وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئەردۆغان

لەلایەن رووداو 10/7/2018
2361 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

رۆژی دووشممە 9-7-2018 رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وەک سەرۆکی نوێی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، بەوەش سیستەمی ئەو وڵاتە لە پەرلەمانییەوە بووە سەرۆکایەتی.

دوای سوێندخواردنی لە بەردەم 600 پەرلەمانتاری وڵاتەکەی، ئەردۆغان سەردانی گۆڕی مسته‌فا كه‌مال ئەتاتورکی کرد. دواتر لە مەراسیمێکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی بە ئامادەبوونی 22 سەرۆک و 17 سەرۆکوەزیرانی وڵاتان گوتارێکی پێشکەشکرد.

هەمان شەو ئەردۆغان کابینەی نوێی حکومەتی راگەیاند، کە خۆی سەرۆکی کابینەکەیە و پۆستی سەرۆکوەزیران لە سیستەمی نوێدا نەماوە. وەزارەتەکانیش تێکەڵکراون و کەمکراونەتەوە بۆ 16 وەزارەت.

ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایەتیی كۆماردا، 26 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، کە رێژەی 52.5%ی دەنگەکان بوو، بەوەش بە خوولی یەکەم بووە سەرۆکی تورکیا.

0.313 seconds