وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کردنەوەی گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان لە ئیستەنبووڵ

لەلایەن کۆسار عوسمان 29/10/2018
13912 ژمارەی بینین

رووداو - AA

ئەمڕۆ دووشەممە 29-10-2018 ، گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان لە ئیستەنبووڵ کرایەوە.


فڕۆکەی تایبەتی "CAN" کە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیای ھەڵگرتبوو لە فڕۆکەخانەی نوێی ئیستەنبووڵ نیشتەوە و دواتریش له‌ رێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا فڕۆکەخانەکە کرایەوە. 

فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیسته‌نبووڵ تێچووی دروستكردنی 26 ملیار و 140 ملیۆن یۆرۆیه‌. رۆژی 7-6-2014 به‌ردی بناخه‌ی بۆ دانرا.

 

فڕۆکەخانەکە له‌ به‌شی ئه‌وروپای ئیسته‌نبووڵه‌ و له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای ره‌شه‌. شه‌ش فڕگه‌ی هه‌یه‌ كه‌ درێژی هه‌ریه‌كیان 3750 مه‌تره‌ و پانییه‌كه‌شیان 60 مه‌تره‌. 

له‌ هه‌ر كاژێرێدا 19 فڕۆكه‌ به‌سه‌ر هه‌ر فڕگه‌یه‌كدا ده‌فڕێت و داده‌به‌زێت.

دوای تەوابوونی هەموو بەشەکانی، توانای هەیە ساڵانه‌ 200 ملیۆن گه‌شتیار بگوازێتەوە. 

گه‌راجه‌كه‌ی شوێنی 500 فڕۆكه‌ی هه‌مه‌جۆری ده‌بێت، تێرمیناڵه‌كه‌ی 90 مه‌تر به‌رزه‌ و له‌ 17 نهۆم پێكدێت.      

کارکردن بۆ تەواوکردنی بەشەکانی دیکەی فڕۆکەخانەکە کە لەسەر رووبەری 76.5 ملیۆن مەتر دووجا بنیاتنراوە تاوەکو ساڵی 2023 بەپێی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران بەردەوام دەبێت. 

تاوەکو كۆتایی ساڵ له‌ 50%ـی داشكان له‌ نرخی گواستنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی و گواستنه‌وه‌ی گشتییدا ده‌كرێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ بۆ ناو شاری ئیستەنبووڵ و راگرتنی ئۆتۆمبێل له‌ گه‌راجه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش بێبه‌رامبه‌ر ده‌بێت، کە شوێنی 70 هەزار ئۆتۆمبێلی لێ دەبێتەوە. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

0.328 seconds