان" دادگایی بکات، واتە نزیکەی ٩٣٪ ی خەڵکی کوردستان. کەواتە بەبۆچونی نو ئامانجی گۆڕانی جوان پێکاوە، ئەو...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (4)
aso haydar | 24/04/2018 08:33:56 م
من بارتيم به لام له كه ركوك ده نك به يه ككرتوو ده ده م جونكه دواي بارتي ته نها يه ككرتوو داواي مافه كاني كه لي كورد ئه كات
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوای دەنگەکانی پارتی دەکەن
| دوێنێ کاژێر 10:52 | (1)
Azad Azad | 24/04/2018 02:56:57 م
به‌قسه‌كانی كاك عارف قوربانی ده‌بێت كورد وه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین و گه‌رمیان چاو بپۆشی بكه‌ین له‌و خائین وخۆفرۆشه‌كانی ١٦...
هەڵبژاردن لە كەركووك و 16ی ئۆكتۆبەر
| دوێنێ کاژێر 08:33 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن

دەبێ چاوەڕوان بکەی تاوەکوو سارددەبنەوە زۆرتر
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە

کەمپینێک لە ئەڵمانیا ئەو گرفتە رووندەکاتەوە زۆرتر
ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات 14 کاژێر لەمەو بەر |

ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات

گۆڕانكارییەکان ئاكامی گشتپرسییەكەی پارساڵی ئەو زۆرتر
0.375 seconds