وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەرپرسیار

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • لە چەمچەماڵ سێ منداڵ لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لەدەستدا
  • دوو منداڵ ناتوانن بەبێ شیرێک بژین کە لە کوردستان دەستناکەوێت
  • هەولێر.. کەمیی خزمەتگوزاریی لە گەڕەکی هەشت هەزاری فەرمانبەران
  • کۆمەڵی ئیسلامی، رۆژنامەڤانێک و هونەرمەندێک دەداتە دادگا
  • لە گەرمیان مێردمنداڵێک دوو مانگە دەستگیرکراوە
  • پێشمەرگەیەک بەهۆی هەژاری ناتوانێ چارەسەری چاوی بکات
  • لە هەولێر گەنجێک دەڕفێندرێت و ئەشکەنجە دەدرێت
  • پرسی کردنەوەی بەشی VIP لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر
  • ئافرەتێک بەهۆی خاڵێكی دەمووچاوی 28 ساڵە نەچۆتە دەرەوە
  • لە سلێمانی بە دەمانچەی بێدەنگ هێرشدەکرێتە سەر پزیشکێک
  • گەنجێک لە سلێمانی دەڕفێندرێت
  • لە دروستکردنی باڵەخانەکان بیر لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ناکرێتەوە
  • کەمی خزمەتگوزاریی لە گەڕەکی تەعجیلی نوێ
  • لە 10 رۆژدا 100 مانگا دەدزرێن
  • بەشێکی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک بەهۆی شۆرتی کارەباوە سووتا

پرسی کردنەوەی بەشی VIP لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر

 

پرسی کردنەوەی بەشی VIP  لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر  نیگەرانی هاونیشتمانیانی بەدوای خۆی داهێنا دوای یەک رۆژ لە کردنەوەی بەشی VIP  لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر راگیرا ، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەک بەشی VIPـی دەکردەوە بەڵام رەخنەیب زۆری هاونیشتمانیان وایکرد کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵێت كاركردن بە سیستمی VIP بۆ راییكردنی مامەڵەی هاونیشتمانیانە ئەو کەسانەی ١٠٠ هەزار دینار دەدەن لە ماوەی نیو كاژێر كارەكانیان تەواودەکرێت ئەو بەشە بۆ هەموو هاونیشتمانییانە لە ناوەوە و دەرەوەی شاری هەولێر، لێکتێنەگەیشتن لە بڕیارەکە وایکرد کاردانەوەی لێبکەوێتەوە و خانەوادەی شەهید و ئەنفالکراون و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەتوانن لە هەمان بەش مامەڵەکانیان راییبکەن بەبێ ئەوەی پارە بدەن.

د.سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوەخۆ کە میوانی بەرنامەی بەرپرسیار بوو دەڵێت؛ شەش مانگە کار لەسەر بەشی خزمەتگوزاری خێرا کراوە  و مامەڵەکردن لەم بەشە هیچ جیاواز نییە لەگەڵ بەشەکانی دیکە  ٥٠ لەسەدی پارەکەی کە لە هاونیشتمانیان وەردەگیرێت بۆ حکومەت دەبێت و ئێستا بەشێوەیەکی کاتی بەشی خزمەتگوزاری خێرا راگیراوە ، ئەوانەی کاری تێدا دەکەن کارمەندی حکومەتن لە بەشی خزمەتگوزاری خێرا مامەڵەکان بەڕێ دەکەن.

پێشەوا هەورامانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت؛ دانانی بەشی خزمەتگوزاری خێرا بەکارێکی باش نازانم ، چونکە دانانی بەشی خزمەتگوزاری خێرا دەبواییە بەیاسایی بکرێتەوە.

رێبین سەباح، یەکێک لەو پارێزەرانەی کە داوای یاساییان لەسەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر تۆمارکردووە دەڵێت؛ جیاوازی لە نێوان چین و توێژەکان دەکرێت و کردنەوەی بەشی خزمەتگوزاری خێرا سەرپێچی یاسایە و بۆییە داوای داخستنی بەشی خزمەتگوزاری خێرامان کردووە

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds