دەسەڵاتی پێنجەم، بەرنامەیەكی هەواڵیی گفتوگۆیی رۆژانەی تۆماركراوە ، بەدوای كەمپینی لیست و بەربژێرەكاندا دەگەڕێت لە سۆشیالمیدیا بەتایبەتی و میدیادا بەگشتی . هەروەها لە بڕگەیەكی تایبەتدا هەموو سەیر و سەمەرەكانی كەمپینی هەڵبژاردن ، لێدوان و چالاكییە سەیرەكانی بەربژێرەكان نیشاندەدات .
نێوەڕۆكی بەرنامەكە لەسەر ، ڤیدیۆ ، ساوندبایت ، پۆست و وێنە ، ئەو شتە سەیر و سەرنجڕاكێشانەی بەربژێرەكاندا دەچێت كە بڵاودەكرێنەوە یان لەلایەن وێنەگر و پەیامنێرانی رووداوەوە تۆماردەكرێن . لە هەر بەرنامەیەكدا یەكێك لە بەربژێر یان كەسە خاوەن ئەو ڤیدیۆ و پۆستانە بۆ ماوەی 4 خولەك دەكرێتە میوان ، یاخود كەسێكی پەیوەست و شارەزا بە یەكێك لەو پۆست ، تویت ، وێنە و ڤیدیۆیانە .
دلێر تێلی پێشكەشكار و پەسار فایق پرۆدیوسەری بەرنامەکەن، لە ماوەی 12 خولەکدا هەموو شەوێک لە کاژێر 22:45 خولەک بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.