وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەرپرسیار

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • داخستنی شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل کێشەی کەمئاوی چارەسەردەکات؟
  • زبڵخانەی پیرمام دانیشتووانی کۆڕێی بێزارکردووە
  • منداڵێک بۆ چارەسەری جەرگی پێویستی بە پارەیە
  • دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە سلێمانی دەبێتە کێشە بۆ هاووڵاتیان
  • لە سلێمانی کەمئەندامان کورسییەکانی خۆیان دەسووتێنن
  • ژەهراویبوونی 20 کەس بەهۆی گازی بیرە نەوتێکەوە
  • وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات
  • کیسی فلتەرکراوی خوێن بۆ تووشبووانی تالاسیمیا نەماوە
  • کەمئاوی کێشەی بەشێک لەدانیشتووانی هەرێمی کوردستانە
  • لە دهۆک 19 رۆژە خێزانێکی 3 کەسی بێسەروشوێنن
  • نەخۆشیی تای خوێنبەربوون‎
  • پێشمەرگەیەکی هەژار پێویستی بەچارەسەر هەیە
  • خێزانێک 15 ساڵە منداڵەکەیان دەبەستنەوە
  • بۆچی بۆنە ناخۆشەکەی هەولێر هەموو ساڵێک پەیدادەبێتەوە؟
  • دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر

خنکانی گەنجێکی کورد لە فەرەنسا

 

سێ مانگ پێش ئێستا نەوجەوانێکی خەڵکی هەولێر لە فەرەنسا "خۆی دەکوژێت". باڵیۆزخانەی عێراق بە لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی فەرەنسایان گوتووە، ئەو گەنجە کەسوکاری نییە، ئەوانیش لە فەرەنسا بەخاکیانسپاردووە.

هێدی نەبەز عوسمان، تەمەن 17 ساڵ چوار مانگ پێش ئێستا دەچێتە فەرەنسا، سەرەتا بە تەلەفۆن چەندینجار لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کردووە، بەڵام لە رۆژی 28-9-2017ـەوە پەیوەندی بە ماڵەوە نامێنێت و لەو کاتەشەوە خێزانەکەی هیچ دەنگوباسێکی نازانن.

باوکی هێدی بە رووداوی راگەیاند، ئەو کاتانەی قسەی لەگەڵ کوڕەکەی کردووە، پێیگوتووە "ژیانی خۆشە و دەستیکردووە بە خوێندن، بەڵام لەناکاودا هیچ سۆراغی نەماوە".

لەبارەی ئەوەی دەگوترێت کوڕەکەی خۆی کوشتووە، باوکی هێدی دەڵێت "رۆژانە قسەم لەگەڵ هێدی دەکرد، دڵی خۆش بوو لە فەرەنسا، حکومەت پارەی پێدەدا، هیچ کێشەیەکی دەروونیشی نەبوو".

دوای ماوەیەک لە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کوڕەکەی، نەبەز عوسمان داوا لە گەنجێکی خزمی خۆی دەکات، کە دانیشتووی ئیتاڵیایە سۆراغی هێدی بکات. دانا ساڵح دەچێتە فەرەنسا لەوێ پۆلیسی فەرەنسا پێیگوتووە هێدی خۆی کوشتووە و هەر لەوێش بەخاکسپێردراوە.

دانا ساڵح دەڵێت، لە فەرەنسا پێیانگوتووە باڵیۆزخانەی عێراقیان لە خۆکوشتنی ئەو نەوجەوانە ئاگادارکردووەتەوە و گوتوویانە خەڵکی هەولێرە. لە وەڵامدا باڵیۆزخانەی عێراق بە فەرەنسایان گوتووە "ئەو نەوجەوانە کەسوکاری نییە و هەر لەو شارەی کە خۆی کوشتووە، بەخاکیبسپێرن".

دانا ساڵح ئامۆزای نەبەز عوسمانی باوکی هێدییە، لەسەر داوای باوکی بەدوای کەیسەکەدا رۆیشتووە، ئەو دەڵێت، هێدی لەسەر پردێک خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە و خۆی کوشتووە. 

دانا ساڵح ئاماژە بەوە دەکات، باڵیۆزخانەی عێراقی لە پاریس ئاگادارکردووەتەوە لەو کەیسە، بەڵام پێیانگوتووە ئەوان زانیارییان لەبارەی ئەو کەسە نییە.

نەزهەت حوسێن، بەرپرسی بەشی پەنابەران و رەوەندی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران دەڵێت، هەرچەندە ئەو گەنجە بەخاکسپێردراوە، بەڵام دەتوانرێت تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە، بەڵام نازانرێ چەند کاتی دەوێت.

نەزهەت حوسێن دەڵێت، لە ساڵی 2015ـەوە 191 تەرم گەڕێندراوەتە هەر پێنج پارێزگاکەی کوردستان. 

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا دەڵێت، دەبێ خانەوادەی هێدی لەڕێگەی کونسوڵخانەی فەرەنساوە داوایەک پێشکەش بکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکە و تەنیا خانەوادەکەی دەتوانن ئەو کارە بکەن، ئەو پرسەش کاتی زۆر و بڕە پارەی زۆریشی دەوێت. 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.359 seconds