وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەرپرسیار

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • گەنجێک لە سلێمانی نۆ رۆژە بێسەروشوێنە
  • مووچەی هەشت مانگ بە پێشمەرگەیەک نادرێت
  • بەندکراوەکانی کوردستان ئامادە دەکرێنەوە بۆ نێو کۆمەڵگە؟
  • گه‌ڕه‌كێكی دوو هه‌زار ماڵی بێ ئاوه‌ڕۆیە
  • 8 ساڵە کرێکارێکی گەنج لە جێگەدا کەوتووە‎
  • ئینسا، هونەرمەندی ئەلبانی ئاهەنگێک لە هەولێر سازدەکات
  • دووکانەکانی فرۆشتن و سەربڕینی مریشک بەبێ مۆڵەت کاردەکەن‎
  • هۆکاری پیسبوونی ئاوی سێ گەڕەکی هەولێر چییە ؟
  • عەرەبانچییەکانی سۆران باسی کێشەکانی خۆیان دەکەن
  • فرۆشتنی تابلۆی ساختە لە کوردستان
  • 11 ساڵە مامۆستایەکی وانەبێژ دانەمەزراوە
  • لە 28 ساڵی دوای راپەڕین چی بۆ دەڤەری راپەڕین کراوە؟
  • بەهۆی هەژارییەوە خێزانێک چارەسەری منداڵەکەیان پێناکرێت
  • نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە
  • کچی پێشمەرگەیەک بەهۆی هەژاریی ماوەی مانگێکە چارەسەری وەرنەگرتووە

8 ساڵە کرێکارێکی گەنج لە جێگەدا کەوتووە‎

 

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵان به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ خانوو له‌  كاتی كاری كرێكاریدا دركه‌ په‌تكی بریندار بووه‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌  له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌، باوكی پێشمه‌رگه‌بووه‌و له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ی  له‌ ده‌وام به‌ رووداوی هاتوو چۆ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌،   ده‌منداڵی له‌  دوای خۆی جێهێشتووه‌. له‌ماڵ هه‌رشتێك شكیان بردبێد فرۆشتوویانه‌ بۆ  چاره‌سه‌ری كوره‌ گه‌وره‌كه‌یان به‌ڵام بێ سود بووه‌و ئێستا  ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ بڕی ته‌نها سی هه‌زار دۆلار له‌ وڵاتی هند چاره‌سه‌ری  بۆ ده‌كرێت.

برینداربوونی دركه‌ په‌تك نیوه‌ی جه‌ستی له‌ كار خستووه‌. یاسر سابیر  ساڵی ١٩٩٠ له‌ دایك بووه‌. به‌هاری ٢٠١١  كه‌وتۆته‌ جێگا.

ته‌نها توانیبام به‌ دار شه‌قه‌ تا ده‌ره‌وه‌ بچم و بتوانم ئه‌ركه‌  سه‌خته‌كه‌م له‌ كۆڵ دایك و خوشك و براكانم كه‌مه‌وه‌ به‌سه‌، پاره‌كه‌شم  بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نیه‌و خێرخوازو حكومه‌ت ده‌توانن بۆم دابین بكه‌ن.

باوكی پێشمه‌رگه‌بووه‌و به‌ رووداوی هاتوو چۆ ساڵی ٢٠١١ گیانی له‌ ده‌ست  داوه‌. ناسر كوری گه‌وره‌ی ماڵ بووه‌و به‌یانیان چۆته‌ قوتابخانه‌و  ئێوارانیش كرێكاری.

له‌و كاته‌وه‌ پوره‌فاتیمه‌ كوره‌ نه‌خۆشه‌كه‌و ده‌ منداڵی دیكه‌ی له‌  ئه‌ستۆدان.هه‌رشتێك شكیان بردووه‌ بۆ نه‌خۆشی كوره‌كه‌یان فرۆشتوویانه‌.

باوكی مابوو ئه‌ركمان سوكتر بوو ئێستا ده‌مان توانی چاره‌ێك بكه‌ین  به‌ڵام دوای ئه‌و ناچار به‌ كار كردن بوو تا لێمان كه‌وته‌ ناو جێگاو  ئێستاش چاومان له‌ خێر خوازو حكومه‌ته‌.

پشكنینه‌كانی یاسرمان بردۆته‌ لای پزیشكێكی پسپۆر. ده‌بێت یاسر چه‌ند  نه‌شته‌رگه‌رێكی بۆ بكرێت.

یاسر سابیر دەڵێت، لەکاتی کارکردن له‌ خانوویەکی سێ نهۆمی به‌ربوومەوە و  بەئاواتم دووبارە بتوانم بە دارشەقیش بێت رێبکەم ، دەمەوێ ئه‌ركه‌  سه‌خته‌كه‌ له‌ كۆڵ دایك، خوشك و براكانم بكه‌مه‌وه‌ بۆیە داوا لە  خێرخوازو حكومه‌ت دەکەم هاوکاریم بکەن .

فاتیمه‌ مه‌حموود دایکی یاسر دەلێت به‌یانییان دەچووە قوتابخانه‌ و  ئێوارانیش كرێكاری دەکرد جگە لە كوڕه‌ نه‌خۆشه‌كەم 10 منداڵی دیكه‌شم هەن  هەموو شتێکمان فرۆشتووە بۆ چاره‌سه‌ری كوڕه‌کەم  و توانای كڕینی دەرمانی  ئازارشكێنیشمان نه‌ماوه‌ ئەگەر باوكی بمایە ئه‌ركمان سووكتر دەبوو .

یاسر بێهیوا بووە له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌ باشووری  كوردستان و پشكنینه‌كانی ناردووەتە هیندستان، له‌وێ بەڵێنی چارەسەریان  پێداوە.

د. ئەنجام رەواندزی ،پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەماردەڵێت ده‌كرێت له‌  رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه‌ سه‌ره‌تا ده‌ورووبه‌ری دركه‌ په‌تكه‌كه‌ی بۆ  پاك بكه‌ینه‌وه‌و كارێك بكه‌ین كه‌ شوێنی خواربوونی دركه‌ په‌تكه‌كه‌ی  پیس نه‌بێت و وه‌رزشی پێویست بكات بۆ كه‌ ماسولكه‌و خوێنبه‌ره‌كانی له‌  كار نه‌كه‌ون.

چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی دركه‌په‌تك و بڕبڕه‌كانی پشت جیاوازن.  كه‌ له‌  چاره‌سه‌ری سروشتی و ده‌رمانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن تا ده‌گاته‌ ئاڵۆزترین  و ورترین نه‌شته‌رگه‌ری.

توران خدر ، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەلایەتی سۆران دەلێت لەساڵی ٢٠١٢ ناوی  یاسر لە لیستی خاوەن پێداویستی تایبەتەکانی سۆران هەیە ، بەلام لەگەڵ  ناردنی بۆ وەزارەت وەکو هەزاران ناوی دیکەی خاوەن پێداویستی تایبەت  لەساڵی ٢٠١٣ ناوەکانیان راگیراوە و لە قەزای سۆران ٥ هەزار خاوەن  پێداویستی تایبەت هەن .

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکوس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.

زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.

ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و سیداد لەشکری پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.
 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.203 seconds