وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

لە تورکیا پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان ئامادەن هاوکاریی حکومەت بکەن

لەلایەن رووداو 12/8/2018
جەهەپە پڕۆژەیەکی 13 خاڵی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری پێشکەشکرد

رووداو - هەولێر 

پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەی هاوکاریی حکومەت بکەن بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی ئەو وڵاتە تێیکەوتووە.  


كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری پێشنیازێکی 13 خاڵی خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا ئەگەر حکومەت دەیەوێت بەسەر ئەم قەیرانەدا زاڵ بێت، پێویستە دەستبەجێ ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات.  

بەڵام هەدەپە رایەگەیاندووە ئەوەی ئێستا روو دەدات قەیرانێکی سیاسییە نەک ئابووری.

پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا وێڕای ئەوەی له‌باره‌ی گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان ره‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات دەگرن، لە هەمانکاتدا پشتگیری خۆیان دەدەبڕن و پێشنیازەکانی خۆیان دەخەڕوو و دەڵێن ئامادەن پێکەوە کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە. 

كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی جەهەپە دەڵێت: "پێویستە یاساکان و ئەو بڕیارانەی جێبەجێدەکرێن و دەستوور بگۆڕدرێن. لە تورکیادا مسۆگەر دەبێت ستانداردەکانی دیموکراسی بەرزبکرێنەوە. ئەوەش لەڕێگەی دەسەڵاتی یاسادانانەوە ئەنجام دەدرێت. هەردوو دەسەڵات بۆ دەرچوونی تورکیا لەم قەیرانە پێویستە دەستبخانە نێو دەستی یەکدی و پێکەوە کاربکات، پشتگیری تەواو دەدەین بە هەرگۆڕانکارییەکی یاسایی کە لەم چوارچێوەیەدا ئەنجامبدرێت". 

مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی لە دووەمین کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەی لە ئەنقەرە رەخنەی تووندی لە دەسەڵات گرت و لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە هەموویان لە نێو یەک بەلەمدان ئەویش کۆماری تورکیایە و لەسەر ناوی وڵات و میللەت پشتگیری لە حکومەتی کۆماری تورکیا دەکەن. 

تەمەل کارامۆڵڵائۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەتیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە رەجەت تەیب ئەردۆغان سەرۆکۆماری تورکیا کرد بەبەشداری سەرۆکی گشتی سەرجەم پارت سیاسییەکانی تورکیا "کۆبوونەوەی قەیرانی بەپەلە" ببەستێت.

پارتی بزووتنەوەی میللی-مەهەپە کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی 24ـی حوزەیران هاوپەیمانی جمهووری لەگەڵ ئاکپارتی پێکهێنابوو، پارتی یەکێتی گەورە-بەبەپە کە لەسەر لیستی ئاکپارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کرد، پشتیگیری تەواوی خۆیان بۆ ئەردۆغان راگەیاندووە و ئاماژەی بەوە دەدەن کە تورکیا وڵاتێک نییە بە ئابڵۆقەی ئابووری تێکبشکێت. 

هەرچی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپەیە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم قەیرانە تەنیا قەیرانێكی ئابووری نییە، لە هەمانکاتدا قەیرانێكی سیاسییە، دەسەڵات سەرچاوەی قەیرانە، بۆیە ناتوانێت چارەسەری بکات.   


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Diako | 22/03/2019 02:02:52 م
Dastyan xosh bet.
لە موسڵ هێرشکرایەسەر بەرهەم ساڵح و کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| دوێنێ کاژێر 09:43 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.453 seconds