وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • ئەشکەوتی جعێتا
  • منداڵانی بوومەلەرزە
  • منداڵە میوزیکژەنەکان
  • تووپەر زی
  • لەژێر باران سەما دەکەین
  • مێجەرسۆن- حاکمی ئینگیزەکان لە سلێمانی
  • لە بۆرما چی دەگوزەرێ
  • ترێ رەشەی مەریوان
  • عەرەب ئیستەنبوڵ داگیردەکەن
  • شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.)
  • بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان ژنێکی کوردە
  • دارستانی زەیتوون
  • خاڵی پشکنینی چارلی
  • سوڵتان مەدهۆخت- کچی مانگ
  • داوەتی کوردانی ئانادۆڵ

لەژێر باران سەما دەکەین

 

سێ ئەکتەری، ئیسلام، مەسیحی، جوو، لە ئیستەنبوڵ پێکەوە شانۆگەرییەکیان پێشکەشکرد، کە باس لە نەهامەتییەکانی ژنان لە جیهان دەکەن. ئەو سێ ژنە یەکێکیان کوردە لەگەڵ ئەڵمانێک و ئیسرائیلییەک، لە شانۆگەری لەژێر باران چاوەڕێدەکەین، پەیامێکیان دایە بینەران، بۆ ئەوەی چیدی ژنان لە ژیاندا نەچەوسێنرێنەوە، لە، فیچەرەدا پەیامی ئەو سێژنە دەبیستن. 

سێ ژن بەیەکەوە لەسەر شانۆ سەما دەکەن، بە سێ زمانی جیاواز و ئایین و کولتوور و رەنگی جیاواز.

شانۆگەری "لە ژێر باران چاوەڕێ دەکەین"، ئەو سێ ئەکتەرەی لەسەر یەک تەختی شانۆ کۆکردەوە، ئەوان تەنیا یەک خەم و ئازاریان هەیە، ئەویش ژنبوونە.

ژنبوون لە هەر نەتەوەو ئایین و کولتوورێکەوە بێت بەشی خۆی لە نەهامەتی و ژان و ئازاری بەردەکەوێت، ئەوان بۆ ئەوە لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەتەوە تاوەکو لە رێگەی زمانی هونەرەوە کۆژانەکانی خۆیان وەکو ژن بۆ هەموو جیهان نمایش بکەن.

کەڤاڵ سدقی، شانۆکارێکی کوردە، ئەو لە شانۆگەری لە ژێر باران چاوەڕێ دەکەین، رۆڵی ژنێكی کۆچبەر دەبینێت، ئەم ژنە کۆچبەرە ئیسلامە و لە زمانی ئەو ژنەوە دەردو میەنەتییەکانی ژنانی ئیسلام دەگێڕێتەوە، کە پڕییەتی لە چیرۆکی دڵهەژێن.

کریستین، کچە ئەڵمانییەکی مەسیحییە، ئەو بەرەچەڵەک خەڵکی یۆنانە، بەڵام چاوی لە ئەڵمانیا بەدونیا هەڵێناوە، ئەو پێشتر هیچ بیرۆکەیەکی لەسەر ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری چۆنییەتی ژیان و گوزەرانی ئاینزاکانی دیکە نەبووە، بەڵام لەم شانۆگەرییەدا پەی بەوە بردووە، ئیدی ژن بوون چەندە سەختە لەم زەمینەدا، لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشە، کە بەشێک لە ژنانی ئەو وڵاتانە کۆڵیاننەداوەو بەردەوام بوونە لە خەبات.

کریستینا دەڵێت "من تاوەکو ئێستا و لە دوورەوە بڕوام وابوو، ئافرەتانی ئەم ناوچەیە، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە ژیر کۆت و بەندی زۆری کۆمەڵایەتیدان و لەوانەیە زۆر ئەستەم بێت  و نەتوانن شانبەشانی پیاوان لە کارە هونەرییەکاندا کار بکەن، یان نمایش ئەنجام بدەن، بەڵام ئێستا ئەم بۆچوونەم نەماوە، هەرچەندە نابێ ناهەقی من بگرن لەوەدا، چونکە من سەر بە کولتوورێکی کراوەترم لەوەی کە لەم ناوچەیەدا هەیە".

کۆبوونەوەی ئێمە لە کارێکی هونەریدا کە ٣ ژن کاری تێدا دەکەن و هەریەکەیان نوێنەرایەتی کولتوورێکی جیاواز دەکەن بۆ من ئەزموونێکی نایابە. خۆشحاڵ دەبم کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە ئێمە هەموومان رۆژانە بە پشتکردن لە باکگراوندی کولتووریمان لە چوارچێوەی کارێکی هونەریدا کۆدەبینەوە.

کارێکی هەندێک زەحمەتە بیر لەوە بکەیتەوە سێ کەس، سێ ژن، لە سێ ئاینی جیاواز و سێ کولتووری جیاوازەوە کار لە شانۆگەرییەکدا دەکەن، کە دەکرێ هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی بیبنین، ئەمە مانای زۆر و ئاماژەی قوڵی لە خۆیدا هەڵگرتووە".

خێلێ، شانۆکارێکی ئیسرائیلییە، هەرگیز بەخەیاڵیدا نەهاتووە رۆژێک لەسەر یەک ستێج لەگەڵ ئەکتەرانی دژ بە ئایینەکەی، کە ئیسلام و مەسیحییە باس لە کێشەکانی ژیانی کۆچبەران و بیروڕای جیاوازی ئاینییەکان بکات، بەڵام دڵخۆشە وەک جووێک ببێتە پردێک بۆ گواستنەوەی نەهامەتییەکانی ژنان و کۆچبەرانی هەموو جیهان.

خێلی دەڵێت"من زۆر بایەخ بەو جۆرە کارانە دەدەم، ئەمە مانا و تێگەیشتنی نوێ بە ژیانمان دەبەخشێت، ئەمە ژیان ئاسان دەکاتەوە، لایەنە ساناییەکەی ژیان پێشاندەدات، کە دوورە لە گرژی و دەمارگیری، کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە من کە هەڵگری ئاینێکی جیاوازم لە زۆر لەو وڵاتانەی بۆی دەچین و بە زمانێکی جیاواز لە زمانی باوی ئەوان دایەلۆگ لەسەر شانۆ دەکەم ، دڵخۆش دەبم، هەستدەکەم نوێنەرایەتی هەموو وڵاتەکەم دەکەم.

کاتێک باسی ئەوە دەکەین ئێمە بۆ نمایشەکەمان زۆر وڵاتی جیاواز دەگەڕێین و لەوانەیە لە ئەوروپاوە تا سوودان بینەریمان هەبێت، ئەمە هەستە خۆشەکە قوڵتر دەکاتەوە. تێکستی شانۆییەکەش تێکستێکی سەرنجڕاکێشە بۆ تێکەڵکردنی هەموو کولتوور و جیاوازییە ئاینییەکان، دەبێ لە رێگەی ئەم جۆرە کارانەوە خەڵک لە سادەیی پەیوەندییەکان و مامەڵەی نیوان خۆیان تێ بگەن".

ئەگەر چی ئەم سێ ئەکتەرە باس لە نەهامەتییەکانی ژیانی ژنان دەکەن، بەڵام باوەڕیان وایە رۆژێکدێت خۆری ئازارو مەینەتییەکانی ژیان ئاوا دەبێت.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.282 seconds