وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

پووتین لە ئەنقەرە چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێ دەکات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 28/9/2017
لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەی پووتین، کەمال ئاڤجی، پەیامنێری رووداو لە ئەنقەرە زانیاری زیاتر دەدات

رووداو - ئەنقەرە

ئەمڕۆ  ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکەش گشتپرسیی باشووری کوردستانە بۆ سەربەخۆیی

بڕیارە کاژێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، ڤلادیمیر پووتین لە کۆشکی سەرۆکایەتی لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێبکرێت و دوای نانخواردن لە کاژێر 8:15 خولەک کۆدەبنەوە، کاژێر 9:30 خولەکیش کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی هاوبەش ئەنجامدەدەن.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، لەو دیدارەی نێوانیان بڕیارە چەند مژارێکی گرنگ باسبکرێن، یەکێک لە مژارەکانیش گشتپرسیی باشووری کوردستانە. پرسی سووریا و دروستکردنی ناوچەی ئارام لە ئیدلب مژارێکی دیکەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە دەبێت. بڕیاریشە باس لە پەیوەندییە بازرگانی، ئابووری، وەبەرهێنان، سەربازی و تەکنیکی نێوان هەردوو وڵات بکرێت.

یەکێک لە مژاری گفتوگۆکانی پووتین و ئەردۆغان پرسی پەیوەست بە کاروباری کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیایە کە لە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.

کۆمپانیای رۆسنەفتی رووسیا کە بەڕێوەبەری جێبەجێکارەکەی، راوێژکارێکی نزیک لە سەرۆکی رووسیایە بە تەنیا کەمتر لە ساڵێک نزیکەی چوار ملیار دۆلار لە کەرتی نەوت و گازی باشووری کوردستان وەبەرهێنانی کردووە.

جگە لە کۆمپانیای رۆسنەفت، کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیش لە سێ بلۆکی هەڵەبجە، شەکەل و گەرمیان سەرقاڵی کارەکانی دۆزینەوەی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتە.

هەڵوێستی رووسیا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان نەرمترە لە هەڵوێستی تورکیا. رۆژی چوارشەممە 27-9-2017 وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رێز لە خواستی نەتەوەیی کورد دەگرێت. هاوکات پشتگیری لە سەروەری و یەکێتی خاکیی عێراق دەکات.

هاوکات شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئاسایشی تورکیا ئەنجامدرا، کە ئەردۆغان سەرۆکایەتیی دەکرد و بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیران، ژەنەراڵ هولوسی، ئاكار سوپاسالار، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوە، سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆ، نورەددین جانیكلی، وەزیری بەرگری و هاكان فیدان، راوێژكاری میت و لایەنە پەیوەندیدارە ئەمنی و سەربازییەكان بەشدار بوون.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، دوای کۆبوونەوەکە هیچ لێدوانێک لەبارەی نێوەڕۆکەکەی و بڕیارەکانی ئاشکرا نەکران، بەڵام دەگوترێت مژاری سەرەکی کۆبوونەوەکە گشتپرسیی باشووری کوردستان بووە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

چۆڵکردنی کەرکووک دەستیپێکردەوە

حەشدی شەعبی داوادەکات چۆڵی نەکەن زۆرتر
0.265 seconds