وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

فیچەرەکان

نوێترین بەرنامەکان هەموویان ببینە
  • مۆزەخانەی نیشتمانی دهۆک
  • ئیبراهیم بەرازی، ئەسپسواری کورد
  • ئەمریکییە رەسەنەکان
  • وەستا ئەمین هەورامی
  • خەونەکەی مارتن لۆسەر کینگ
  • مەلا حەسەن دزلی
  • کەشتی ژنان لە دەریای مەڕمەڕە
  • عەزیزی ماملێ بولبولی قەڵادزێ
  • قوڕپێوان لە یادی عاشوورا
  • محەممەد عارف جزیری، دەنگی چیا
  • کۆچی شاسوار-بۆ رۆحی شەهیدێک
  • ئاسنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان
  • سکایدایڤ، خۆهەڵدان لە ئاسمانەوە
  • سیاچەمانە
  • مۆزەخانەی قەدیر عیرفان

فڕین بە باڵۆن

 

لە زۆر وڵاتدا خەڵکی بۆ بینینی دیمەنی وڵاتەکان لە ئەسمانەوە، بە باڵۆن دەفڕن، ماکس خاوەنی باڵۆنێکە لە شاری دوسبۆرگی ئەڵمانیا، لە تەمەنی 6 ساڵییەوە لەگەڵ باوکی ئەو کارە دەکات، ئەو مۆڵەتی فڕین بە باڵۆنی هەیە، رۆژانە بە تایبەت لەو کاتانەی کەشوهەوا گونجاوە، باڵۆنەکەی پڕ هەوا دەکات، گەشتێکی 4 کەسی بە ئاسمانی شارەکەدا دەکات، لەم فیچەرەدا دیمەنی زەوی لە ئاسمانەوە دەبینین.

ماكس سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی باڵۆنه‌كەیه‌،  سه‌به‌ته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌ده‌كات چوار بتل گازی تێدایه، بۆریی گازه‌كان ده‌بێت له‌ شوێنی خۆی به‌ باشی ببه‌سترێن  پاشان باڵۆنه‌كه‌ی  به‌درێژی  راخست.  باڵۆنكه‌ 22 دوو مه‌تر درێژه‌،  ته‌له‌كانی نێوان باڵۆنه‌كه‌و سه‌به‌ته‌كه‌ ده‌بێت  به‌ باشی ‌ ببه‌سترێت. 

ماكس، دەڵێ "3 هه‌زار پاوان هه‌وای تێده‌كه‌ین، پاشان به ئاگری گه‌رم گه‌رمی ده‌كه‌ین، تا بالۆنه‌كه‌ ده‌وه‌ستێت. ئه‌وكات ده‌توانین بفرین"

باڵۆنه‌كان دوو جۆرن، یه‌كیێكیان باڵۆنی هه‌وای گه‌رمكراو و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ گازی نایتۆجین دەفڕێت. ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌واكه‌ی ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌، بۆیە بڕیارماندا گه‌شتێك به‌ باڵۆن بكه‌ین. ئێمه‌ به‌ باڵۆنی خێزانی میشل ده‌فڕین، ئه‌وان باوباپیرانیان ئه‌م كاره‌یانكردوه‌ وه‌ك  خولیایه‌ك. ماكس و دایك و باوكی  باڵۆنه‌كه‌ ئاماده‌ده‌كه‌ن.

ماكس، دەڵێ "لە ساڵی 2002، له‌گه‌ڵ باوكم و دایكم به‌ باڵۆن ده‌فڕم و خوالیای ئه‌مە ‌بووم. باوكم له‌ ساڵی 1962 به‌ باڵۆن ده‌فڕێت باپیریشم هه‌مان كاریكردووه، ‌واتا من سێیەم نه‌وه‌م ئەم کارەدەکەم، باوكم مامۆستایه‌ له‌م بواره‌دا. من توانیم لای ئه‌و فێربم و مۆڵەتی فڕینی باڵۆن وەربگرم. باڵۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان ده‌توانێت سێ هه‌زار كیلۆ هه‌ڵگرێتم به‌ڵام چونكه‌ خۆی قورسایی زۆره‌ ته‌نها ده‌توانین چواركه‌س هه‌ڵگرێت. واتا نزیكه‌ی 550 كلیۆ ئه‌وانی دیكه‌ قورسای خۆیه‌تی ".

له‌ هه‌رچوارلاوه‌ شوێنی ده‌ستگرتنی پێوه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ویستتان ده‌توانن ده‌ست به‌ بتله‌ گازه‌كان‌ بگرن، به‌لان به‌ بۆڕییه‌كان نابێت. هه‌رچیتان ویست ئاگادارم كه‌ن پێتانده‌ڵێم كاتێك فڕین".

دوو باڵۆنی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌فرن. یه‌كیێكیان دۆمینیك به‌ ته‌نها تێیدا ده‌فڕێ خۆی ئه‌مڕۆ شۆفێره‌.  ئامادەکاری دەکات بۆ تێستی مۆڵه‌تی فرینی باڵۆن.

دۆمنیک، دەڵێ "ئه‌مڕۆ سیانزه‌مین فڕینی باڵۆنمه‌ له‌ ماوه‌ی خولی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تكه‌م. به‌ ته‌نیا ده‌فڕم پێش تێستی مۆڵه‌ت ده‌بێت به‌ تەنیا بفڕیت و مامۆستاكه‌م لێره‌وه‌ چاودێریم ده‌كات، ئێستا سه‌به‌ته‌كه‌ ئاماده‌ده‌كه‌ین و تێستی گازه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێكی دیكه‌ بفرین. هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ده‌مبینی باوكم ده‌فڕی، ئاواتم ئه‌وه‌ بو مۆڵه‌تی فڕینی باڵۆن وه‌رگرم".

لەم لاشەوە باڵۆنەکەی کلاودیا و راینهاڵد ئامادە دەکرێت، راینهاڵد، فڕینی باڵۆنی بۆ کلاودیای هاوژینی کردووە بە دیاری.

رایهالدم دەڵێ "دوێنی هاوژینه‌كه‌م یادی رۆژی له‌ دایكبوونی بوو، جارێك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ حەزی لێیە به‌ باڵۆن بفڕێت بۆیه‌ منیش بیرم كرده‌وە وه‌ك دیاری بۆ رۆژی له‌ دایكبوونی هه‌ردووكمان پێكه‌وه‌ بفرین.  به‌ نهێنی تكتم بڕی و كردمه‌ سوپرایز. به‌م كه‌ش هه‌وا خۆشه‌ هاتین فڕین، به‌ڕاستی خۆشه‌".

كلاودیا، دەڵێ "بەڕاستی زۆر سه‌رسامی كردم، ئه‌توانم بلێم سوپرایزێکی زۆر گه‌وره‌یه. زۆر سه‌رنجڕاكێشه‌ كه‌ ده‌بینم چۆن هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كرێت".

هەستێکی خۆشبوو، کاتێک هەموومان پێکەوە بەرەو ئاسمان بەرزبووینەوە، لەلایەک دۆمینیکمان بە دڵخۆشی دەبینی، بە تەنیا لە ئاسمانەوە سڵاوی لێدەکردین. لەلایەکی دیکە باڵۆنەکەی کلاودیاو و راینهاڵد، وردە وردە لێمان دووردەکەوتەوەو ئێمەش بەرزدەبووینەوە
 
هه‌مو باڵه‌خانه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كان ورده‌ ورده‌ بچووكده‌بوونه‌وه‌. له‌به‌رزای 500 مه‌تر له‌ زه‌وی له‌ هه‌رچوارلاوه‌ ته‌ماشای شارو شارۆچكه

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ئەم بەرنامەیە بەش بکە

سەبارەت بە بەرنامە
0.219 seconds