وا بڕیارە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم تاقیكردنەوەی خۆی بۆ كارتی زیرەك (نیشتمانی) لەبری فۆرمی بەشە خۆراكی هاونیشتمانییان بەكار بێنێت لە پارێزگای دهۆك، ئەو بریارەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی عێراقە كە دەبێت لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق ئەو سیستەمە پەیڕەو بكەن، بە مەبەستی چاكسازیكردن لە فۆرمی بەشە خۆراك لە هەموو عێراق.
میوان:
حوسێن سەبری، ڕێكخەری پسوولەی خۆراك لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی عێراق و هەرێمی كوردستان.
محەممەد حەنون، گووتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازارگانی عێراق.
پێشکەشکار، سروە هەورامی .