وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

دەربارەی تەلەڤزیۆنی رووداو


پێناسە:
(تۆڕی میدیایی رووداو) گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (بەشێوەی کاخەز و دەنگ و رەنگ  و ئەلەکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات. 
تۆڕی میدیایی رووداو کۆمپانیایەکی قازانجویستە، بەڵام گەیاندنی زانیاریی راست  و بەشداریکردن لە چەسپاندنی پایەکانی ئازادیی رادەربڕین بە گرنگتر دەزانێ لە دەستخستنی قازانجی مادی. هەروەها لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە سنوورێکی جوگرافیایی دیاریکراوەوە نابەستێتەوە و دیدێکی جیهانییانەی هەیە بۆ کارکردن.


ستراتیژ:
تۆڕی میدیایی رووداو دەیەوێ بەرهەمە میدیاییەکانی بگەنە زۆرترین ژمارەی خەڵک. هەروەها دەیەوێت گرووپی نوێش بدۆزێتەوە کە تا ئێستا میدیا کوردییەکان نەیاندۆزیوەتەوە و نەیگەیشتوونەتێ. چونکە چەندە ژمارەی بەکارهێنەرانی بەرهەمە میدیاییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتربن، چانسی پەرەپێدان و باشترکردنی بەرهەمەکانیشی روو لە زیادبوون دەکەن. ئەویش لەڕێگەی وەرگرتنی رێکلامی زۆرتر و دۆزینەوەی سپۆنسەر و سەرچاوەی داهاتی بەهێزتر. 
بۆ تۆڕی میدیایی رووداویش فەلسەفەی کارکردن وەک گرووپێکی میدیایی لەوەدایە کە بەو هۆیەوە زۆرترین گرووپی بەکارهێنەرانی جیاواز سوود لە فرەچەشنیی بەرهەمەکانی وەرگرن. 


بۆ وەدیهێنانی ئەم ستراتیژە و گەیشتن بەو ژمارە فراوانەی بەکارهێنەران تۆڕی میدیایی رووداو دەیەوێ تەنیا کار لەسەر فرەچەشنیی بەرهەمەکانی نەکات، بەڵکو پێی گرنگە لەڕووی چۆنایەتیشەوە بەرهەمەکانی لە ریزی پێشەوەدا بن و بە بەراورد لەگەڵ میدیا کوردییەکانی دیکەدا هەمیشە لە پلەی یەکەمیندا بمێنێت. ئەمەش کاریگەریی لەسەر وەدەستهێنانی متمانەی زۆرتری بەکارهێنەران دەبێ و ئاستی بەکارهێنانیش بەرزتر دەکاتەوە. 


جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی تۆڕی میدیایی رووداو دایدەرێژێ و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. 
بنەماکانی کارکردن:
تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێ بەو بنەما پیشەییانەی بۆ کاری رۆژنامەنووسی لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی رۆژنامەنووسی مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانی. 
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتیشەوە تۆڕی میدیایی رووداو بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و نەریتە زیانگەیەنەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان. 
تۆڕی میدیایی رووداو بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی دیموکراسی و ئازادیی بیرکردنەوە و رادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات. 
تۆڕی میدیایی رووداو لەڕووی سیاسییەوە خۆی بە بێلایەن دەزانێ، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێ کە بەرهەمەکانی لەخزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان و وەدیهێنانی چارەسەری گونجاو و یەکجارەکی بۆ دۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا بێت. 
تۆڕی میدیایی رووداو دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
هەروەها بایەخێکی تایبەتیش بە بەرهەمهێنان بە زمانی ئینگلیزی دەدات، ئەویش بەو مەبەستەی کە جیهان زانیاریی رۆژنامەوانییانەی دروستتری لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە کورد و کوردستانەوە هەبێت. 
تۆڕی میدیایی رووداو هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاقژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا رەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن. 

قسەی تۆ

هیوا هەولێر | 18/01/2017 11:42:57 ص
جا ئەوە سزایە ؟ گواستنەوە بۆ شوێنێکی تر ؟ ئەگەر کەسێکی ئاسایی لە کەسێکی تر بدات و دەموچاوی رەش و شین بکات چی لێدەکەن ؟
 ئەو بەرپرسەی لە رۆژنامەنووسەکەی دهۆكی دابوو، سزادرا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
h | 17/01/2017 09:35:12 م
more than perfect god bless Kurdistan. and usa
سمیر | 18/01/2017 07:21:18 ص
ٌڕەنگە خراپ نەبی
ئەمریكا
| 16/1/2017 | (2)
mazin | 18/01/2017 06:46:59 ص
دةست خوشيى ل هه فالى خو و ماموستايى خو كاك عومةري دكةم بو كارى ويى پیروز .....هیفیا وی یه کی کو بگةهيته ئارمانجا خو...براستي گه نجه کی خوشتفیه دناف...
گەنجێک بەبێ بەرامبەر هەفتەنامەكانی رووداو دابەشدەکات
| دوێنێ کاژێر 11:00 | (1)
ئاری | 18/01/2017 06:19:49 ص
کاک زریان، دەستخۆش، بابەتێکی زۆر گرنگت وروژاند. بۆچونەکانت زۆر لە جێگای خۆیتی. بەڵام زۆر باشتر دەبو ئەگەر هەندێک پێشنیارت خستبانە ڕو لە سەر چۆنیەتی...
سیاسەت بەناوی خەڵك!
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
0.141 seconds