وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

ئەردۆغان هەڕەشەی خاپوورکردنی عەفرین دەکات

لەلایەن کۆسار عوسمان 14/1/2018
یەپەگە و ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان هوشداری دەدەنە تورکیا واز لە هەڕەشەکردن بێنێت

رووداو - هەولێر  

ئەردۆغان هەڕەشەی خاپوورکردنی عەفرین دەکات، لەبەرامبەردا یەپەگە و ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان هوشداری دەدەنە تورکیا. ساڵح موسلیم، هاوسەۆکی پێشووی پەیەدە دەڵێ ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر عەفرین، شەڕ دەچێتە نێو تورکیا، ئەوەش دەبێتە سەرەتای رووخانی ئەو وڵاتە. 

تورکیا ماوەیەکە بەردەوام جەخت لەسەر هێرشکردنە سەر عەفرین دەکاتەوە. رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوایین سەردانیدا بۆ باکووری کوردستان دووبارە بە هەڕەشەکردن بابەتی عەفرینی هێنایەوە رۆژەڤ و رایگەیاند، رێڕەوێکی تیرۆر لە باشووری سنوورەکانمانەوە دروستکراوە.

ئەردۆغان راشیگەیاند: ''لەڕێی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە ئەو رێڕەوەمان وەکو ئەوەی بە چەقۆ کردبێتە دوو بەش لێکمان ترازاند. شەوێک لەناکاو وەشاندمان. ئێستا بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب بەری رۆژئاوای رێڕەوەکە هەرەس پێدەهێنین. ئەگەر تیرۆریستەکانی عەفرینیش خۆیان رادەستنەکەنەوە ئەوێیان بەسەردا خاپووردەکەین، با ئەمە بزانرێت''.

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD هۆشداری بە تورکیا داو رایگەیاند: "ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر عەفرین، شەڕەکە دەپەڕێتەوە بۆ تورکیا و ئەمەش دەبێتە سەرەتای رووخانی ئەو وڵاتە".

موسلیم هەروەها گوتی ئەگەر هێرش بکرێتە سەر عەفرین، هێزە نێودەوڵەتییەکان چاوپۆشی لە دۆخەکە ناکەن، عەفرینیش هاوشێوەی کۆبانێ ئامادەی هەر جۆرە رووبەڕووبوونەوەیەکە. 

هەر لەمبارەیەوە ئەحمەد یڵدرم، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان HDP ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی زلهێز دڵنیان لەوەی قۆناخی وەچەرخان لە ناوچەکەدا بەبێ دۆستایەتیی کورد سەرناگرێت.

بەپێی گوتەکانی یڵدرم، هەر لایەنێک و بەپێی ئەرگۆمێنت و سیاسەتی خۆی لە کورد دێتە پێشەوە. هەروەها جەختی لەسەر سیاسەتەکانی تورکیا لەم بابەتەدا کردەوە و گوتی: "وڵاتانی زلهێز کۆکن لەسەر ئەوەی قۆناخی وەرچەرخان و گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا بەبێ بزاڤی سیاسی و رێکخراوەیی کورد و دۆستایەتیکردن لەگەڵیاندا سەرناگرێت. دڵنیان لەوەی  دەکرێت ئەو گۆڕانکارییانە مسۆگەر لەگەڵ کورددا ئەنجامبدرێن".

هەر پەیوەست بەم بابەتە ئەحمەد یڵدم زاتر گوتی: "هەندێکیان بە بەهێزکردنی دەیانەوێت پێکەوە لەگەڵ کورد هەنگاوبنێن، هەندیکی دیکەیان کورد تەنیا وەک هێزێکی سەربازی دەبینن و بەوشێوەیە دەیانەوێت لەگەڵ کورد پێکەوە هەنگاوبنێن، هەندێکیشیان بە شکاندنی کاریگەرییەکانی دەیانەوێت بیخەنە ژێر رکێفی خۆیانەوە و بەوشێوەیە رەفتاردەکەن، هەندێکی دیکەشیان وەک لە نموونەی تورکیادا دەبینرێت بە شکاندنی ئیرادەی سیاسی و بە هەوڵدان بۆ پاکتاوکردنی کەسایەتییە پێشەنگەکانی دەیانەوێت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەگەڵ کورد بەرە داهاتوو هەنگاوبنێن. بەوهۆیەوە پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لە تورکیا لەباربرد، کە ماوەی دوو ساڵ و نیو بەڕێوەچوو و بڕیاریان لەسەر سیاسەتی شەڕدا".  

عەفرین ئێستا بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی پەیەدە و یەپەگەدایە. تورکیا ناو بەناو لە ناوچەی سەربازیی ئۆغوڵپناری سەر بە پارێزگای هاتای پێگەکانی یەپەگە لە عەفرین تۆپباران دەکات، بەڵام تائێستا بە فیعلی لە وشکانییەوە هێرشی نەکردووە. هەروەها حکومەتی ئەنقەرە چەندجارێک نیگەرانیی خۆی لەبارەی شەکاندنەوەی ئاڵای پەیەدە و یەپەگە لەو ناوچانەدا دەربڕیوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بورهان ره شيد | 15/07/2018 06:00:53 ص
زؤر به داخه وه رؤحى مردوه كان شدبيت خواى كهوره شفاى بريناره كانيان بدات
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| دوێنێ کاژێر 05:06 | (2)
Rayo | 14/07/2018 10:28:39 م
Hech ma7qul nya iraq hech paywande ba ema nya entarnet la hareme kurdustan dabexn 😑
lawand barzani | 15/07/2018 03:58:44 ص
بۆ دەتوانن بەم شێوەیە دەنگی نارەزایی خەڵک کپ کەن
فەیسبووک لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیرا
| دوێنێ کاژێر 06:13 | (8)
Awat | 14/07/2018 01:46:41 م
ئەو گوران کاریانە زور پیویست بون بەتایبەت لە کەرکوک پاش ەوەی کە ثاش ماوەچی کورت پیشمەرگە دەگەریتەوە لو کەرکوک لو ئەوەی دەست بە ژیانەچی نوی بکری لەو...
پارتی گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە چەند پۆستێکی کەرکووک و سلێمانیدا دەکات
| دوێنێ کاژێر 04:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.312 seconds