وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سیتیزن

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای بەغدا
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای بابل
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە زاخۆ بۆ پەرلەمانی عێراق
  • سیتیزن 04/05/2018
  • سیتیزن 03/05/2018
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دهۆک
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک
  • سیتیزن 30/04/2018
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای زیقار
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای دیوانییە
  • خەڵکی گەرمیان چییان دەوێ؟
  • بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەڵەبجە

بانگەشەی هەڵبژاردن لە دیالە و داخوازییەکانی کورد

 
بەرنامەی ئەمڕۆی سیتیزن لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن لە دیالە و داخوازییەکانی کورد ، بەمیوانداری د. حافز جبووری ، شرۆڤەکاری سیاسی بوو ، ئەو دەڵێت ، هەڵبژاردن لەم خوولەدا تایبەتمەندی خۆی هەیە ، چونکە هاووڵاتیان ئەزموونیان لە خوولەکانی رابردوو وەرگرتووە خەڵک زیاتر دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان لە سەدا 70ی خەڵکی دیالە ناوی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێکردووەتەوە و پاڵنەڕێکیش هەیە بۆ دەنگدەر بەمەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانکاری پێشبینی دەکەم رێژەی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردن بگاتە 70% .

لەسەرەتای شەڕی تایفی لە عێراق نزیکەی 70 هەزار کەس لە دیالە ئاوارە بوون  و زۆربەی ئاوارەکانی دیالەش لە هەرێمی کوردستانن . هەروەها جبووری دەڵێت ، کاندیدە کوردەکان بەرنامەی هەڵبژاردنیان داناوە، بەڵام هەژارییەکی پێوە دیارە و کورد رۆڵی هەبووە لە بەڕێوەبردنی پارێزگای دیالە بە ئێستاشەوە ، چونکە جێگری پارێزگاری دیالە کوردە بەپێی پێشبینییەکان سوننە 8 کورسی و شیعە 4  کورسی و کورد 1 کورسی بەدەستدێنێت.

هێڤی فەرهاد کە دانیشتوویەکی دیالەیەو بەشداری بەرنامەکەی کردووە و دەڵێت هێزەکانی حەشدی شەعبی ماڵە کوردەکانیان تاڵانکردووە  لە خانەقین ئازاری کوردەکان دەدەن و لەناو لیستە کوردییەکان زۆر گرنگیان بە ئافرەتان نەداوە و پێویست بوو حیزبە کوردییەکان بەیەک لیست لە دیالە دابەزیبووناییە ، پێویستە کاندیدە کوردییەکان دوای دەرچوونیان زیاتر هەوڵی جێبەجێکردنی ماددەی 140بدەن .

هێژا کەمال ، دانیشتووی خانەقینەو دەڵێت کورد لە خانەقین هەموو شتێکی لەدەستنەداوە ، بەڵکو بەشێک لە حیزبە کوردییەکان لە خانەقین ماون و دەنگدانی ئەمجارە بۆ کورد لەخانەقین چارەنووسسازە ، پێشبینی دەکەم کورد ئەمجارە لە پارێزگای دیالە دەنگی خۆی دەهێنێتەوە یەک کورسی بۆ یەکێتی نیشتمانی زامنە و نەبوونی هێزی پێشمەرگە کێشەی بۆ خەڵکی خانەقین دروستکردووە .

عەباس مەحمود ، دانیشتوویەکی خانەقینەو دەڵێت ئاڵای کوردستان لەناو خانەقین بەرزە ، بەڵام بەهۆی زۆری لیستی کوردی گەورەترین پەرتەوازە بوون لەناو دەنگدەرانی کورد دروستبووە ، ئەو پەرتەوازییە تەنیا لەناو لیستە کوردییەکان نیە بەڵکو لیستە کوردییەکان لە دیالە دەتوانن سوود لە پەرتەوازی لیستە عەرەبییەکان ببینن و داواکارین لەحکومەتی عێراق ماددەی 140جێبەجێ بکات .

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.172 seconds