وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئەشکەوتی جعێتا
  • منداڵانی بوومەلەرزە
  • منداڵە میوزیکژەنەکان
  • تووپەر زی
  • لەژێر باران سەما دەکەین
  • مێجەرسۆن- حاکمی ئینگیزەکان لە سلێمانی
  • لە بۆرما چی دەگوزەرێ
  • ترێ رەشەی مەریوان
  • عەرەب ئیستەنبوڵ داگیردەکەن
  • شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.)
  • بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان ژنێکی کوردە
  • دارستانی زەیتوون
  • خاڵی پشکنینی چارلی
  • سوڵتان مەدهۆخت- کچی مانگ
  • داوەتی کوردانی ئانادۆڵ

لە بۆرما چی دەگوزەرێ

 

ئێستا زۆربەی خەڵکی جیهان و کوردستان، دەزانن بۆرما چ ولاتێکە، کوشترارەکانیان بەرامبەر بە موسڵمانانی رۆهینگیا ئەوانی بە جیهان ناساندووە، هەرچەندە ئان سان سوکی، سەرۆکی بۆرما خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە، بەڵام بەرامبەر کوشتنی موسڵمانانی بۆرما بێدەنگە و بە تیرۆریستی ناساندوون.

بەشی زۆری دانیشتوانی بۆرما بووزین و موسڵمانان، بەشێکی کەمی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن، ماوەیەکە شەڕ لەنێوان موسڵمانان و بوزییەکان سەریهەڵداوە، کە بە هەزاران موسڵمان کوژراون و ئاوارەی بەنگلادیش بوون.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 123 هەزار موسڵمان ئاوارەبوون. سەتان کەسیش کوژراون و تەرمی هەندێکیان دوای کوشتن سووتێندراوە، بەشێکی دیکەی تەرمەکان فڕێدراونەتە نێو روباری ناف. ئەو موسڵمانانەی لە بۆرما هەڵاتوون، چیرۆکی ترسناک دەگێڕنەوە، کە چۆن بەچاوی خۆیان بینیویانە منداڵەکانیان دەکوژرێن و خەڵک بە زیندوویی دەسووتێنرێن.

رووداوی لە بەنگلادیشەوە رەوشی موسڵمانە ئاوارەکانی بۆرما پێشاندەدات، لە رەوشێکی زۆر خراپ دەژین.

ئەم  ئاوارانە چه‌ندین كاژێره‌ چاوه‌ڕوانن. سه‌ره‌تایه‌كی گه‌رم. دواتر باران باری.  حه‌لیمه ئاوارەیەکی موسڵمانی بۆرمایەم‌ 9 منداڵی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگاکەی دوورە‌، خۆی له‌ بری منداڵه‌كانی هاتووه‌. پێشتر منداڵێكی لە دەستداوە  نایه‌وێت ئه‌مه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌. هاتووەته‌ ئێره‌ به‌و هیوایەی ‌هێنده‌ خواردنی ده‌ستبكه‌وێت تاوەکو ژیانی منداڵەنای چه‌ند رۆژێكی دی به‌رده‌وام بێت.

حەلیمە خاتوون دەڵێ "هەرچییەکمان توانی بە کۆڵ هێنامان. هیچمان نییە. برنجم دەوێت ئاوم دەوێت، شوێنێکم دەوێت. هیچمان نییە خواردنی تێدا دروستبکەین. منداڵەکان لە ژێر باراندا خوساون. پێویستمان بە داو دەرمان و خێمەیە".

ئه‌و كه‌سه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد گه‌یشت. سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌نگلادیش‌، ئه‌و وڵاته‌ی نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئاواره‌ی موسڵمانی بورمای دراوسێی لە خۆگرتووه‌. ئه‌مڕۆ هاتووه‌ یه‌كێك له‌ كامپه‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌ به‌سه‌ر بكاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ خۆیدا، كارتۆنی پڕ دیاری هێناون‌.

حەلیمە یەکێک لەو خۆشبەختانەی کە ئەمڕۆ یەکێک لەو کارتۆنانە وەردەگرێت ئەو دەڵێ "بە سەۆرکوەزیرانم گوت کوڕەکەم کوژراوە و تەرمەکەشم نەبینیوە، کە تەقە دەستیپێکرد من و هەندێکمان بەلایەکدا رامان کرد و ئیدی کوڕەکەمم نەبینیەوە".

‌ده‌بێت كاژێرێكی دیكه‌ ڕێبكات تاوەکو بگاته‌وە ماڵه‌وه‌ و بزانێت چی له‌ناو ئه‌م كارتۆنه‌دا هه‌یه‌. رێگاكه‌ زۆر ئاڵۆزه‌ و حه‌لیمەش‌ ماندووه‌. لە نیوەی رێگەدا گرفتێكی بۆ دروستده‌بێت. باران كارتۆنی دیارییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. حەلیمە ئەوەی لە دەستی بێت دەیکا تاوەکو کارتۆنەکەی بگەیەنێتە دەمی منداڵە برسیەکانی.

رێگاكه‌ هێشتا زۆری ماوه‌. له‌ نێو سه‌دان خێمه‌دا، حەلیمە رێگەی چوونە ماڵەوەی لێوندەبێت، لە خەڵکی دیکە پرسیاری ماڵەوەیان دەکات.

له‌م كاته‌دا، له‌ ماڵه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌گۆڕێت بۆ دڵه‌ڕاوكێ. منداڵه‌كانی هه‌موویان كۆبوونه‌ته‌وە . ترسیان لێنشتووە دایکیشیان وەکو براکەیان جارێکیدی نەبیننەوە .

لێرە خەڵکی هەموویان بەم شێوەیە دەژین، دەرمان کەمە، زۆرکەس بەهۆی بێدەرمانی دەمرن، لەنێو یەکێک لە خێوەتەکانەوە دەنگی گریان بەرزدەبێتەوە. ژنێک منداڵەکەی مردووە، دەڵێت رێگای کلینیکە دوورەکەی نێو کامپەکە شارەزانەبووه‌. لەبەرئەوە منداڵەکەی نەگەیاندووەتە نەخۆشخانە.

ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌ناچاریدا لێره‌ن. بورما وڵاتی دایکیانەو تێیدا گه‌وره‌بوون، هیچی دیكه‌ شوێنی ئه‌مانی تێدانابێتەوە‌. حکومەتی بۆرما لە ساڵی 1982 مافی هاوڵاتیبوونی لە موسڵمانانی بۆرما - كه‌ پێیانده‌گوترێت رۆهینگیاییەکان - سەندەوە و بە کۆچبەری نایاسایی بەنگلادشی ناویان دەبات.

لە دوا وتاریدا ئان سان سوو چی، سەرۆکی بۆرما پاکتاوی رەگەزی ئەم گەلەی بۆ  کێشەی تیرۆرزم بچوککردەوە. ئەو دەڵێ "لە 25ی هەشت ، 30 بنکەی پۆلیس و بنکەیەکی سەربازی لە گووندی دەن دەن زا هێرشیان کرایە سەر لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا حکومەت گروپی سوپای پاراستنی رۆهینگیاکانی ئاراکان و شوێن کەوتوانی وەکو بەرپرس لە کاری تیرۆریستی ناوزەدکرد و وەکو گروپێکی تیرۆریست ئەژماریان دەکات  بە پێی یاسای دژە تیرۆری."

بەڵام مامەڵەی سوپا و حکومەتی بۆرما تەنها بەرامبەر بە چەکدارانی ئەو گروپە توندوتیژ نەبووە، سەربازان و گروپی توندڕەوی بوودی ئاگر لە ماڵی موسڵمانان بەردەدەن. منداڵەکانیان دەکوژن. ئاژەڵەکانیان بە تاڵان دەبەن. ئەو چەند میدیایەی کە چوونەتە ناوچەکە بەڵگەی زۆر دەخەنە روو.

توندوتیژی سوپای بۆرما، حەشرێکی دروستکردووە کە دایک منداڵەکەی بە جێبێڵێت.   ئامادە بن جەستەی منداڵە کوژراوەکانیان لە بیر بکەن، تەنها بۆ ئەوەی هەندیکیان رزگار بکەن.

 پیر و منداڵ بە نێو کیڵگەی مین و لە ژێر فیشەک بارانی سوپا خۆیان دەگەیەننە گوندەکانی بەنگلادش و  لێرەش، هەر شوێنێکیان دەستکەوێت لێیڕادەکشێن.  ژێر دار و پەردووی هەر گوندێک دەبینی، پڕ بووە لە ژن و منداڵ.

شاهید  ئوڵا، دانیشتووی گووندی شاملاپور دەڵێ  "خەڵکی گووند نزیکەی 15 هەزارن. ئەمە گوندێکی گەورەیە. بەڵام لە دە ساڵی رابردوودا، نزیکەی دە هەزار رۆهینگیا هاتوونەتە ئێرە. لە یەک دوو رۆژی رابردووشدا، دوای ئەوەی کە سنووری وشکانی چەند رۆژێک داخرابوو زیاتر لە پەنجا هەزار لەم دەریایە نزیک ئێمەوە بە هەڵپەوە دەهاتن". 

53% ئاوارەکان ژن و منداڵن، منداڵی 5 رۆژەیان هەیە، دایکی بە هەموو شوێنێکدا دەگەڕێ تاوەکو خواردنی بۆ پەیدا بکات. رێکخراوەکانیش هاوکارییەکی لەسەرخۆیان دەکەن.

تەنها لە  کامپەکەی حەلیمەدا  123 هەزار کەس دەژین، لەوانەش تەنها 26 هەزار کەسیان خێوەتیان هەیە ئوەرانی دیکە لەسەر شەقامەکان رۆژدەکەنەوە. هەندێکیان خەریکن ماڵی نوێ دروستدەکەن و ئەوەی کە لە بۆرما بینیان دەیانەوێت لە بیری بکەن.

دوای 3 کاژێر حەلیمە هێشتا بە دوای ماڵەکەیدا دەگەڕێت. پرسیاردەکات و بە ماڵەکەی ناکەوێتەوە خەڵکی  پێیدەڵێن بە کەناری رووبارەکەدا بڕوات تاوەکو خێوەتەکەی بدۆزێتەوە .

رووبارەکە بۆ هەموو کەس شوێنێکی ناسراوە، ئەو رووبارە پڕ لە قوڕ و لیتەیە شوێنی خۆ شوشتنی هەموانە. پیاوەکان بە رۆژ و ژنانیش بە شەو خۆیانی تێدادەشۆن.

 دوای رێکردن و پرسیارکردنێکی زۆر حەلیمە گەیشتەوە خێوەتەکەی، کارتۆنەکە جلوبەرگ و خوێ و زەیت و برنج و چەند پارچە قوماشێکی تێدایە

زاکیری کوڕی حەلیمە کراسێکی رەنگ سووری نوێ دەکاتە بەری، بزە دەخاتە سەر لێوی خۆی و دایکی، بەڵام باسی بۆرما هەموو خەندەیەکیان لە بیردەباتەوە.

حەلیمە باسی رۆژی هەڵاتنەکەیان دەکات و دەڵێ "نزیکەی کاژێر هەشتی بەیانی کە لە ماڵەوە بووین تەقە دەستیپێکرد. دەنگی تەقەکان تاوەکو دەهات نزیکدەبووەوە. دەستمان کرد بە راکردن و ئەو منداڵانەی لام بوون لەگەڵ خۆم بردم و دواتر لە شوێنێک هەموومان یەکمانگرتەوە. بەڵام کوڕێکم دیارنەبوو. دواتر خزمێکمان ووتی بینیوەتی سوپا تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە."

حەلیمە دەست دەکات بە چیلکە کۆکردنەوە و منداڵەکانیش چاویان لە کوانووی ئاگرەکەیە، ئەو دەڵێت لە هەفتەی رابردووەوە کە گەیشتوونەتە بەنگلادش، ئەمڕۆ یەکەمجارە خواردنێکی خۆش دەخۆن، خواردنە خۆشەکەش، برنجی وشک و خوێیە.  ئەمڕۆ برنجەکەی سەرۆکوەزیران سکی برسی حەلیمە و منداڵەکانی تێرکردن، دەستی خۆیان بۆ ئەمڕۆ شوشت، ئیدی بەدوای خواردنی بەیانیدا دەگەڕێن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.188 seconds