وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

هەدەپە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبووڵ یەکلا نەبووەتەوە

لەلایەن هێمن عەساف 11/1/2019
نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەری ئیستەنبووڵ کوردن

رووداو - هەولێر 

هه‌ده‌په‌ بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبووڵ بە سەر دوو بەرەدا دابەشبووە، بەرەیەک پێیوایە پێویستە هەدەپە لە دژی هاوپەیمانی کۆمار پاڵپشتی لە جەهەپە بکات و بەشێکیش پێیانوایە کە پێویستە لەگەڵ لایەنەکان دانوستاندنان بکەن و هەر لایەنێک بە مەرجەکانی هەدەپە رازی بوو پاڵپشتی لێبکەن. 

ئیسته‌نبووڵ شاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیایه‌، به‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بایه‌خێكی زۆر تایبه‌ت به‌ڕێكخستنه‌كانیان له‌م شاره‌دا ده‌ده‌ن. 

زۆرترین كوردی باكووری كوردستانیش به‌مه‌به‌ستی كاركردن و خۆشگوزه‌رانی و هۆكاری دیكه‌ له‌م شاره‌دا نیشته‌جێن و زۆربه‌شیان ده‌نگده‌ری پارتیی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌"ن. 

ده‌نگده‌ری كورد له‌ ئیسته‌نبووڵ 

- نزیكه‌ی 11 ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌یه‌
- 98 كورسی هه‌یه‌
- 3 ملیۆن ده‌نگده‌ری كورد هه‌یه‌
- نزیكه‌ی دوو ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌ده‌په‌ن
- هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018ـدا 12.7%ـی ده‌نگه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به‌ده‌ستهێنا 
- ده‌كاته‌ یەک ملیۆن و 195 هه‌زار و 602 ده‌نگ
- هه‌ده‌په‌ 12 كورسی برده‌وه‌ 
لە کۆی 11 ملیۆن دەنگدەری ئیستەنبووڵ، 3 ملیۆنی کوردە. 

هه‌ده‌په‌ ئێستا له‌نێوخۆیدا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووه،‌ بەرەیەکیان دەڵێ با بەربژێرمان نەبێت و دەنگی کورد بۆ جەهەپە بێت و بەمەش هاوپەیمانی كۆمار کە لە (ئاكپارتی و مه‌هه‌په)‌ پێكدێت تێکدەشکێنین. 

بەرەکەی دیکەشیان دەڵێ، باشتر وایە لەگەڵ لایەنەکان دیالۆگ ئەنجام بدەین و کام لایەن بە مەرجەکانمان رازی بوون دەنگی پێبدەین. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ واده‌ی ئه‌و رۆژژمێره‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ربژێره‌كان و دوایین دۆخی هاوپه‌یمانیكردنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و پێویسته‌ هه‌ده‌په‌ له‌م مانگه‌دا خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌. 

بژارده‌كانی هه‌ده‌په‌ بۆ هاوپه‌یمانیكردن له‌ ئیسته‌نبووڵ 

- کورد لە ئیستەنبووڵ ئەو کارتە بەهێزەیە دەتوانێت بەربژێری جەهەپە یان ئاکپارتی سەرخات
- هه‌ده‌په‌ ناتوانێت به‌ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی بباته‌وه‌ 
- بۆیه‌ هه‌ده‌په‌ تاوه‌كو ئێستا بێ به‌ربژێره‌ 
- ده‌نگی كورد بۆ هه‌ر لایه‌نێك بچێت ئه‌و لایه‌نه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن زۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌
- هه‌ده‌په‌ له‌ ئیسته‌نبووڵ پارسه‌نگی هێزه‌ 

هه‌ده‌په‌ ئەگەر لەگەڵ جەهەپە هاوپەیمانی بکات، ئەوا جەهەپە لە بردنەوە زۆر نزیکدەبێتەوە، ئەگەر بەربژێری هەبێت بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی، ئەوا لە بەرژەوەندی ئاکپارتی دەبێت، چونکە دەنگەکان ناچن بۆ جەهەپە و په‌رته‌وازه‌ ده‌بن و به‌ربژێری ئاكپارتی سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ و 39 شارۆچكه‌كه‌ی دیكه‌شی. هه‌ده‌په‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمیش نه‌بێت ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌ رێككه‌وتبوون و پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش هه‌ده‌په‌ ده‌نگده‌رانی ئاراسته‌ بكات بۆ هه‌مان رێككه‌وتن. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.188 seconds