وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی جیهانی موسڵمان

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 7/11/2018
5658 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر 

لە کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی جیهانی موسڵمان، کە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بەڕێوەچوو، لە شوێنی د. یوسف قەرزاوی، د. ئەحمەد عەبدولسەلام ریسونی بە سەرۆکی یەکێتیی زانایانی جیهانیی موسڵمان هەڵبژێردرا. ئەوەش دوای ئەوەی قەرزاوی وازهێنانی لەو پۆستە راگەیاند بەهۆی ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە سەروو 90 ساڵ.

ئەحمەد عەبدولسەلام ریسونی بە رەگەز مەغریبییە بە لە 90%ی دەنگەکانی بەشداربووانی کۆنگرەکە بە  سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمان هەڵبژێردرا.

ئەحمەد ریسونی پسپۆڕە لە زانستی مەقاسید. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی زانایانی جیهانی موسڵمانە، بەشداربووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی ئیسلامی لە مەغریب. سەرۆکایەتی بزووتنەوەی تەوحید و ئیسلاحی کردووە لە مەغریب لەنێوان ساڵانی 1996- 2003. 

لە کۆنگرەکەدا چوار کەسایەتی دیکە بە جێگرانی هەڵبژێردران کە بریتین لە:

- شێخ عیسام ئەلبەشیر 89% دەنگەکانی بەدەسهێنا.
- شێخ حەبیب سالم سەقاف فەجری ئەندەلوسی 88% دەنگەکانی بەدەستهێنا.
- خەیرەدین قەهرەمان 78% دەنگەکانی بەدەستهێنا.
- شێخ ئەحمەد خەلیلی لە سەڵتەنەتی عومان 75%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. 

 

فۆتۆ: عەبدوڵڵا ئیبراهیم
0.187 seconds