وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • داستانی خاڵەبەگ
  • چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی26/09/2017
  • بەعەرەبکردنی دەشتی کەندێناوە لەلایەن بەعس
  • شەهیدکردنی هوجام سورچی
  • داستانی دۆڵی باوە
  • چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی 19/09/2017
  • چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی 14/09/2017
  • چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی 13/09/2017
  • چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی12/09/2017
  • داستانی گوندی فەقییان
  • داستانی هیزۆپ
  • چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی 06/09/2017
  • بۆمبارانی قه‌ڵادزێ‌
  • چالاكی شارۆچكه‌ی دیانا
  • چیرۆکی چیایی شەکرۆک

داستانی هیزۆپ

 

ساڵی ١٩٧٤ حکومەتی عێراق بە سوپایەکی زۆرە هێڕشی کردەسەر ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان، بەمەبەستی داگیرکردنەوەیان. دەشتی بیتوێن کە گرنگیەکی زۆری هەیە، سوپای عێراق بە هێزیكی زۆرەوە هێرشی کردەسەر. بەڵام پێشمەرگەکانی دەشتی بیتوێن لە نزیک گوندی بێستانە، کە دەکەوێتە سەر سێرێیانی رانیە، کۆیە و دووکان، بۆسەیەکی گەورەیان بۆ دەنێنەوە و ژمارەیەکی زۆریان لێ دەکوژن. لە کاتی پاشەکەشەی پێشمەرگەکاندا ئەوەی چاوەڕوانیان نەدەکرد روویدا، پێشمەرگەکان دەکەونە کەمینێکی گەورەی سەربازییەوە، کە دەیان دەبابە و ناقیلە پشتیوانیان بوو.  لەو کەمیەندا شەش پێشمەرگە شەهید دەبن و ژمارەیەکیش بریندار و زیاتر کە بیست پێشمەرگە بەدیلی دەکەونە دەستی سەربازەکانی رژێمەوە.

 لە ماوەی یەک ساڵدا رووبەرووی ئەشکەنجەیەکی زۆر دەکرێنەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٥ دا بە لە سێدارەدان حکوم دەدرێن، بەڵام بەر لێبوردنێکی گشتی دەکەون.

یەکێک لە پێشمەرگەکان دەڵێت: هەر کاتێک هێزی بێتواتە چالاکییەکی سەربازیان بە سەرکردایەتی شینە بۆڵێ ئەنجام بدایە، بەعسیەکان تۆڵەی خۆیان لەوان دەکردەوە لە زینداندا و ئەشکەنجەی زیاتریان دەدان.

چەند پێشمەرگەیەک  داستانی هیزۆپمان بۆ دەگێڕنەوە کە خۆیان تێیدا بەشداربوون، یەکێک لەوانە خۆی بە بەرینداری دەکەوێتە دەستی دوژمنەوە. 

چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی، بەرنامەیەكی مەیدانییە ، لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیالمیدیای رووداو بڵاودەكرێتەوە . بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی بەدوای چیرۆكەكانی بەرگری و چالاكییەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستاندا دەچێت ، هەروەها بەدوای چیرۆكەكانی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستاندا دەچێت و دەیانبەستێتەوە بە گشتپرسی .

نێوەڕۆكی ئەو بەرنامەیە تایبەت دەبێت بە گێڕانەوەی ئەو چیرۆكە سەرنجڕاكێشانەی كە تائێستا تەنیا لەسەر زاری هەندێك لە خەڵكی كوردستان ماون و تائێستا بەشێوەی تەلەڤزیۆنی و بەشێوەی نووسراویش تۆمارنەكراون . لەو چیرۆكانەدا كەسی سەرەكی هەیە كە زۆرترین قسە دەكات لە شوێنی رووداوەكەدا ، هەروەها كەسە بەشدارەكانی دیكە .

لەو بەرنامەیەدا چیرۆكی كریستیانەكان كە بەرگرییان كردووە، هەروەها كۆمەڵكوژییەكانیان ، هەروەها چیرۆكی توركمان و ئێزدییەكانیش تۆمار دەكرێن .

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds