وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەرپرسیار

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • پێشمەرگەیەک بەهۆی هەژاری ناتوانێ چارەسەری چاوی بکات
  • لە هەولێر گەنجێک دەڕفێندرێت و ئەشکەنجە دەدرێت
  • پرسی کردنەوەی بەشی VIP لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر
  • ئافرەتێک بەهۆی خاڵێكی دەمووچاوی 28 ساڵە نەچۆتە دەرەوە
  • لە سلێمانی بە دەمانچەی بێدەنگ هێرشدەکرێتە سەر پزیشکێک
  • گەنجێک لە سلێمانی دەڕفێندرێت
  • لە دروستکردنی باڵەخانەکان بیر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ناکرێتەوە
  • کەمی خزمەتگوزاریی لە گەڕەکی تەعجیلی نوێ
  • لە 10 رۆژدا 100 مانگا دەدزرێن
  • بەشێکی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتا
  • گەنجێک 15 ساڵە بەدوای خێزانەکەیدا دەگەڕێت
  • کێشەی بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان لە سلێمانی
  • هەڵمەتی گەڕانەوەی هێز بۆ قاچەکانی هاوکار
  • خانووە کۆن و کەلەپوورییەکانی سلێمانی مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە
  • لە چەمچەماڵ حەوت کەسی خێزانێک گیانیانلەدەستدا

لە سلێمانی بە دەمانچەی بێدەنگ هێرشدەکرێتە سەر پزیشکێک

 

لە سلێمانی بە دەمانچەی بێدەنگ هێرشدەکرێتە سەر پزیشکێک دوای رووداوەکە تەقەکەرەکە هەڵدێت، دکتۆر کەمال لە نۆڕینگەکەی خۆی بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێکرا و بریندارکرا، دکتۆر کەمال سەرەتا دۆخی تەندروستی خراپبوو، دوای نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە، د.کەمال ئەحمەد نزیکەی 20 ساڵە کاری نەشتەرگەریی گشتیی ئەنجامدەدات.

پەیوەست ئامانج خوارزای دکتۆر کەمال دەڵێت؛ مەترسی لەسەر ژیانی خاڵم نەماوە و فیشەکەکان لە جەستەی دەرهێنراون و تاوەکو ئێستا نازانین رووداوەکە لەسەر چی بووە ، بەڵام گومانمان لە کەس نییە چونکە خاڵم کێشەی لەگەڵ کەس نەبووە بەپێی زانیارییەکانمان کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە.

پزیشكانی سلێمانی نۆڕینگە تایبەتەکانیان دادەخەن، نۆڕینگەی تایبەتی پزیشكانی سلێمانی بۆ ماوەی یەك رۆژ دادەخرێن.

د. باساک بەرزنجی، سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی كوردستان دەڵێت؛ داخستنی نۆڕینگەکان كاردانەوەی تەقەكردنەکەیە و چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی پۆلیس دەكەین ئەو رووداوەش بە زەنگێکی مەترسیدار دەزانین بۆ سەر ژیانی پزیشکان چونکە ئەوە یەکەمجار نییە هێرشدەکرێتە سەر پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds