رووداو - ئادانا
لەکاتی وێنەگرتن لە ژینگەیەکی سرووشتیدا، بووک و زاوایەک لە پارێزگای ئادانای تورکیا دزییان لێکرا.
هەریەک لە سێچکین ئاسڵانی زاوا و بووشرا ئەسڵانی بووک، بەمەبەستی وێنەگرتن لە رۆژی هاوسەرگیرییان بەر لە دەستپێکردنی ئاهەنگەکەیان روویانکردە پارکی نیهاد گۆکئیت لە پارێزگای ئادانا، بەڵام دوای کاژێرێک لەکاتی گەڕانەوەدا بینییان جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکێندراوە و زێڕ و مۆبایلەکانیان بردراون.
سێچکین و بووشرا لە خۆشترین رۆژی ژیانیاندا زۆر بە رووداوەکە بێتاقەت بوون و فرمێسکیان رژاند، دواتر بەناچارییەوە رێگای هۆڵی ئاهەنگەکەیان گرتەبەر بۆئەوەی چیدی میوانەکان چاوەڕێیان نەکەن.