وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

چۆپی و چارە

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ڕەوشی هونەر لە کوردستان و جیهان
  • گوڵ
  • جیاوازی هاوسەرگیری لە کوردستان و ئەوروپا
  • جیاوازی ئەرشیفکردن لە کوردستان و ئەوروپا
  • ئاسایشی کۆمەڵایەتی
  • جیاوازی ژیانی بەساڵاچوان لە کوردستان و ئەوروپا
  • چۆپی و چارە 04/01/2017
  • بەرنامەی چۆپی و چارە خاوەن پێدایستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان وئەوروپا
  • جیاوازی راوکردن لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا
  • زانکۆ لە هەرێمی کوردستان و لە ئەوروپا
  • خولیا و ئارەزووەکانی گەنجانی کوردستان
  • پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان سوودیان زیاترە یان زیان ؟
  • گرنگی مۆنۆمێنت
  • سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا
  • پەروەردەکردنی منداڵان

سیستمی هاتوچۆ

 
سیستمی هاتوچۆ

سیستمی هاتوچۆ و رێزگرتنی خه‌ڵك له‌ رێنماییه‌كانی ئه‌و سێكته‌ره‌ و كێشه‌كانی ئه‌و بواره‌، یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ت و پرسه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی باشووری كوردستان و بگره‌ رۆژهه‌لاتی ناوین. 

رێزنه‌گرتنی خه‌ڵك له‌ رێنماییه‌كان و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌یسی سه‌رپێچی كردنی شۆفێران له‌لایه‌ك و نزمی ئاستی ئه‌و رێنماییانه‌ و بیرۆكراسییه‌تی سیستم و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندداره‌كانی هاتووچۆ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك هه‌یه‌.

زۆر باس له‌ ئه‌وروپا و وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان ده‌كرێت، به‌وه‌ی سیستمێكی توند و رێنمایی قورسیان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌. باس له‌ رێزی خه‌ڵك له‌ سیستمه‌كان و قورسی سزاكان ده‌كرێت، لای خۆشمان و له‌ كوردستان باس له‌ لادانه‌كان و پاپه‌ندنه‌بوونی خه‌ڵك و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ و لایه‌نه‌په‌یوندداره‌كان ده‌كرێت. 

وێرای گۆرانكارییه‌كان له‌ سیستم و هاتنه‌ئارای چه‌ندین شتی نوێ له‌ سیستمی هاتوچۆی كوردستان، به‌ڵام پاپه‌ند نه‌بوونی شۆفێران له‌لایه‌ك و كه‌می شه‌قام و زۆربوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌كی دیكه‌ بوونه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و له‌ كولتووری كۆمه‌لایه‌تی ژیانی خه‌ڵكیش ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌. 

رێز گرتن له‌و سیستم و ریسایانه‌ كه‌ی ده‌بێته‌ كولتوور؟

ئه‌ی چۆن چاكسازی له‌و سیكته‌ره‌دا بكرێت و لایه‌نه‌كان كاراتر بكرێن؟

بۆچوونی خه‌ڵك چییه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌؟

ئه‌ی چۆن سوود له‌ ئه‌زموونه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا وه‌ربگرین؟

هه‌موو ئه‌مانه‌ ناوه‌رۆكی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی چۆپییه‌ و له‌ روانگه‌ی سیستمه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا و ئه‌زموونی وڵاتانی رۆژئاواوه‌وه‌ باس له‌م سیكته‌ره‌ ده‌كرێت و لایه‌نی نیگه‌تیڤی ئه‌م سیستمه‌ و لایه‌نه‌ باشه‌كان ده‌خرێته‌ به‌رباس و لایه‌نه‌ بۆزه‌تیڤه‌كانی وڵاتانی رۆژئاواش وه‌ك نموونه‌یه‌ك نمایش ده‌كرێت. 

چۆپی هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات به‌راوردكارییه‌ك له‌م نێوه‌نده‌ بكات و بینه‌رانی رووداو به‌ حاڵه‌ته‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی هه‌ردوو نه‌ریته‌كه‌ بكات، له‌ پیناو گۆرانكاری و هێنانه‌ كایه‌ی نه‌ریت و ریسای گونجاوتر، كه‌ مافی هه‌مووانی تیدا پارێزراو بێت. 


چۆپی و چارە بەرنامەیەكی نوێی رووداوە كە دوو هەفتە جارێك رۆژانی هەینی پێشكەش دەكرێت.

نیوەی بەرنامەكە لە كوردستان و نیوەكەی دیكەی لە ئەوروپاوە تۆمار دەكرێت و چۆپی فەتاح پێشكەشی دەكات و هەریەك لە هیوا سەلاح وەك پرۆدیوسەری بەرنامەكە و سامان عەدنان وەك دەرهێنەر كاری تێدا دەكەن.  

کۆمێنتەکان

 
Sarbast Ahmad
Sarbast Ahmad | 21/12/2014
ميله تى ئيمه زورى ماوه هووشيار بيت ميله تمان به جى ما تازه ناكه ين بيان
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
5.187 seconds