وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەرپرسیار

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • گەنجێک لە سلێمانی نۆ رۆژە بێسەروشوێنە
  • مووچەی هەشت مانگ بە پێشمەرگەیەک نادرێت
  • بەندکراوەکانی کوردستان ئامادە دەکرێنەوە بۆ نێو کۆمەڵگە؟
  • گه‌ڕه‌كێكی دوو هه‌زار ماڵی بێ ئاوه‌ڕۆیە
  • 8 ساڵە کرێکارێکی گەنج لە جێگەدا کەوتووە‎
  • ئینسا، هونەرمەندی ئەلبانی ئاهەنگێک لە هەولێر سازدەکات
  • دووکانەکانی فرۆشتن و سەربڕینی مریشک بەبێ مۆڵەت کاردەکەن‎
  • هۆکاری پیسبوونی ئاوی سێ گەڕەکی هەولێر چییە ؟
  • عەرەبانچییەکانی سۆران باسی کێشەکانی خۆیان دەکەن
  • فرۆشتنی تابلۆی ساختە لە کوردستان
  • 11 ساڵە مامۆستایەکی وانەبێژ دانەمەزراوە
  • لە 28 ساڵی دوای راپەڕین چی بۆ دەڤەری راپەڕین کراوە؟
  • بەهۆی هەژارییەوە خێزانێک چارەسەری منداڵەکەیان پێناکرێت
  • نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە
  • کچی پێشمەرگەیەک بەهۆی هەژاریی ماوەی مانگێکە چارەسەری وەرنەگرتووە

ئینسا، هونەرمەندی ئەلبانی ئاهەنگێک لە هەولێر سازدەکات

 

گۆرانیبێژی ئەلبانی ئینسا ئاهەنگ لە هەرێمی کوردستان ساز دەکات
ئینسا هاتیا، گۆرانیبێژی نێوداری ئەلبانی کە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە لای ژمارەیەک لە کورد ئاشنایە، ئامادەکاری دەکات تاوەکو  ئەم نەورۆزە ئاهەنگ لە هەرێمی کوردستان سازبکات.
ئینسا هاتیا لە فەیسبووک زیاتر لە 600 هەزار لایکی هەیە، رۆژانە ژمارەیەک لە خەڵک لە هەرێمی کوردستان بە کوردی و بە زمانی دیکە کۆمێنتی بۆ دەنووسن.
ئێستاش کە بە نیازە کۆنسێرت لە هەرێمی کوردستان سازبکات، هاتنەکەی بووەتە مشتومڕێکی پڕ لە گفتوگۆئامێز .
کۆمەڵگەی کوردی لەسەر هاتنی ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 23 ساڵییە بوون بە دووبەشەوە.
ژمارەیەکیان بەئاسایی دەزانن ئەو گۆرانیبێژە ئەلبانیە بێتە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیکەشیان هاتنەکەی بەتایبەتی بە بلیتێکی گرانبەها رەتدەکەنەوە.
هاونیشتمانییەک دەلێت ، پێموایە ئەو پارەیەی لەو خەرج دەکەن لێرە لە کەسێکی کورد خەرج بکەن، باشترە."

هاونیشتمانییەکی دیکەش دەلێت هاتنی ئاشنابوونە بە کەلتوورێکی دیکە، ئێمە لەجیهانی تەکنەلۆژیا و ثێشکەوتندا دەژین، وەکو هەموو هونەرمەندەکانی دیکە واباشە خەڵکەکە لە نزیکەوە بناسین، نەوەک هەر ئینسا، هونەرمەندان"
بەخوا پێم خراپ نییە،با هەموو هونەرەمەندەکانی دونیا بێن، بۆ نا

یەکێکی دیکە لە هاونیشتمانیانی هەولێر دەلێت  ئەوەی من بیزانم لە سویسرا بە 19 دۆلار کۆنسێر تدەکات بەسەر ئەو هەموو دەوڵەمەندییەی خۆی، بۆ چی لە هەرێمی کوردستان بە 150 دۆلارە، دەڵێن پارەکەی بۆ کاری خێرخوازیە، بەڵام من ئەوە بەراست نابینم."
ئەو پارەی لەو کۆنسێرتە خەرجدەکەن بدەن بە فەقیر و هەژار و بدەن بە رێگاو بان و خزمەتگوزاری باشترە."


بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات، حکومەت ئەو گۆرانیبێژەی بانگهێشت نەکردووە
. سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

دەڵێت  دووروو نزیک هاتنی ئەو هوونەرمەندە پەیوەندی بە  حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە نییە، دەکرێت ئەم بابەتە باشتر رێکبخرێت.

ئینسا لە  19ی ئۆکتۆبەری 1995 لە تیرانای پایتەختی ئەلبانیا لەدایکبووە.
لە 2012ەوە گۆرانی دەڵێت و زیاتر خولیای گۆرانی پۆپە. لە گۆرانیەکی 2014دا تەنیا لەماوەی 24 کاژێر 100 هەزار کەس سەیریان کردووە.
لە 2014 خەڵای پیشانگای ژوورمای بۆ باشترین گۆرانیبێژی پۆپ و باشترین گۆرانیبێژی کچ بردەوە. لە 2016 ئینسا بووە خاوەنی ژوورما بۆ باشترین ڤیدیۆ و باشترین گۆرانی و خەڵاتی ئینتەرنێتیشی بردەوە بۆ گۆرانی Bow Down.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds