وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

ئه‌ردۆغان داوا له‌ یۆنان ده‌كات كوده‌تاچییه‌كان راده‌ستی توركیا بكات

لەلایەن هێمن عەساف 7/12/2017
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ئه‌لێكسس چپراس سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ئه‌لێكسس چپراس سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان

رووداو - ئه‌سینا 

سه‌رۆككۆماری توركیا داوای له‌ یۆنان كرد، كوده‌تاچییه‌ هه‌ڵاتووه‌كان بۆ ئه‌سینا راده‌ستی توركیا بكاته‌وه‌ و سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنانیش پشتیوانی ده‌كات.  


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیی هاوبه‌شی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ئه‌لێكسس چپراس سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان، ئه‌ردۆغان گوتی "بانگھێشتی دادگای یۆنان دەکەم و دەڵێم دادپەروەری دواکەتوو دادپەروەر نییه‌، با وەزارەتی دادی ھەردوو وڵات بێنە سەر خه‌ت و گومانلێکراوەکان رادەستی تورکیا بکەنەوە، چونکە دەزانن ئەشکەنجە و لەسێدارەدان لە تورکیا بوونی نییە. ئەمانە ئەو کەسانەن کە کودەتایان ئەنجامداوە". 

هاوكات ئه‌لێكسس چپراس، سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند "یۆنان به‌ باشی ناڕوانێته‌ كوده‌تاچییه‌كان و پێشوازییان لێناكات، چونكه‌ یۆنان وڵاتی دادوه‌رییه‌ و ئه‌ندامه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و دژه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئازادی و حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی دیموكراسی ده‌كاته‌ ئامانج". 

چپراس راشیگه‌یاند "كوده‌تاچییه‌كانی ناو یۆنان كه‌ رۆژێك دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی شه‌وی 15ـی ته‌ممووزی 2016 بۆ ئه‌سینا هه‌ڵاتن، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ دادگایی ده‌كرێن و ئه‌م پرسه‌ش تایبه‌ته‌ به‌دادگا و ئێمه‌ش رێز له‌ بڕیاری دادگا ده‌گرین".  

رۆژی پێنجشەممە 7-12-2017، رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆککۆماری تورکیا بۆ یەکەمجار سەردانی یۆنانی کرد. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ شاندێکی یاوەری، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە و لە ناویشیاندا سەرۆک و سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.

 

ئەردۆغان پێشتر لە ساڵانی 2004 و 2010، ئەو کاتەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو سەردانی یۆنانی کردبوو، بەڵام لە ئاستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، دوای 65 ساڵ ئەوە یەکەمجارە سەرۆککۆماری تورکیا بچێتە یۆنان.

ئامانجی سەردانەکە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و لەم پێناوەشدا هەندێک هەنگاوی گرنگ نراون. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.266 seconds