وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

چۆپی و چارە

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ڕەوشی هونەر لە کوردستان و جیهان
  • گوڵ
  • جیاوازی هاوسەرگیری لە کوردستان و ئەوروپا
  • جیاوازی ئەرشیفکردن لە کوردستان و ئەوروپا
  • ئاسایشی کۆمەڵایەتی
  • جیاوازی ژیانی بەساڵاچوان لە کوردستان و ئەوروپا
  • چۆپی و چارە 04/01/2017
  • بەرنامەی چۆپی و چارە خاوەن پێدایستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان وئەوروپا
  • جیاوازی راوکردن لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا
  • زانکۆ لە هەرێمی کوردستان و لە ئەوروپا
  • خولیا و ئارەزووەکانی گەنجانی کوردستان
  • پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان سوودیان زیاترە یان زیان ؟
  • گرنگی مۆنۆمێنت
  • سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپا
  • پەروەردەکردنی منداڵان

گوزەرانی خەڵک و کێشەی نیشتەجێبوون

 
گوزەرانی خەڵک و کێشەی نیشتەجێبوون

بەرنامەی چۆپی وچارە ئەمجارە باس لە کێشەی نیشتەجێبوون و جیاوازی گوزەرانی خەڵک دەکات، لە سەرەتای بەرنامەکەدا هونەرمەند چۆپی دەیەوێت بزانێت بۆچی لە کوردستان خەڵک زۆر بەکەمی روو لە شوقەکان دەکەن بۆ نیشتەجێبوون؟

نیشتەجێبوون کێشەیەکی سەرەکی زۆربەی وڵاتانی دونیایە، لە هەرێمی کوردستانیش ئەم کێشەیە بە روونی دەبینرێت. بۆ کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێبوون، بەشێکی زۆر لە وڵاتان دەستیان کردووە بە دروستکردنی شوقە بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت لە کێشەی کەمی زەوی رزگاریان بێت، لەم ساڵانەی دواییدا لە کوردستانیش شوقەیەکی زۆر دروستکراوە، بەڵام خەڵک بەکەمی رووی تێیدەکەن.

ئەوەی لە ئەوروپا هەستی پێدەکرێت لەناو سەنتەری شار زۆر بەکەمی خانوو دەبیندرێت، بەڵکو هەموو باڵەخانە  و شووقەی بەرزن و بەشێوەی ستوونی دروستکراون، گەنجەکان لە ئەوروپا زۆر حەز دەکەن لە ناوجەرگەی شاردا بژین،  چۆپی دەخوازێت بزانێت ئایە بۆچی گەنجان زیاتر هۆگری سەنتەری شارن ؟.

لە کوردستان بە پێچەوانەی ئەوروپا هێشتا ناو سەنتەری شار ئەو خانووانە دەبیندرێن، کە زیاتر لە نیو سەدەیە دروستکراون، بەشێکی زۆریشیان وەکو خۆیان ماونەتەوە، بۆیە دانیشتوانی ئەم گەڕەکە میللیانە گلەیی و گازاندەی زۆریان  لە کەمی خزمەتگوزاری هەیە.

لە کوردستان چەندین گوندی مۆدێرن بۆ نیشتەجێبوون دروستکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی زۆریش بە خزمەتگوزاری ئەم گوندانە دراوە، ئەمەش وایکردووە جیاوازێکی زۆری لەگەڵ گەڕەکە میللەکان هەبێت، چۆپی فەتاح لەهەولێر سەردانی گوندێکی مۆدێرن دەکات،  بۆ ئەوەی بزانێت ژیان لەم گوندە چۆنەو جیاوازییەکان لە چییدایە.

بەرنامەی چۆپی وچارە هەموو چوارشەممەیەک لە کاژێر 22:05 بڵاودەکرێتەوەو رۆژی پێنجشەممە لە کاژێر 14:30 دووبارە دەکرێتەوە.

کۆمێنتەکان

 
Geek Zana | 1/10/2016
بە ڕای من چۆپی و چارە خۆشترین بەرنامەی ڕووداوە , دوای ئەویش بەرنامەی تۆپ ستۆری.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.156 seconds